کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیگ فووتی ئه‌مریکی یان خێوه‌کانی لای خۆمان

Monday, 30/11/2015, 20:07


له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له‌یه‌کێک له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نزیک له‌ ده‌سته‌ڵات هه‌واڵی بینینی ئاژه‌ڵێکی دڕنده له‌ ده‌شتی هه‌ریر‌ بڵاو کرایه‌وه‌، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ ده‌ست به‌جێ بوو به‌باس و خواسێکی گه‌رم له‌ناو خه‌ڵک، به‌تایبه‌تی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا باس و خواسه‌که‌ گه‌رمتربوو.
هه‌رکه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست چیرۆکه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵیم بیرکه‌وتنه‌وه‌، کاتێک داواکاریه‌کم له‌ماڵه‌وه‌ ده‌کرد ده‌یانگووت بێده‌نگبه‌ دێوه‌که‌ ده‌تخوا که‌ شه‌وداده‌هات هه‌ر نه‌یان ده‌هێشت ووته‌م لێوه‌بێت دوونیام لێده‌بوو به‌دێو ئه‌وکاته‌ من هه‌ر دێوم بیستبوو ئێستا خێویش هه‌یه‌!
له‌ هه‌مووی سه‌یرتر له‌و سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و ته‌کنه‌لۆجیایه‌دا سه‌کرده‌ باڵاکان ئه‌وجۆره‌ ڕاوێشکارانه‌یان هه‌بێ بیانه‌وێ هاوڵاتیان به‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ بخافڵێنن! له‌ولاشه‌وه‌ که‌سانێک هه‌بن بڕوا به‌ پڕوباگه‌نده‌کانیان بکه‌ن، وه‌ له‌ که‌ناڵێکی ئاسمانی به‌حساب پێشکه‌وتوودا هه‌واڵه‌که‌ بڵاو بکرێته‌وه،‌ یان ڕاستر بڵێین درۆیه‌که‌ به‌زمانی ئه‌وبکه‌ن.!
له‌ڕاستیدا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌نیه‌ که‌ حزبی ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێ خه‌ڵک هه‌رجاره‌و به‌جۆرێک مه‌ژغوڵ بکات تاکو دۆخی سیاسی چه‌ق به‌ستووی هه‌رێم و قه‌یرانه‌کان و بێ مووچه‌ییان تاماوه‌یه‌ک له‌ بیریان به‌رێته‌وه‌، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ پیشه‌ی‌ ده‌سته‌ڵاته‌ شکستخواردووه‌کانه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌ پڕوباگه‌نده‌ و درۆده‌له‌سه‌ ده‌یانه‌وێ درێژه‌ به‌ده‌سته‌ڵاته‌کانیان بده‌ن، به‌ڵام ‌به‌تێپه‌ڕبوونی کات پلانه‌کانیان ئاشکراده‌بن و درۆکانیان سورده‌بێته‌وه‌ وه‌ک پێشینان گوتوویانه‌ ( په‌تی درۆ کورته‌)،
به‌ڵکو پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌‌ بۆچی خه‌ڵک به‌ ئاژه‌ڵێک مه‌ژغوڵ ده‌که‌ن و ده‌ترسێنن که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌زیانی هه‌بووه‌ بۆگه‌لی کورد نه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ کوردستان، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئه‌وسه‌ری دونیایه‌ ناوی (بیگ فووت)ه‌! له‌کاتیکدا ئێمه‌ به‌ ده‌یان و بگره‌ به‌ سه‌دان خێو و دێوی خۆماڵیمان هه‌یه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردووه‌ له‌دزی و به‌ تاڵانبردنی سامانی گشتی و کوشتنی هاوڵاتیانی خۆی و ترس و تۆقاندنیان.
جا که‌وایه‌ هه‌رگیز په‌کتان ناکه‌وێ هه‌ر جاره‌و ناوی خێووێکی لای خۆمان بکه‌ن به‌ وه‌هیمه‌یه‌ک تا (٢٤) ساڵی تر به‌شتان ده‌کات وه‌هاوڵاتیانی کوردستانیش زیاتر له‌ ئه‌وان ده‌ترسن و ده‌تۆقن چونکه‌ ڕاسته‌ بوونیان هه‌یه‌ نه‌ک بیگ فووتێکی ئه‌مریکی …!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە