کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌رێمی كوردستان بێ سه‌روه‌ری ئاسمان و خاك

Thursday, 26/11/2015, 0:01


توركیا له‌سه‌ر به‌زاندی سنوری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی فرۆكه‌ روسیه‌كه‌ی خسته‌ خواره‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م به‌زاندنه‌ هێشتا پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، گه‌ر واش بێت..توركیا ده‌بوایه‌ به‌ جۆرێكی تر مامه‌ڵه‌ی كردبا نه‌گه‌یشتبا هێرش بۆسه‌ر فرۆكه‌كه‌.
توركیا وه‌ك پشتوانیه‌كی راسته‌وخۆی داعش و گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی تر دوای ئه‌وه‌ی روسیا هاتۆته‌ ناوچه‌كه‌، چیتر هاوكێشه‌ سیاسیه‌كان به‌ قازانجی توركیا ناشكێنه‌وه‌، توركیا شێتگیر بووه‌…كه‌ چاره‌نوسێكی باشی نابێت له‌ داهاتوودا.
زۆركه‌س پێێان وایه‌ هه‌ر ئیمشه‌و یان كه‌مێكی تر توركیا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هێرشی رۆكێته‌كانی روسیا، واده‌زانن شه‌ڕه‌ گه‌ره‌كه‌و دوو عه‌شیره‌ت به‌شه‌ر هاتوون، راسته‌ ئه‌م ملهوریه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ توركیا كردی به‌ بێ سزا تێپه‌ر نابێ به‌ڵام به‌و په‌له په‌‌لیه‌ش‌ نابێ كه‌ ئێمه‌ی كورد چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن له‌ روانگه‌ی رقی خۆمان له‌ توركیا ده‌روانینه‌ كێشه‌كه‌..
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆچی توركیا ئه‌م كاردانه‌وه‌ تونده‌ی نواند‌، له‌سه‌ر چه‌ند بسته‌ ئاسمانێ گوایه‌ سه‌روه‌ری پێ شێلكراوه‌ و خۆشیان به ‌به‌رده‌وام ئاسمانه‌ بێخاوه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن و بۆردومانی گوند بناری چیاكانی ده‌كه‌ن..
ده‌كرێ بپرسین له‌ كاتێكدا ده‌یان باره‌گای میت و قه‌ره‌قۆل و سه‌ربازگه‌ی توركی له‌ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی بنكه‌ فراوان ئیتر بۆ ده‌بێ گله‌یی له‌ به‌زاندنی ئاسمانه‌كه‌ی بكه‌ین!؟
پاشان تائێستاش هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دایه‌، ئه‌وه‌ ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده‌ كه‌ هه‌ڵوێست وه‌ر بگرێ كه‌ دیسان كورد به‌شێكی پێكهاته‌كه‌‌یه‌تی و ده‌یان پۆستی وه‌ك سه‌رۆك كۆمارو جێگری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگری په‌رله‌مان چه‌ندین وه‌زیرو وه‌زاره‌تی كوردی هه‌ن..
كه‌واته‌ خۆیان به‌رپرسیارن نه‌ك ده‌وڵه‌ت فاشسته‌ ئیسلامیه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان.
بابزانین ره‌وتی روداوه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن، له‌و شه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ بازاری نه‌وت رووی له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌!؟
مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە