کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژ به‌هاتنی فه‌لاح مسته‌فا بۆ كه‌نه‌دا ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕدرێ

Wednesday, 25/11/2015, 9:59



فەلاح مستەفا نوێنەری برسی کردنی جەماوەر وگەندەڵی وسەرکوتی ئازادیەکان ورادەستکردنی"شەنگال"ە بەداعش.
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان/عێراق ونوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆپەیوەندیەکانی دەرەوە، سەردانی شاری تۆرنتۆ/کەنەدا دەکات. سەردانەکەی لەچوارچێوەی پڕوپاگەندەیەکی ڕاگەیاندنە، بۆحیزبەکەی وحکومەتە پوچەڵ بووەوەکەیەتی. کەناسراوە بەحکومەتی دروستکەری قەیرانەکان وبەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی جەماوەری کوردستان ،ودەست تیکەڵ کردن لەگەڵ چەتەکانی داعش وتیرۆرکردن ولەناوبردن وسەرکوتی ڕۆژنامەنووسان... تاد.
دەستکەوتەکانی چەندساڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەپارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات، وفەلاح مستەفا بەبێ هیچ خەجاڵەت کێشان وشەرمکردنێک، هاتوە بۆبازاڕکردن بۆی لەکەنەدا. بریتین لە:
١- دەستی دەستیکردن بەپێنەدانی مووچەی کرێکاران وپێشمەرگە وفەرمانبەرانی کوردستان، کەماوەی ٤مانگە کۆبۆتەوە، بەبیانوی جۆراوجۆر ودروستکردنی کەش وهەوای چاوەڕوانکردن وماندووکردن وبرسی کردن وبێکارکردن ومەجبورکردنی جەماوەر بۆمانەوەی دەسەڵاتی خۆی بەسەرملی خەڵکی کوردستان.
٢- دزینی نەوت وفرۆشتنی بەملیۆنان دۆلار لەبازاڕە جیهانیەکان، ودوور لەچاو وبەبێ هیچ چاودێریەکی جەماوەر، لەکاتێکدا زۆر بێباکانەیە بەرامبەر برسی کردنی کرێکاران وفەرمانبەران وبێبەشانی کوردستان.
٣- ڕادەستکردنی"شەنگال" بەچەتەکانی داعش، کەبوە هۆی بەکەنیزەگرتنی پترلە٥٠٠٠ ژن وکچی ئێزیدی لەلایەن داعش وفرۆشتنیان لەبازاڕی"نخاسة".ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی ونۆکەرایەتی بۆحکومەتی تورکی.
٤- تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی وەک( سۆرانی مامە حەمە،سەردەشت عوسمان،عبدالستار تاهیر شەریف وکاوە گەرمیانی)، بۆشاردنەوەی فەزیحەکانی گەندەڵی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، وەبەتایبەت حیزبەدەسەڵاتدارەکان. هەروەها سەرکوتی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، کەدوایینیان بریتی بوو لەداخستنی هەردوو کەناڵی ئاسمانی(NRT,KNN) لەهەولێری پایتەختی هەرێم ودهۆک مانگی ئۆکتۆبەر، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
٥- پەیوەندی ژێربەژێرلەگەڵ چەتەکانی داعش وکارئاسانی بۆبازرگانی کردن بەنەوت لەگەڵیاندا.
٦- قۆزتنەوەی هەلومەرجی نالەباری ئاوارەکانی ڕاکردووی بندەدستی چەتەکانی داعش ودزینی کۆمەکە ماڵیەکان، وبڵاوکردنەوەی کەش وهەوای شۆڤینی وڕەگەزپەرستی لەدژیان.
ئێمە بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان وداکۆکیکەرانی مافەکانی مرۆڤ لەکەنەدا دەکەین، کەنوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان بەناڕەزایەتی وخۆپیشاندان لەبەرامبەر سیاسەتەکانیان پێشوازی لێ بکرێت. بۆئەوەی ئەوپەیامە بگەیەنین کە دووڕوویتان ویاریکردن بەمافەکانی مرۆڤ وخنکاندنی دیمۆکراسی لەکەنەدا وجیهان جێی نابێتەوە.
لەهەمان کاتتدا، سەرکۆنەی ئەوبانگێشکردنە ومیوانداریە دەکەین کەلەلایەن ئەندام پەرلەمانی کەنەداوە کراوە. کەهەوڵدانێکە بۆجوانکردنی وێنای یەکێک لەو حکومەت وحیزبە ناشیرنانە، کەدۆسیەیان سوورە بەخوێن وبەپێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان- ڕێکخراوی کەنەدا.
٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧/١١/٢٠١٥
كاتژمێر ١ ی دوای نیوه‌ڕۆ
له‌Toronto City Hall
ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
هاتن بۆهه‌موانه‌
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە