کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیا و حزبه‌كان هه‌لپه‌رست و ترسنۆكن به‌رامبه‌ر بارزانی

Wednesday, 25/11/2015, 10:09


 
رۆژ نیه‌ له‌میدیاكان ،  به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كۆنه‌ ئه‌هلی   بازرگانی ئیستا   و ٤ حزبه‌كه‌  ، به‌پێی دارشتنی هه‌واله‌كانیان ره‌وایه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بارزانی نه‌ده‌نه‌وه‌ ،  به‌نمونه‌ ده‌نوسن بارزانی وایگوت ، دیداری كرد ، ئیدانه‌ی كرد به‌لام له‌ناوه‌رۆكی هه‌واله‌كه‌ به‌یانامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ی بۆ  بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌؟ ئه‌مه‌ باس له‌مه‌لا به‌ختیاری زۆر بلێیش ناكه‌ین كه‌له‌نوێترین رونكردنه‌وه‌یدا له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ، پاكانه‌ و ته‌زكیه‌ی بارزانی كردۆته‌وه‌ و پاشه‌كشه‌ی له‌قسه‌ی كۆره‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌گومان ده‌كرێ له‌ژێر ترس یان پاره‌به‌خشین پێی لێدوانه‌كه‌ی  گوریبێ. به‌كورتی یه‌كێكیان ناوێری وبلێ بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌نوسن و ده‌لێین كه‌پۆسته‌كه‌ی بارزانی لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ره‌ !؟ باشه‌ ئه‌و میدیایانه‌ له‌جی ده‌ترسن ؟ یان ئه‌مه‌ به‌ئاشكرا  به‌رتیل دان نیه‌ به‌ بارزانی ؟ گه‌رنا بارزانی ئیستا ئه‌و  پله‌ و مافی سه‌رۆكایه‌تیه‌ی  نماوه‌ ،  ئه‌و هه‌وال بلاوكردنه‌وانه‌ جیه‌ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خه‌لكی ده‌ناسینن گه‌ر ترسنۆك و هه‌لپه‌رست نه‌بن . ته‌نانه‌ت جه‌ند روژ له‌مه‌وبه‌ر قائیمقامی جه‌مجه‌مال كه‌له‌سه‌ر لیستی  یه‌كیتیه‌  گله‌یی له‌بارزانی ده‌كات  وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رامبه‌ر خه‌لكی جه‌مجه‌مال كه‌مته‌رخه‌مه‌ !؟
بۆیه‌ ئێمه‌  پێویستمان به‌ میدیایه‌ك هه‌یه‌ راستگۆ بێت له‌گه‌ل خه‌لك و درو له‌گه‌ل ووشه‌ ده‌ربرینه‌كانی له‌به‌رنامه‌ی حزبی و لێدوانی میدیاكانی نه‌كات ، وه‌ك سه‌رنوسه‌ره‌ میدیاكاره‌كان  و ڕۆشنبیران   درۆ له‌گه‌ل خه‌لك نه‌كه‌ن ، له‌میدیاكان بلێن بارزان و مافی كاندید كردنه‌وه‌ی  نماوه‌ ، كه‌جی له‌هه‌واله‌كانیان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خه‌لكی بیناسێنن  ... هاورییان گه‌لێك حزب و میدیاكارانی هه‌لپه‌رست بێ  و٢٥٠٠ به‌ناو ڕوشنبیری دۆلار په‌رست بێ و به‌هه‌زاران روشنبیریشی له‌ماله‌وه‌ شێر و له‌ده‌ره‌وه‌ش رێوی بێ  ، ئیتر  بۆ گله‌یی له‌خه‌لكی هه‌ژار ده‌كه‌ن كه‌راناپه‌ری   ؟  له‌كوێ  ئه‌و هاوكێشه‌ هه‌یه‌ ،  حزب و روشنبیر ئه‌وه‌نده‌ ترسنوك وهه‌لپه‌رست و ده‌بل مورال بێ !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە