شامیل کامیل: ئه‌جێندای دەرەکی بۆ فراوانترکردنی دەسەڵاتیان لەپشت روداوەکانی خورماتوون
Monday, 23/11/2015, 22:28
رۆژنیوز ـ سۆران محەمەد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان که دانشتووی قه‌زای خورماتووه، چه‌ند ورده‌کارییه‌کی گرنگ له باره‌ی دۆخی ئه‌منی و سیاسی قه‌زاکه لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنیوز ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادی که دانیشتووی خورماتووە و له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕووداوه‌کان بووه به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی رۆژنیوز دەداتەوە و دەڵێ: حه‌شدی شه‌عبی به مه‌به‌ستی به‌رەنگاربوونه‌ی داعش دروستبوو، به‌ڵام بووه هۆکاری شه‌ڕی تایفی.
رۆژنیوز: که‌ی حه‌شدی شه‌عبی دروستبوو وه بۆچی دروستبوو؟
شامیل کامیل: دوای دروستبوونی داعش له عێراق مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌کان عەلی سیستانی فەتوای تێکۆشانی ئاینی دا که بەهۆیەوە حه‌شدی شه‌عبی دروستکرا، به‌ڵام وه‌ک لایه‌نی سیاسی که ئه‌و کات نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو ئه‌و زیاتر به کاره‌کە هه‌ستا، بۆیه ئه‌وه‌کاته وه‌کو هه‌یئه‌یه‌کی سیاسی له عێراقدا رایانگه‌یاند. حه‌شدی شه‌عبیش له ته‌واوی گروپه شیعیه‌کان پێکهاتووه که ئێستا له عێراقدا هه‌ن. وه له ڕووی یارمه‌تی لۆجستی و سه‌ربازیه‌وه ئێران هاوکاریان ده‌کات و پلانسازیان بۆ ده‌کات.
ئه‌مانه هه‌ر له سه‌رتاوه هه‌بوون بۆ نموونه وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی به‌در. له دوای رووخانی سه‌دام حسێنه‌وه گروپی تر دروست بوون، وه‌ک (جه‌یشی مه‌هدی) که ئێستا ناویان گۆڕاوه بۆ سه‌رای سه‌لام و له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدان. هه‌روه‌ها حزبوڵای عێراقی دروستبوو. وه هه‌ر ئه‌وکات گروپێکی تر له جه‌یشی مه‌هدی جیابوونه‌وه که سه‌رۆکه‌که‌یان ناوی قیس قیس علیه که سیاسه‌تێکی زۆر خراپی به‌رامبه‌ر به هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و مه‌زه‌هه‌به‌کان هه‌یه جگه له مه‌زهه‌بی شه‌عبی که ئێستا گروپێکی هه‌یه به ناوی (عه‌سایب الهل الحق).
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین باڵی تری هه‌یه زۆر گروپی تریش له خۆ ده‌گرێت. زۆر لایه‌ن و گروپن که هه‌موویان چه‌کدارن و له ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبیدان.
رۆژنیوز: ئامانجی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی بۆچی بوو؟
شامیل کامیل: وه‌ک ئه‌وه‌ی باسم کرد دوای هاتنی داعش و کۆنترۆڵ کردنی چه‌ند شارێکی عێراق له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه. سوپای عێراق زوو شکستی هێنا و نه‌یتوانی به‌رگری بکات، واتا ئه‌وکات شتێک به ناوی سوپای عێراقیه‌وه نه‌مابوو له ئه‌نجامدا حه‌شدی شه‌عبی دروستکرا وه‌ک هێزێکی به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له شاره‌کانی عێراق بکات، به‌ڵام سیاسه‌تێکی تایه‌فی په‌یڕەو ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی که عه‌ربی سوننه مه‌زهه‌ب تێدا بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌ی که کوردیش هه‌یه وه‌کو جه‌له‌ولا، سه‌عدییه و دوزخورماتوو. حه‌شدی شه‌عبی سه‌رتا بۆ ڕووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه‌ی داعه‌ش دروستبوو، به‌ڵام ئێستا ئامانجه‌که‌ی گۆڕیوه و شه‌ڕی تایفی ده‌کات و ده‌یه‌وێت رێژه‌ی شیعه له ناوچه‌که زیات بکات.
رۆژنیوز: گروپه به‌هێزه‌که‌یان کامه‌یه و له پشت ئه‌و گروپه‌وه کێ هه‌یه؟
شامیل کامیل: گروپی گه‌وره له عێراقدا به‌درن وه سه‌ر به ئەنجومەنی ئه‌علای ئیسلامین که عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات که ئه‌م گرووپه له ساڵی 1890 به‌دواوه خه‌باتی سیاسی‌یان دژی رژێمی به‌عس ده‌ستپێکرد. هه‌روه‌ها جه‌یشی مه‌هدی هه‌بوو ئێستا بووه به سه‌رای سه‌لام، سه‌رۆکه‌که‌یان موقته‌دا سه‌دره، ئه‌مانه گروپه گه‌وه‌رکانن وه دوای ئه‌م گروپانه عه‌سائیب ئەهلی حەق و حزبوڵا هه‌یه.
گروپی به‌در هه‌ر له سه‌رتاوه ده‌یانه‌وه‌ێت له دووزخورماتوو له‌گه‌ڵ کوردا رێکه‌وتن هه‌بێت. هه‌روه‌ها سه‌رای سه‌لام هه‌تاکو ئێستا له‌م شه‌ڕانه تێوه‌نه‌گلاون و رۆڵی هه‌بوو له ئازادکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ژێر کۆنترۆڵی داعش و تاوه‌کو ئێستا شه‌ڕی تایفیان نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌و دوو گروپه‌ی تر که ئێستا له گۆڕپانه‌که‌ن به تایبه‌تی حزبووڵای عێراقی و عەسائیبی ئەهلی حەق ئه‌مان زیاتر ڕۆڵی ئاژاوه‌گێڕی ده‌بینن. ئه‌م گروپانه به هێزن.
ده‌گرێت ئه‌م گروپانه به‌رامبه‌ر به کورد سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام عه‌سایبی ئه‌هلی حەق ئه‌مانه زیاتر له کۆنه به‌عسیه شیعەکان پێکدێن که نوری مالیکی سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات. هه‌روه‌ها ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگای عه‌سایبی ئەهلی حەقه‌وه پرۆسه‌یه‌کی وه‌ک یه‌مه‌ن دروستبکات. ئه‌و رووداوه‌ی که له دوزخورماتوو ڕوویدا ویستان ئه‌وه بڵێن که ئێمه هێزمان هه‌یه‌وه و بڵێن که نوری مالیکی هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین کێشه له نێوان گروپی به‌در و عه‌سایبی ئەهلی حەق هه‌یه وه به‌در له‌و ناوچانه خاون پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری باشه، بۆیه ده‌یانه‌وێت که له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه لاوازیان بکه‌ن.
رۆژنیوز: ئه‌و رواداوانه‌ی دوزخورماتوو بۆ ڕوویدا؟
شامیل کامیل: ئه‌وه‌ی که لە دوزخورماتوو ڕویدا ته‌قینه‌وه‌ی ململانێکان بوو. له دوای ساڵی 2003وه شیعه‌کان چه‌کدار بوون وه کوردیش به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بوو، پێشمه‌رگه‌ی هه‌بوو وه خاوه‌ن هێز و ئاسایش بوو. تورکمانیش هه‌یه له ناوچه‌که، وه‌کو کۆمه‌ڵگا پێکه‌وه ژیاون، به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌ت نه‌یانتوانیه‌وه پێکه و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت وه زۆر ئه‌جێندا هه‌بوو که هه‌میشه کاریان کردووه بۆ نمونه ده‌زگای میتی تورکی و ده‌زگای سیخوڕی سعودیا له رێگای گروپه ئیسلامیه‌کانه‌وە کاریانکردوه و ئێرانیش له رێگای شیعه‌وه ده‌یه‌وێت هێزی خۆی فراوانتر بکات.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت دوزخورماتوو له ژێر ده‌ستی کورد ده‌ربکه‌ن و ده‌یانه‌وێت پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی دروستبکه‌ن به تورکمانیشه‌وه.
ئه‌م گروپ و هێزانه زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستیان کردووه به چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد هه‌ر له سوتانی دوکانه‌وه و سوکایه‌تی کردن به بازگه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و هه‌ڕشه‌کردن له کورد.
له ناو دووزیش حه‌شدی تورکمانیش هه‌یه که ئه‌مانیش له شیعه پێکدێن که ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراقی به ناوی ئەبو ئەیوب له‌گه‌ڵ نیازی موعمار ئۆغڵۆ ئه‌م دوو کەسه سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ن. حه‌شدی تورکمانی چوونه‌ته سه‌ر بازگایه‌ی پێشمه‌رگه و سوکایه‌تیان کردووه و ته‌قه‌یان له بازگه‌که‌ی پێشمه‌رگه کردووه و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه ته‌قه‌ی کردووه و له ئه‌نجامدا 4 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی کوژران. دواتر ئەو هێزەی تورکمانەکان رێگاکانی بژێوی ژیانی کوردانیان گرتووه و سوکایه‌تیان به خاوه‌ن کاره‌کان کردووه.
پاشان هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی دوزخورماتوو، دکتۆر (کیان)یان شه‌هید کردووه که 26 ساڵه خزمه‌ت به هاوڵاتیان ده‌کات به بێ جیاوازی تایفی و نه‌ته‌وه‌تی و له نێو نه‌خۆشخانه‌که‌یا که کورد هه‌بوو شه‌هیدیان کردووه. هه‌موو ئه‌مانه حه‌شدی تورکمانی دروستیکرد و ئه‌نجامی داوه و تاوه‌کو ئێستا 7 هاوڵاتی کوردی مه‌ده‌نی شه‌هید بووه و یه‌ک که‌سی ئاسایشیش شه‌هید کراوە. دکتۆریان شه‌هید کردوه و نه‌خۆشی شه‌هید کردوه وه شۆفێری ئۆتۆمبێلی شه‌هید کردوه، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییان فڕاندوه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوون به قوربانی، مه‌ده‌نی بوون، ته‌نانه‌ت دیلەکانیش مه‌ده‌نی تێدا هه‌بووه. به‌مانه‌وه نه‌وستاوه‌ن هه‌ستان به سوتاندنی دوکانه‌کانی ناو قه‌زاکه و ده‌رکردنی ماڵه کورده‌کان که له گه‌ڕەکه تورکمانیه‌کانی قه‌زاکه نیشته‌جێبوون. ته‌نانه‌ت ئه‌وه راستیه ده‌خه‌مه‌ڕوو که چه‌ند هاوڵاتی تورکمان ویستان رێگر بن له هێرشکانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی کورده‌کان، به‌ڵام له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ‌کرا. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاسته‌یه ئاشکرا ده‌کات که ئه‌وان نه‌ک ته‌نها کورده‌کان، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر تورکمانه‌کانی قه‌زاکه‌ش خراپن. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئاگاداری ئه‌وه بووم نه هێزی پێشمه‌رگه و نه هێزی کوردی و ئاسایش هیچ ته‌قه‌یه‌کیان نه‌کرد و دانیان به خۆیاندا گرت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌که ئاڵۆزتر نه‌بێت.
رۆژنیوز: هاوڵاتیان چیان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێ کێشه‌کان چۆن چارسه‌ر بکرێت؟
شامیل کامیل: هاوڵاتیان به کورد، تورکمان، شیعه و سوننه‌وه به بێ جیاوازی پێکه‌وه ده‌ژین و هاوڵاتیانی تورکمان به‌جدی ئه‌وه ناشارنه‌وه که ئه‌و دۆخه‌ی له ئارادایه سیاسیه تورکمانیه‌کان به‌رپایان کردوه و زۆر بێزارن له‌و دۆخه. هاوڵاتیان به‌گشتی شیعه و ئیران به تاوانبار و هۆکاری ئاڵۆزییه‌کان ده‌زانن و ئه‌و گروپانه به ئاژاوه‌گێڕ ناو ده‌به‌ن.
ده‌مه‌وێت ئه‌وەش بڵێم نه‌ته‌وه‌کانی خورماتوو ساڵێک پێش ئێستا داوایان له قایمقام کرد که ئه‌و گروپانه با له قه‌زاکه نه‌مێنن و ده‌ربکرێن، به‌ڵام نه‌کرا، به‌داخه‌وه ئه‌وەش چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه کوردییه‌کانی لێی به‌رپرسیاره.
رۆژنیوز: دۆخی دوایی قه‌زاکه چۆنه؟
شامیل کامیل: ئێستا لایه‌نه‌کان ڕێکه‌وتوون ئه‌و رێکه‌وتنه زیاتر له نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و هێزی به‌در دایه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێشتر چه‌ندین ڕێکه‌وتن له نێوانیان کرابوو، به‌ڵام گروپی عه‌سائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵا ئه‌م رێکه‌وتنێان تێکدا، ئێستا رێکه‌وتنێکی تر کراوه که نوێنه‌ری یۆنامی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق تێدا به‌شدار بووه و ئێستا به گشتی دۆخێکی باشتره به به‌راورد له رۆژانی رابردوو، به‌ڵام ژیانێکی ئاسایی وه‌ک پێشتر له قه‌زاکه به‌دی ناکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست