کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کچێک بووم لەجنسی با

Tuesday, 01/12/2015, 4:09


من
کچێک بووم لەجنسی با
ئێستا
مرۆڤێکم پڕم لەئاخ بۆ ئازادی
پڕم لەحەزی ته‌لەبەند کراو
کەوتوومە زیندانی میحنەتەوە
هاوار دەبەم بۆ دیمۆکراسی
وەکوو باڵندەیەکی لە قەفەس گیراو
ئێستاش کە لەبەرامبەر ئاوێنەی ژوورەکەم پرچم دەهۆنمەوە
شەرم دامئەگرێتوو
دەکەومەوە یادی بەڵێنێکانمان
دیسان ڕۆژ بۆوە
خۆر لە ترسی تیشکی چاوەکانم هەڵنایە
کەڵەشێر ناخوێنێتوو،دەنگی گووللە نایە
نابیستم هیچ دەنگێ
بێجگە لە جریوە جریوی ڕازەکان
سەمای پەپوولەکان
لەدەوری خەیاڵی خەونەکان
تۆ بڵێی ئەو ڕۆژە بێت
من و تۆ بینوو
بستێ خاکی نیشتمان.
------------------------
بۆکان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە