کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ستۆكهۆلم سالیادی شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی ده‌كرێته‌وه‌

Monday, 30/11/2015, 18:39


نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر کاوە گەرمیانی بە پیلانێکی مافیاکانی تاڵانی وتیرۆریستی هێزێكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان لەناو ماڵە بێ نازەکەی خۆیدا وله‌به‌رجاوو باوه‌شی دایکیەوە تیرۆرکرا. کاوە گەرمیانی ڕۆڵەیەکی هەژاران و بێ بەشانی کوردستان و ڕۆژنام نوسێكی چاونەترس بوو کە سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەکان له‌سه‌ر ژیانی ، به‌لام پابەندی پرنسیپەکانی خۆی بوو لە ئاشکراکردنی جەردەیی و پەردەهەڵماڵین لەسەر سکانداڵەکانی به‌رپرسان ، هەر ئەمەش بووە هۆکاری تیرۆرکردنی. دەسەڵاتداران ویستیان لە ڕێگای ئەم تاوانکاریەوە پەیامێک بۆ هەموو ئازادیخوازان بنێرن کە ئەوان وەڵامی وشە بە گولـلە دەدەنەوە و سەرەڕای هەر ناکۆکیەکەیان لەم بابەتەوە دەسەڵاتدارانی هەولێر و سلێمانی و کەلار یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن. دوو ساڵ دوای ئەو تاوانە سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رپرسانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان په‌یمانیان دا بكوژانی بده‌نه‌ دادگا به‌لام دواتر وه‌ك تیرۆره‌ سیاسیه‌كانی تر گالته‌جارانه‌ دۆسیه‌كه‌ له‌دادگا به‌رانبه‌ر تومه‌تباری سه‌ره‌كی كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ( مه‌حمود سه‌نگاوی )ە، داخرا. بۆیه‌ ئێمه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆدا بێتاوانی مه‌حمود سه‌نگاوی یەک لا نەبێتەوە، ئه‌و به‌دارێژه‌ری ئەو پلانی تیرۆرکردنە ده‌زانین. 
ئازادیخوازانی كوردستان! سادەترین ئەرکی ئازادیخوازانەمان ئەوەیە کە ئەم یادە بێدەنگ تێنەپەڕێنین به‌رز یادی ئه‌وسیمبول و ده‌نگه‌ بوێرو قوربانیانه‌ی كوردستان رابگرین . لێرەوە ئاگاداری هەموو ئازادیخوزانیستۆکهۆڵم دەکەینەوە کە لە ساڵرۆژی ئەم تاوانەدا مەراسیمێک سازدەکەین و هەمووان بۆ بەشداری بانگەواز دەکەین. لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرنامەی مەراسیمەکە بڵاو دەکەینەوە. کات: ٥-١٢-٢٠١٥ سەعات ١٥.٠٠ تاکو ١٧.٠٠ شوێن: لۆکاڵی سەنتەری نینا لە 

Frihetsvägen 45 

Järfälla


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە