ڕۆژنیوز نهێنی ئازادکردنی شەنگال و ئەو بەڵگە گرنگانە بڵاودەکاتەوە کە کەوتونەتە دەست گەریلاکان
Monday, 23/11/2015, 22:09
ڕۆژنیوز - شەنگال
پاش ئەوەی لە ناوەراستی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٤ ، گەریلا لە چیای شەنگالەوە هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناو شنگال زیاتر لەسەدا ٣٠% شارەکە کەوتە ژێرکۆنترۆڵی گەریلا و پێشمەرگەوە.
لە دوای ئازادکردنی ئەو چەند گەرەکەی شاری شەنگال، گەریلا کەوتنە خۆقایمکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لە ناو دوژمن، بە بەکارهینانی تەکنەلۆژیای سەردەم و شێوازی هەواڵگری کەڵەکەبوو لە فەرهەنگی سەربازیی ٤٠ ساڵەیان لەگەل دووەم هێزی ناتۆ کە دەوڵەتی تورکیایە.
|
(فەرمانداری عەگید جڤیان و گروپێک گەریلا و شەرڤان) |
گەریلا زانیاری وردیان هەبوو لەسەر جوڵەی چەتەکان، لەو ماوەیەدا تا رزگارکردنی شەنگال، چەتەکان زیاتر لە ١٠ تونێلیان لە ژێر زەویدا لێدابوو، بەشێکیان بۆ ناو سەنگەرەکانی گەریلابوون، دیارە گەریلا بەم پلانەی زانیبوو، چاوەڕێی کاتژمێری سفری دەکرد.
هەر کە هەڵمەتی ئازادکردنی شنگال دەستیپێکرد، کۆنترۆڵی ئەو تونێلانە وەک پێشینە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوێدا پیلانی دژە هێرشی چەتەکان بۆسەر سەنگەرەکانی گەریلا شکستیهینا.
|
(فەرمانداری هەپەگە عەگید کەلاری و شەرڤان و گەریلایەک لە تونێلێکی شەنگالدا) |
دوای ئازادکردنی گەریلا کەوتنە لێکۆڵینەوە لە تونێلەکان، لەوێنەکاندا وەک بەڵگە نیشاندەدرێن، دەردەکەوێت هەموو جوڵە و چالاکییەکانین لەناو ئەو تونێڵەدا بەڕێوەبردووە، بەمانایەکی دیکە سەرباری بەکاربردنی ئەو تونێلانە وەک خاڵەکانی هێرشکردن، وەک مۆڵگەی خۆپاراستنیش لە فرۆکەکانی هاوپەیمانان بەکاریان هێناون.
|
(تونێلەکانی داعش لە شەنگال) |
جێگای ئاماژەیە کە ئەم تونێلانە، بە ئێزیدییە بەدیلگیراوەکان هەڵکەندراون، شوێنی خەوتنی ئەمیرەکانی داعشی تیایدا دورستکراوە، شوێنی کۆبونەوەش بووە و تەنانەت بەسیستەمی کامێرایی پیشکەوتوو چاودێری دەرەوە کراوە، سیستەمی دەنگی و پاسۆردی نیهینی بۆ هاتنەژوورەوە دانراوە، ئەم سیستەمەی لەم تونێلانە کە داعش بەکاریهێناوە، هی رێکخستنێکی تیرۆریستی سادە نییە بەڵکو هی دەوڵەتیە کە دەیەها بەڵگە دەیسەلمێنێت، هەموو ئیمکاناتی دەوڵەتی تورک وەک دووەم هێزی ناتۆ لە بواری تونێل بەکاربردراوە.
|
(ئارمی ئۆجاغچی و پەڕتوکێکی ئەردۆغان و چەکی دەستگیرکراو لە شەنگال) |
لەناو ئەو تونێلانەدا کە دیارە هەر تونێلێک بۆ کارێکی تایبەت هەڵکۆڵکراوە، جبەخانەیەکی یەکجار زۆری تێدا ئەمبار کرابوو، کە بەتەواوی دوای رزگارکردنی شنگال، کەوتنە ژێر دەستی گەریلا و شەرڤانانی یەبەشە.
|
(نوسراوی تورکی لەناو بارەگا و تونێلەکانی داعش لە شەنگال) |
لە ناو ئەو تونێلانەدا دەیەها بەڵگەی مۆرداری پەیوەندی دەوڵەتی تورکیا بە چەتەکانی داعشەوە بەدەست کەوتوون، کە مایەی تیڕامان و سەرنجی زۆرن، لەناویاندا ئاڕمی ئۆجاغی عوسمانی هەیە کە ڕێکخراوێکی سەربە ئاکەپەن و بۆ گەڕانەوەی خەونی عوسمانی کار دەکەن، هەروەها پەڕتوکی 11 ساڵی تورکی هەبووە کە باس و پەسنێکی ئەردۆگان و ئاکەپەیە، لەسەر دیوارەکان بەزمانی تورکی چەندین نوسراو دەبینرێن زیاترینیان نزا و پاڕانەوە و باسکردنە لە جیهاد.
|
(فەرمانداری هەپەگە عەکید کەلاری و گەریلایەک لە تونێلەکانی داعش لە شەنگال) |
شارەزایی شەرڤانان و گەریلا لە پیلان و نەخشەسازی چەتەکانی داعش، هۆکارێکی گرن بوو بۆ شکستپێهێنانی داعش لە تەواوی رۆژئاوا و شنگال، ئێستا بە هەمان شێوە لە موسڵ، تەلەعفەر، رەقە، شەدادییە، جەرابلوس و مەنبەج، ئەو شێوازە لە نەخشەسازی سەربازییانەیان بەکاربردووە، بۆیە بۆ گرتنەوەی ئەو شار و شارۆچکانە، شارەزایی گەریلا گرنگە کە هیچ سوپایەک، بەتایبەتی سوپای عێراق، ناتوانێت خۆ لەبەردەم ئەو نەخشەسازییەی داعش بوێرێت و زوو شکستی پێبهێنێت.
(دوو گەریلای هەپەگە لە تونێلەکانی داعش لە شەنگال) بۆیە نهێنی سەرکەوتنەکانی گەریلا و شەرڤانان و پشتشکاندنی داعش لە جۆری چەک و ژمارە نەبوو، بەڵکو بە ئیرادە و زانیاری هەواڵگری ورد و نەخشەی تۆکمە بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست