هەر بەڕاست (بزووتنەوەى گۆڕان ) تەنها لە کابینەدا بەشداربوو ...؟
Sunday, 22/11/2015, 2:50
لەم شەوانە دا ئەندامێکى جڤاتى بزووتنەوەى گۆڕان گوتى ئێمە تەنها بە کابینە بەشداربووین لە حکومەتى هەرێم دا ئەم قسەیە دەگونجێ لە مجلیسێکى بچوکى ماڵاندا بگوترێت و تاحەدێک بڕوا پێهێنراوو بێت چونکە قسەى ئەووجۆرە مجلیسانە نە بەدیکۆمێنت دەکرێت و بۆ رٍێزگرتن لەکەسى خاوەن قسە نە زۆریش لەسەرى دەڕۆن .. دەشگونجێ دانیشتوانى ئەوو مجلیسە زۆر سەریان لە سیاسەت نەخورێت و یانیش بە باسکردنى سیاسەت ئەسڵەن هەر خۆشیان نەیەت ... بەڵام دەبوو ئەم بەڕێزە هۆشى لاى ئەوە بوایە کە لە کەناڵێکى ئاسمانى قسە دەکات و بە دیکۆمێنت دەکرێت و بە سەدانیش خەڵکى خوێنەوار و ڕۆشنبیر و نوسەر و یاسا زان لە بوارى دەوڵەت دارى و سیاسى و هەتا دواى بینەر و بیسەرى دەبن و بەوو شێوە زەقیە نەدەبوو خۆڵ لە چاوى خەڵک بکات و خەڵک بە کەم زان نەزانێت ... من لێرە دا هیچ لە سەر چۆنیەتى بەشدارى کیانە سیاسیە کان لە حکومەتەکان و جۆرى بەشدارى و بەڕێوە بردنى حکومڕانى ناڵێم بە ئیشى خۆمى نازانم ولەم باسەیشمدا بۆم مەبەست نیە ..ئەوەى بۆم مەبەستە ئەوەیە وەبیرى ئەم جەنابەى بهێنمەوە کە لەسەردەمى (معارەزەبونى ) جەنابیاندا و لە کابینەى (حەوتەمى ) حکومەتى هەرێم دا ژمارەیەک حزبى تێکۆشەر بەشداربوون و جەنابیان تۆمەتى پاشکۆیەتیان دەخستنە پاڵ و لەبەرەى گەندەڵان دا ناوزەندیان دەکردن و دەهۆڵى کلکایەتیان بۆ دەژەندن و بانگیان دەکردن بۆ بەرەى گەل .ئەگەر ئەوو حزبانە یەکى بەوەزیرێک بەشداربون جەنابتان بە وەزیرانێک بەشدارن و هەروەک جەنابیشتان تەنها بەوەزیرێکى بێ وەزارەت بەشداربوون ئەى ئەوو کات بۆچى ئەم جۆرە لەبەشداربوونى حکومەتدا بۆ ئەوان بۆ تەفسیر نەدەکرد ..یاخود تا ناردنەوەى وەزیرەکانتان بۆ ماڵەوە ئەمجۆرە لە بەشداربونەتان بۆ خەڵک بۆچى ڕوون نەکردەوە ..یان لەسەرووبەندى دابەشکردنى کورسى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و کورسى سیاغەکردنەوەى دەستوور و پێک هێنانى وەفدى حکومى بۆ بغداد ..بۆچى شعوورى ئەم جۆرە تەفسیرەتان غیاب بوو ..؟ بۆچى بەشداربونى ئەوان لە بەرەى گەندەڵان هەژمارتان دەکرد و بەشداربونى خۆتان بە چوارساڵى ئارامى پێناستان کرد..؟ قسەکە لێرە دا ئەوەیە ئایا بەڕاست قسەى ئەم بەڕێزە خوێندنەوە و تەفسیرى تەواوى بزووتنەوەى گۆڕانە ..یاخود ڕەئى کەسیەتى خۆى ..؟ هەرکامیان بێت لاى منیش و تەواوى ڕۆشنبیران و تەواوى کۆمەڵگاى کوردى جێگای تێڕامان دەبێت ... و پرسیار گەلێک ڕوو بەڕووى جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان و جەنابى دەبێتەوە ... ئایا مژدەى چوار ساڵى ئارامى بۆ خەڵکى کوردستان چەواشەکارى بوو یان خۆ گێل کردنتان .؟! یاخود پێچەوانە شکایەوە و کاتێک هەستان پێکرد چێژى دەسەڵات هۆشى بردبوون .؟! یاخود هەر لە سەرەتاوە بازنەى دەسەڵات تان بۆ کێشرابو و جەنابیشتان ڕازی بوون بە بەشداریکردنێکى تەنها کابینەیی ... لێرەدا ئەرکى هەم چڤات و هەم جەنابیەتى وەڵامە ڕوونەکە بداتەوە ئایا بەشداریەکى فعلیان هەبوو بەڵام هەیچکام لە بەڵێنەکانیان بۆ خەڵک پێ جێ بەجێ نەکرا ..؟! یان بەڕاست تەنها بە کابینە لە حکومەتى بنکە فراواندا بەشداربون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست