چۆن له‌باره‌ى تيرۆره‌وه بپرسين?
Sunday, 22/11/2015, 2:53
ڕه‌نگه يه‌كێك له‌و پرسياره پێناس شوناسييه دياردهگهراييانهى بۆهه‌ميشه له‌دواى دروستبوونى تيرۆر به‌گشتيى و "تيرۆريزمى داعش" بهتايبهتيى, وه‌ك دهلاقهيهك له‌مه‌ڕ چونه‌ناو پرسى دروستبوونيان, وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه و لێره و له‌وئ به‌رده‌وام به‌گشتيى بوه‌شێنرێت پرسياركردن لهچيێتى دروستبوون خۆى بێت, له‌وڕوه‌شه‌وه, پرسياركردنى مهدخهليى له‌سه‌ر نێوه‌ند و هۆكارى ژينگه‌ى دروستبوونيان__ئه‌وه‌ى كه هه ميشه له‌سه‌ره‌تادا ده‌وترێت: چى تيرۆر و"تيرۆريزمى داعشيى" ده‌خوڵقێنێت(خوڵقاند)!؟ ئه‌مه سه‌رباسى ئه‌و ڕسته پرسياريى ساده ئالؤزيهێنهيه له‌م نێوانه‌دا كه به كؤمه‌ڵێك موغاڵهتهى بيزهنتيى(بيزنطي)ميكانيكيى هه‌ندێك له"ترومان"ه‌كانى نێو ماشێنى ميدياشؤى كارخانهى حيزب, سێبهرحيزب و به‌ناو"سه‌ربه‌خۆ" به كؤڵێك قورسيات, بيرۆكراتێتى ئه‌ته‌كێت و زمانى باو سهحافييانه جهدهلى له‌سه‌ر گرئ ده‌ده‌ن. هه ندێك له ده ستبهتاڵيى فكريدا خاڵس له يه‌ك ئاستدا دهيدهنهدهست پلانگێڕيى وڵاتێك, لايه‌نێك, ئهجێندايهكى سياسيى و, هه‌ندێكى تريش تهحسيل حاسل(تحصيل حاصل) ته‌نيا دهيدهنهدهست ژينگه‌ى ناديموكراسيى كلتوريى-سياسيى خؤيى ناوجهيهكى دياريكراو و, ئه‌و بؤشاييه دينيى, كؤمه لايه تيى- ئابوورييه فشؤڵهى ژينگه‌ى جوگرافيى"دهوڵهتێنراو" له‌م ناوچانه‌دا به‌گشتيى لهپاشى خؤيهوه دهڵبى كردووه. ڕاسته, ده شێت ئه‌مانه هه‌ريه‌كێكيان چمكێك له داخراويى به‌رى ئه‌و پرسياره‌ى سه‌ره‌وه لاى خؤيهوه ئاوهڵابكات, به‌ڵام دواجار هيچيان ناتوانن بمان گهيهننه ئاوهڵايى جه‌وهه‌رى به‌رى پرسيار لێكراو, كاتێك له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه پرسيار بؤخؤى هه‌ڵگرى ئيشكالێتى زمانه‌وانيى بێت!
بڕواى من له‌وباره‌يه‌وه, ئه‌گه‌رچى وه‌ڵامێكى نه‌ختێك عهبهسييانهيه, به‌ڵام ئيدى كورت و"ڕوون"ه, ئه‌گه‌ر زنجيره يى هاتن و چوون سينتاكتيك-پراگماتيكييانه بخوێنرێته‌وه, ئه‌ويش: له بازنه‌ى ئهندازهسازيى ژينگه‌ى تيرۆريزمى "داعش"ه‌وه په‌ڕينه‌وه بؤناو بازنه‌ى قه‌واره‌ى ميكانيزمه‌كانى بن-سياسه‌تى ته جريديى"ده‌وڵه‌ت"و له دهوڵهتيشهوه نه‌بوونى بازنه‌ى متمانه‌ى سياسه‌تى هاوبه‌ش, بوونى مه‌ترسى ههژموونخوازيى, ترسى هه‌ڵوه‌شاندن, بچوكبوونه‌وه, هه‌ڕه‌شه‌ى لێدان و شڵه‌قاندنى سه‌رله‌به‌رى ئاسايشى هێزى ده‌سته‌ڵاتى ناوخؤيى و ده‌ره‌كيى نێوان وڵاتانى ئێستاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌شێك له جيهان__ بؤخؤى تهجريدبووى په‌راوێزى سياسه‌تى كرانه‌وه‌ى فه‌زاى هه‌ميشه تيرؤره و, پاشه‌وپاش گه‌ڕانه‌وه‌ش تا دواسنورى سادقانهى ههيكهلى په‌تى ڕه‌فتارى"داعش"و ده‌ستنيشانكردن و ڕه‌خساندنى لؤكهيشنى ژينگه كلتوريى و سؤسيؤلؤزييهكهى و تروكاندنى گه‌راى ههراشى پيتێنراوى "خؤرسكبوو"ى__ فؤڕمى فيزيكيى نيؤ-پاساوى ده‌رچه‌ى قه يرانى ناوه كيى و ده‌ره‌كيى كڵؤباڵ- سياسه ت!
ئێستا, ئه‌گه‌ر شتێك"ڕوون"بێت, پرسيارگهلێك له‌و چه‌ند دێڕه‌وه گورج خؤى بؤ پرسيارهكهى سه‌ره‌تا دژ قوت ده بێته وه, ئه‌ويش: ئايا به‌ڕاست "ديارده"ى بوون به"داعش" بؤخؤى جسمێكى خؤ-ههڵتؤقاوى دزێو و هێنده نامؤيه له‌نێو بهگڵؤباڵيزهبوونى گه‌رمه‌ى سياسه‌تى گوريس ڕاكێشان و ههژموونخوازيى دونياى ئهمڕؤمان, وا ئێمه به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه‌ى خؤمان به فؤڕمى"چى" پرسيار له‌سه‌ر دروستبوونى ده‌كه‌ين!؟ ئايا به‌ڕاست ديارده‌ى به‌ره‌و به-"داعشيست"بوون شتێكى هێند نامؤ, سه‌ير و نه‌شازه له‌پشت ئه‌و هه‌موو ده‌ستشكاندنه‌وه و دڕدؤنگييه سياسييه نێونه تهوهييه پاشخان ئهزهلييهى ئێستاى جيهان!؟ ئه‌گه‌ر نامؤ و نه‌شاز نييه, كه‌واته بؤچى ده‌بێت دواليزمهييانه به فؤڕمى "چى" پرسيار له شوناسى دروستبوونى بكرێت, له‌كاتێكدا له‌ڕووى سيمانتيك-پراگماتيكاى زمانه‌وانييه‌وه خه‌سڵه‌تى فؤڕمى پرسيارى"چى" ده‌توانێت زياتر كؤمهكمان بكات له پرسينى تايبه‌تمه‌ندى ناوه‌كيى-بوون و ناوهێتى-بوون له بوونيادى دروستبووى شتێك به ئاڕاسته‌ى بونيادى ده‌ره‌كيى-بوونى, شتێك كه فؤڕمى زمانه‌وانيى"چى" بتوانێت زياتر ئاماژهيم به ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه‌ى لئ دوربخاته وه, له‌برى ئه‌وه‌ى زياتر ئاماژهيم لئ نزيك بكاته‌وه! پرسياره‌كه بهكورتيى ئه‌مه‌يه, ئايا له‌ئه‌ساسه‌وه هه‌ڵه‌يه‌كى زمانه‌وانيى نييه, ئێمه به فؤڕمى"چى" پرسيار له‌سه‌ر دروستبوونى زؤرێك له دياردهكان بكه‌ين!؟ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌يه, كه‌واته كام جؤرى پرسيار له‌م باره‌دا دروست كاريگه‌رتره؟ هه‌ڵه‌يه‌كى بونياديى نابێت, له‌جێى فؤڕمى"چى"بوون له دروستبوونى ديارده, سه‌ره‌تا و پێش هه‌رشتێك لێره‌به‌دوا پرسيار له‌سه‌ر كؤكردنهوهى بنه‌ماى لێكنزيكيى, هاوكؤلكهبوون و هاوبه‌شێتى بوونى نێوان دروستبوونى ديارده و بؤشايى به دل بكه ين(زمانبووى ديارده‌ى"داعشيزم"و كۆ-ژينگه‌ى داروينيزمى سياسيى-ئابووريى دهولهتسازيى له‌نێوانى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و ده‌وله‌تانى زلهێز وه‌ك نموونه)؟
ڕه‌نگه كه‌مێك ئاڵؤزتربێت دووباره چوونه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆكى وه‌ڵامى هه‌مان ئه‌و چه‌ند دێڕهى سه‌ره‌تاى پاڕهگرافى پێشوو, به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێگه‌شتن بؤ ڕيزبه‌ندى ڕؤشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى ستراكچه‌رى دێڕه‌كانى هه‌بووبێت, ئايا ناكرێت دواجار"ڕهوايانه" له‌پشت مؤبى ديارده‌ى تيرؤرى" داعشيزم"ه‌وه بوه‌ستين و لێره‌دا بڵێين: بؤ هاوسه‌نگ كردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى بڕى لێدهركراوى ئامڕازى لاسهنگبووى هێزه-وزه‌ى باجى ئامانجى هێزى به‌ده‌ستهاتووى ده‌سته‌ڵاتى زاتيى, ده‌وڵه‌تى"مير" له‌م باره‌دا ئيدى ناچارنييه پێويستى به دانه‌وه‌ى قه‌رزى هيچ ئامڕازێكى باجى به‌ده‌ستهاتووى ئه‌و ئامانجه‌ى ناوخؤى بئ و, له‌و باره‌شدا وزه‌يه‌كى زؤر بؤ چاره‌كردنى به بيركردنه‌وه‌وه له ناوخؤيدا به‌رێت, به‌ڵكو ته‌نيا پێويستى به هاندان و بزوانى خواستى فه‌زاى ژينگه‌يه‌كى"خؤڕسكبووى" گه‌وره‌تر, فراوانتر, زه‌قتر و لاسه‌نگتر له دزێوى هێز له‌ده‌ره‌وه‌ى وێنه‌ى دزێو و لاسه‌نگى ناوخؤى ده بێت! ئه‌وه نه‌ك ته‌نيا بژارده‌ى كه‌م تێچوو ده‌بێت تيايدا بتوانێت واعيبوونى لێنزى"چاو" له‌سه‌ر خؤى له بازنهيهكى فراوانتر به ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه‌ى بڵاوه پئ بكات; قه‌ره‌بووى ئامڕازى لاسه‌نگى ئامانجى به‌ده‌ستهاتووى باڵاى پئ بكاته‌وه; له هێزى ميريدا بيهێڵێتهوه و, دواجار ڕهواێتى(شه رعێت) هؤمؤ-كؤمهڵ به ده‌سته‌ڵاتى موزمينيى ناوخۆى وه‌ك پاساو ببهخشئ, به ڵكو ده‌شتوانێت سومعه و شه‌هامه‌تى پياوانى بارلاسهنگى سه‌فى خواره‌وه‌ى ميريشى تا ئاستێكى باش پؤپؤليستيى پئ ههڵكشێنئ!?
له ڕاستيدا, ئه‌و جؤره له بهسايكڵؤڕاماكردنى(cyclorama) ئه‌زموونى بزاوى ديارده‌ى"تيرۆرى داعشيزم", وه‌ك وێنه‌يه‌كى ده‌وريى گشتگير, كه له چه‌ند شوێنێكدا باسيلێكرا ناڕاستهوخؤ, به‌رزنرخاندن ياخود شه‌رحى ته فسيرييانه نييه بؤ تهبريئهكردنى(تبرئة) مه‌شهه‌دى ئهماميى دروستبووى ئێستاى تيرۆر به‌گشتيى و"تيرۆرى داعشيزم" بهتايبهتيى, به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى جۆرێك هه‌وڵى پرسينى ئاماژه و زهندادان بوو بؤ دؤزينهوه و تهريبكردنهوهى ئه‌و كه‌ره‌سته و ئاڕاسته ئايديؤلؤژيى و مانۆڕيى-سياسييانهى له‌نێوان تيرؤر له به‌رگى ئه‌زموونى "داعش"دا بهتايبهتيى و تيرؤر له به‌رگى ئه‌زموونى دهوڵهتسازيدا به‌گشتيى, وه‌ك وزه‌يه‌كى"حهيهويى و ڕاگر"ى ئاسايشى هێزى سياسيى, له ئێستادا ڕؤل و ئارگيومێنتى ده‌بڵ-ستانداردى پئ دهدرئ و, له‌وديو نمايشى به‌رگى سهردهمييانهى دهوڵهتسازييهوه به‌رده‌وام به ئاڕاسته‌ى دهرهوهيدا هاوپێچ به ژينگه‌يه‌كى كؤمهڵايهتيى-سياسيى كلتوريى و دينيى ديريكراو ده‌كرێت! له ئاستى ميدياشؤدا, مهبهستداربێت ياخود بئ مه‌به‌ست, ئه‌مه دواجار دهستبادانى سياسييه و, نابێت بهێڵرێت ڕه‌وشى تهحجيمێنراوى"نه‌خشه‌ى تيرؤريزم" له ئێستاى فۆڕمى"داعش"دا ميكانيزمه جؤربهجؤرهكانى فؤڕمى تيرؤرمان له بونيادنان و پته‌وكردنى ژێرخانى ئاسايشى هێز له قه‌واره‌ى دهوڵهتسازيدا لهبيربهرنهوه, كه له ئێستادا به‌هێنده‌ى چه‌شنێك دوورى پڕاكتيزهييان لێكدى ئێمه له‌به‌رگى پؤشتهى دهوڵهتسازيدا نزيكيى ده‌بينينه‌وه له هاوبه شێتى بوونى جؤرێك ئايديؤلؤژياى ده‌ره‌كيى و ناوخؤيياندا!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست