کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌ڵاتنه‌كه‌ی فه‌لاح مسته‌فا له‌كه‌نه‌دا گۆرانه‌كان ڕولیان نه‌بوو !؟

Monday, 30/11/2015, 18:44


گوران ته‌نیا له‌بواری په‌رله‌مانی و میدیایی ،  بوێری و داهێنانێكی  نوێی هێنایه‌ نێو ژیانی سیاسی باشوری كوردستان  ، گه‌رنا گیانی شۆرشگیری خه‌لكیان له‌مه‌یدان و شه‌قامه‌وه‌ به‌ره‌و په‌رله‌مان و میك گرتن وه‌ ك حزبه‌كانی تر بردو به‌راده‌یه‌ك  ئیستا  زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتار و كادیره‌كانی گوران وه‌ك خۆ به‌كه‌ڵه‌ ڕشنبیر و هونه‌رمه‌نده‌كان ، پێیان شه‌رمه‌ بێنه‌ نێو كارو چالاكیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه‌ ،  جونكه‌ ئه‌وان  خۆیان پێ له‌نه‌وه‌ی فیرعونه‌كانی باشوره‌ نه‌وه‌ك هه‌ژاره‌كان  ، ده‌بێت گه‌نج و هه‌ژاره‌كان   قوربانی بده‌ن ئه‌وانیش وه‌ك جه‌نه‌رال و ئاغاكان   سه‌ركه‌وتن و قوربانی و به‌روبومه‌كان  بكه‌نه‌ هی خۆیان  !!. ئه‌مه‌ش خالێكه‌ مروڤ گومان له‌راستگویان ده‌كات  و هاوكات  هه‌ست ده‌كه‌ی ئاینده‌ی سیاسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌  هی ئومێد نیه‌   جونكه‌  خه‌لك فێره‌ ئیراده‌ دروستكردن و قوربانیدان و تێكۆشانی مه‌یدانی ناكات. به‌كورتی ئه‌وه‌نده‌ی میتودی خه‌باتیان  له‌پارتی و یه‌كیتی نزیكه‌ به‌نمونه‌ له‌شۆرشگیریه‌تی وه‌ك پكك نزیك نیه‌ ، بۆیه‌شه‌ گه‌ر پارتی ویه‌كیتیش ببنه‌ ئوپزسیون ، ئه‌وانیش له‌رێگای په‌رله‌مان و میدیا  هاوشێوه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن   . به‌لام باسه‌یری ئپكك بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی كردیه‌  ئه‌و په‌كه‌كه‌یه‌ی كه‌ئه‌و توركیایه‌  فاشیسته‌ به‌رامبه‌ریان بله‌رزێ  و  ببینه‌ ئه‌و هێزه‌ پانتایه‌ گه‌وره‌ به‌شێكی گرنگی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌  له‌بجوكترین كادیریانه‌وه‌ بۆ به‌رپرسه‌بالاكانیان وه‌ك یه‌ك تیم   كارو خه‌بات و قوربانیدان ده‌كه‌ن و ده‌جنه‌ مه‌یدان  به‌لام له‌نێو گوران گه‌نجه‌كان بۆناره‌زایه‌تی ده‌نێرن و كادیره‌كانی تریشیان بۆ خۆده‌رخستنی میدیایی.
له‌م روژانه‌ له‌كه‌نه‌دا رسوای فه‌لاح مسته‌فا كرا دوباره‌ په‌یامێك بوو بۆ به‌رپرسان كه‌ده‌مامكه‌كانتان هه‌لده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر سیاسیه‌كانی ئه‌ورپا . به‌پێی زانیاریه‌كان هیج ئه‌ندامێكی گوران به‌شداری ئه‌و جالاكیه‌ی نه‌كرد !؟ له‌كاتێكدا ده‌بوایه‌ ئه‌وا رێبه‌رایه‌تی ئه‌وكاره‌یان بكردایه‌ ، جونكه‌ گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌ گوران كراوه‌ ؟ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاریان نیه‌ له‌٢٠١٤ له‌برۆكسل جوینه‌ نێو سیمنارێكی بارزانی و ناره‌زایه‌تیمان له‌دژی  هاتنی ده‌ربری ،كه‌جی له‌م بروكسله‌ی كه‌ سنوری له‌گه‌ل جه‌ندین وولاته‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌ك كادیریان به‌شداربوو  له‌گه‌ل كامیرامانه‌كه‌ی كه‌ی ئین ئن له‌هوله‌ندا ؟
تو سه‌یر بكه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك كاك ئاراس ره‌شید ، له‌گه‌ل فه‌لاح مسته‌فا خه‌لكی یه‌ك گه‌ره‌ك و یه‌ك قوتابخانه‌ ی  ناوه‌ندی دواناوه‌ندی و له‌زانكۆش  به‌یه‌كه‌وه‌ بونه‌ ده‌جێت كۆده‌تاكه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌  كۆنگره‌ روژنامه‌نوسیه‌ باس ده‌كات و گورانه‌كانی كه‌نه‌داش له‌ماله‌وه‌ دروشم بازی ده‌كه‌ن!!
ئه‌وه‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیداره‌  (  فیرعه‌ون بونی كه‌سیتی ) كه‌ژه‌هره‌ كوشنده‌كه‌ له‌و ئه‌دیب ونوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیرانه‌  سه‌رجاوه‌ی وه‌رگرتوه‌ ، كه‌خۆیان له‌خه‌لك جیابكه‌نه‌وه‌ گوایه‌ ئه‌وانه‌ توێژه‌كی جیان  ، نابێت تێكه‌ل به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سیاسی بن به‌لام بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی ئیداری و واژوكردن بۆ دیكتاتوریه‌تی بارزانی كارمامز ئاسا راده‌كه‌ن ؟ دواتر ئه‌وانه‌ جیان له‌خه‌لك جیاتره‌ ؟   گه‌ر ترسنۆكی هه‌لپه‌رستیان نه‌بێ  ، گه‌رنا له‌ماله‌وه‌ و نێوان خۆیان وه‌ك خه‌لك ده‌لێن ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ناپاك و گه‌نده‌له‌ !! ئه‌ی بۆ ووشه‌كانیان به‌ناوی خۆیان ده‌رنابرن ؟  جه‌ندین جار له‌م سویده‌ دژ به‌راسیست و كاره‌ تیرۆریسته‌كانی گروپه‌ ئیسلامیه‌كان به‌ده‌یان كه‌سایه‌تی به‌رزی سیاسی و  به‌سه‌دان نوسه‌ر و كه‌سایه‌تیان له‌رێزی پێشه‌وه‌ ده‌رون ، به‌لام نوخبه‌ی روشنبیر و مامۆستایانی زانكۆی ئێمه‌ هه‌مووكات هه‌لویستی ئه‌خلاقیان له‌جاو گه‌نجه‌ شۆرشگیره‌كان له‌دوای دواوه‌یه‌ !؟ له‌هه‌موی قێزه‌وه‌نتر خه‌لك به‌گشتی هه‌مووی ، جاوی له‌وه‌یه‌ خه‌لكی تر بیكات خۆی پێشنیاز و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ببكات !!؟   ئاخر خه‌لك بێزاربوه‌ له‌وهه‌موو قسه‌ زل و رێنیشانده‌ره‌ !؟ پوستیان به‌خه‌لك وده‌نگانێكه‌ وێنه‌ی جوانی له‌قوربانی و  هیوا یان پێ ببه‌خشنه‌وه‌ . له‌كۆتایش ده‌لێم  نازانم ئه‌وسوپایه‌  قسه‌ زله‌  له‌حزب و كه‌سایه‌تیه‌كان  چون شه‌رم له‌خۆیان ناكه‌ن كه‌ئه‌وه‌نده‌ بێ ئیراده‌ن ؟ تێشناگه‌م  یه‌كێك دژ به سیسته‌مێك بێ  جون ده‌توانی  ته‌نیا به‌نوسین یان  له‌ماله‌وه‌ ئوپزسیونی بن دیوار بێ؟
بۆ بینینی فلیمی هه‌لاتنی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بكه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە