راگەیاندنى چەواشە قەڵەم فرۆشەکان خیانەتەکانى پارتى ئارایشت ئەگەن
Wednesday, 25/11/2015, 3:18
لەوەتەى فامم کردۆتەوە و، دۆزى کورد و شۆڕشەکانیم ناسیوە و، مێژوو سەرهەڵدانى بزوتنەوەکانم خوێندۆتەوە.. نەبیستومە و نەبینومە ،نەدەشبینم، کە هیچ حزب و لایەنێک هەبێت بەئەندازەى پارتى و مەسعود خائین و ناپاک و زۆڵە کورد، ئەوەى بۆى بکرێت درێغى لى ناکات، لەپێناوى نوشست و ژێر کەوتنى کورددا هەمو شتێک ئەکات، پەنا بۆ هەموو دوژمنێک ئەبات، هەرپارت و لایەنێک تۆزێک گەورەببێت و پێچەوانەى خواست و مەرامى ئەوبێت و، پێگەى جەماوەرى هەبێت، لاى ئەو ئەبێتە ناِرەحەتى و سەرئێشەو مەراق، بۆ لەناوبردن و سڕینەوەشى هەموو رێگەیەک ئەگرێتە بەر. پاش روخانى کۆمارى مهاباد و دروستبونەوەى حزبى دیموکرات و پەراگەندەبوونى کادرو ئەندامانى و، بەخۆکەوتنەوەیان و دروست کردنەوەى شۆڕشێکى نوێ لەرۆژ هەڵات و، پەیداکردنى باوەڕو متمانەى جەماوەر، بۆپارتى بوو بە ماخۆلان و نیگەرانى و خەفەت، بۆ ئەوەش ئەوەى توانى لەگرتن و کوشتنى ئەندامانى درێغى نەکرد.
پاش ئاشبەتاڵ و سەرەتاى سەرهەڵدانى یەکێتى نیشتمانى، ئەوەى توانى و بەهاوکارى لەگەڵ دوژمنانى کورد بۆ لەناوبردن و سڕینەوەى ئەو حزبە دەستى نەپاراست ،بەسەدان کادیر و پێشمەرگەى ئەو حزبەى خەڵتانى خوێن کرد.. دروستبونى پەکەکە و گەورە بوونى لەگۆرەپانى سیاسەتدا، زیاتر وزۆتر بۆ پارتى و مەسعود بۆتە مەراق و کێشەى رۆژ، لەبەر ئەوەى تا پەکەکە گەورەتر بێت و، تا پەکەکە باڵا دەست تر بێت، ئەوا تیاچوون و نەمانى پارتى و بنەماڵەن نزیکتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوەى پەکەکە جوداى پارتەکانى دیکەیە، ئەو نوێنەرایەتى تەواوى کوردستان دەکات ، بەشى زۆرى رۆڵەکانى وڵاتیش لەگەڵیدان و، دەزانن کە خاوەن چ پێگەو جەماوەرێکن، هەروەها لەرووى ئایدۆلۆژیاشەوە تەواو کامڵ و پێشکەوتون و، بەعەقڵى سەردەم و گیانى لاوانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکەدا دەکەن،. پێ بەپێى گۆِرانکارى و پێشکەوتنەکان هەنگاو دەنێت، لە ساحەى سیاسەت وشەڕیشدا بەپراکتیتکى ئەوەى سەلماندوە. سەرنجى تەواوى جیهانیش بەلاى خۆیدا راکێشاوە، کە ئەمەش بۆ پارتێکى دواکەتوو دیکتاتۆرى وەک پارتى و مەسعود، شتێکى قورس و گرانە و مایەى قبوڵ نى یە، چونکە تا میللەت هۆشیار بێتەوە، تا خەڵک راستى و دروستى پەکەکە باشتر بناسێت و ،گەوجى ونەفامى پارتى بۆ دەرکەوێت ، ئەمەش لەکۆتایدا پارسەنگ و بەرژەوەندى بەلاى پەکەکەدا ئەشکێتەوە. بەمەش پارتى نفوس و پێگەى خۆى لەدەست دەدات، و ناتوانێت وەکو پێشین، کۆیلە و نەخوێنەوار و گەمژەکان لەخشتە بەرێت و، خۆى وەک پارتى پێشرەو و سەرۆکى بێ رکابەر بناسێنێت.
بەرخودانى رۆژئاوا و قارەمانێتى گەریلا و پەکەکە لە شەنگال و کۆبانى و ،بەشى زۆرى بەرەکانى جەنگ، ئەو راستییەیان لاى خەڵک سەلماند، کە پارتى جگە لە کۆمەڵێک هاش و هوش و، درۆ و چەواشە کارى هیچى ترى نى یە، وەک خۆى ناتوانێت و ناوێرێت بچوکترین گوندى کوردستان بپارێزێت، پێشى ناخۆشەو لاى نەنگەیە ،کە لایەنێکى دیکەى کوردى ئەو ئەرکە راپەڕینێت، بۆچى؟ چونکە لەسەرێک بێ دەسەڵاتى و ریسوایى خۆى ئەخاتە روو، لەسەرێکى دیکەوە دوژمنانى کورد (تورکەکان) ناڕەحەت و دڵ تەنگ ئەکات ، لەبەرامبەردا ئەوانیش لە هاوکارى و پاڵپشتى کردنى نۆکەرەکەیان پەشیمان دەبنەوە.
دڵنیام کە هیچ کەێک تاقەت و حەوسەڵەى ئەوەى نى یە گوێ بیست، یان بینەرى میدیا و کەناڵەکانى ئەو پارتە روو زەردە بێت وەک( خەبات – باس – رووداو- وشە- گوڵان-چرکە و...) بەڵام بەبینینى و خوێندنەوەیان هیچ گومانى ئەوەى نامێنێ، کە لەسەر ئەم رووى زەمینە بەئەندازەى مەسعود و پارتى خائین و ناپاک دوژمنى گەل بێت، ئەوەى کە دوژمن بەزمانیدا نایەت، ئەوەى کە تورک و دوژمنان ناوێرن و ناخوازن باسى بکەن و خۆیانى لەقەرە بدەن، ئەوان زۆر بێشەرمانە و بێ هیچ حسابێک بڵاویدەکەنەوە، ئەوەندەى ئەوان دژایەتى پەکەکە و بزاڤى شۆڕشگێرى کورد دەکەن، ئەوەندەى ئەوان لە رقى یەپەگە و پەیەدە سەنگەر دەگرن و، خەریکى بڵاوکردنەوەى تۆمەت و بوختانى ژەهراوین، هیچ تورکێک بە نەوەکانى ئەتاتورکیشەوە ناتوانن درۆ و چەواشەى وا بکەن
ئەمەش لاى هەموومان مەعلوم و ئاشکرایە ،کە سەرجەم رژێم وحزبە دیکتاتۆر و پیاو کوژەکان، بۆ مانەوەى یان لەدەسەڵات وبۆ سەلامەتى کورسیەکانیان ، چەکى میدیا و راگەیاندنى چەواشە و هەواڵى درۆ و بوختان ئەکەن بە چەکى کاریگەریان، کە بەدڵنیایشەوە هەموو ئەزانین عاقیبەتى چى ئەبێت و، بەرئەنجامى ئەوە چى ئەچننەوە؟ سەدامى دکتاتۆر تەنها یەک میدیا و یەک وتەبێژى هەبوو، ئەویش(سەحاف- علوج) بوو، بەڵام مەسعود و پارتەکەى دەیان راگەیاندنى بۆ پاک کرددنەوەى پەڕیزى پیس و رابردوى تەڵخى پارتى خستۆتە گەڕ و، سەدان کۆیلەى وەکو( ئاریان فەرەج و ئازا حەسیب و جەمال عەبدولڵا و شازاد ئەنوەر و هاودەنگ فاروق و.....) خستۆتە بازاڕەوە، کەمێژووى دوورو نزیکیش سەلماندویەتى کە هەر ئەو درۆ و بوختان و راگەیاندنە چەواشە کاریەیانە یەکەم زەنگى لەناوبردن سەر بەقوڕدا کردنى دیکتاتۆر و زاڵمەکان دەبن..
ئەمەش نمونەیەک لە هەواڵ و کارە جوانەکانى پارتى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست