ئاتا تورک یونانیە، تورک نییە!
Sunday, 22/11/2015, 10:30
بەرایی: ئاتا تورک، تورک نییە!
مستەفا کەماڵ بە نازناوی/ ئاتاتورک / لە ١٩ مانگی مەی ساڵی ١٨٨١ لە شاری،،، سالوونیک یان ئێسالوونیکی / کە دەبێتە دووهەمین شاری مەزنی/ یونان / لە ناوەندی مەکدۆنیا یان مەقدوونیە لە دایک بووە! لە حاڵی حازردا دانیشتوانی ئەو شارە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ دەگاتە نزیکەی ٣٦٢،٩٨٧ کەس. وڵاتی یونان لە باشووری،رۆژهەڵاتی ئورووپا وباشووری دووڕگەی/ باڵکان / هەڵكەوتووە. ناوی/ یونان / لە دەسەتەواژەی،،، ایونیا،،، وەرگیراوە. لە هەمان حاڵدا وڵاتی یونان نزیکەی ٤٠٠ساڵ لە چەنگی تورکانی عوسمانیدا بووە. آتاتورک، لە ناوەندی مەکدۆنیا، شآری سالوونیک، لەدایک بووە. ئەو شارە هی وڵاتی یونانە بەڵام داگیرکاری دەستی عوسمانەیەکان بوو. هەر بۆیە ئەو کابرایە لەسەر خاکی یونانی داگیرکراولە دایک بووە و بە یونانی پێناسە دەکرێ با رەگەزو زمانیشی تورکی بێ. بە کەسێک کە بگووترێ/ بابی تورکان / کە لەسەر خاک وجوغڕافیای تورکیە لە دایک بووبێ.
لە ٢٥مانگی مارس ساڵی ١٨٢١وڵاتی یونان سەربەخۆیی خۆی وەرگرتووە ولە ئۆکتۆبری ساڵی ١٨٢٩ وەکی دەوڵەتێکی ڕەسمی لە نەتەوەیەکگرتوەکان بە ڕەسمی ناسراوە. بەو واتایە سەرجەم ١٩٤ساڵە بۆتە دەوڵەت.
" پووختەی کەلام"
خاک یانژی زادگە ( ئەو شووێنەی کە مرۆڤ لێی لە دایەک دەبێ) یان جوغڕافیا دوو بابەتی سەرەکین بۆ پێناسە و ناسنامە. پاش ئەو دوو بابەتە زۆر گرینگە بابەتەی ڕەگەز، مێژوو، زمان، رەنگی پێست، کولتور، دابونەریت، دەبنە هۆی دروستبونی پێناسەی نەتەوەیی و پێناسە بۆخاک و ناسنامە بۆ تاک. دوای ئەو چەند بابەتە گرینگە دەکرێ لە کەسێک بپرسی تۆ،لە کام رەگەزی؟ خەڵکی کوێی؟،بەکام زمان دەئاخفی؟ ناوی وڵاتەکەت چییە؟ خاوەنی کام باوەڕی ئایینی.......؟ بۆ نموونە:
ژنێکی بە حورمەتی / کۆبانی / دووگیانە ولە مانگ ورۆژی خۆیدایە ( حامیلەیە) بەڕێكکەوت وێڕای هاوسەرەکەی بۆ سەفەر دەچێتە وڵاتێکی عەڕەبی، لەوێ منداڵەکەی دێتە دونیا،پاشآن کە دەگەڕێنەوە سەر خاکی کوردان ومنداڵەکەی لەوێ پەروەردە دەبێ مەزن دەکرێ. پرس لێرەدایە، چون ئەو منداڵە بە ناچاری لە وڵاتێکی عەڕەبی لەدایک بووە، ناکرێ بڵێن: ئەو منداڵە کورد نییە وعەڕەبە. چون دایکوباوی خاک و زمان و دین، مێژوو، ودابونەریتوو......، هەمووشتەکانی کوردین تەنانەت تامەزرۆی خواردنی کوردیشە. لێرەدا ریشە، خاکە،پاشآن مرۆڤ، پاشآن ڕەگەز،زمان.......،.
وڵاتی یونان بۆ ماوەی ٤٠٠ساڵ لە ژێر چەنگی تورکانی عوسمانیدا بووە. لەو ماوەیەدا هەزاران منداڵی تورک لە دایک بوون وبە تورکی ئاخفیون وبەتورکی بیریان کردۆتەوە.( وەکوکورد کە ساڵەهایە لە ژێرچەنگی تورک وفارس وعەڕەبدا دەژی وخاکی داگیر کراوە، ئەو چین ورەگەزەی کە لەو ماوەیە دا لە سەر خاکی داگیر کار لە دایک بون کوردن، دەنا نە تورکین نە فارسین نە عەڕەبین). بەڵام لەسەر خاکی داگیرکراوی دەستی عوسمانیدا ژیاون. ئەگەر وایە بە پێی هەمووتەوەرێکی زانستی ،جوغڕافیایی،رەگەزی......، ئاتاتورک چون لەسەر خاکی یونانی داگیرکراولە دایک بووە، / تورک / نییە ویونانییە. ئەوە قسەی من نییە وئەرکی مێژووی مرۆەڤەکانە.( لەبەر ئەوە نییە کە من چون ئاتاتورکم خۆش ناوێ ئەو قسانە دەکەم). راستە بە تورکی ئاخفیوە، بەتورکی بیری کردۆتەوە. جگە لەوەش ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی قەت بیری لەوە نەدەکردەوە کە رۆژێک پەڕش وبڵاو بێ.داگیرکردنی قوبریسیش لە لایان تورکەکانەوە بە هۆ نییە. بەزۆر دەخوازن بە دونیا بسەلمێنن ئەوێ خاکی توکانە چوون / ئاتاتورک / لە یونان لە دایک بووە.( هەروەک دەزانن ئەو بەشە لە خاکی یونان لە دەسەڵاتی تورک هیچ دەوڵەتێک دانی پێدا نەهێناوە).
" ژانی کەلام"
لەراستیدا زۆرجاران بوونی ناسنامە و خاکو زمان ومێژوو،ئاڵا، سروود،شەهید......، وزۆر بابەتی دەکەش نابنە هۆی ئەوەی کە ئێمە بیربکەیەنەوە وەکوکورد نەتەوەیەکی / پێشکەوتووین/ هەرچەندی ئازادیخوازیش بین وداوای سەربەخۆیی وکوردستانێکی یەکگرتووش بکەوین، هەرچەندی هەزاران رووناکبیرو نووسەرو، راگەیاندن و ئاکادێمیا، زانکۆ، حیزب، پێشمەرگەو،چەکی قورس، وسەرکردە بین نابێتە هۆی ئەوەی کە بڵێن ئێمەی کوردرزگارو دێمۆکڕاسی خوازین وبەرەو دێمۆکڕاسی هەنگاو دەنێن سەردەمێک دەسەڵاتی دووکنشینی باشوور خەریک بوو مێشکی ئێمە پڕ لەو گووتنە قۆڕانە کە گۆیا: ئەزموونی دەسەڵاتی ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نموونەی نییە!. سەتان وڵاتی سەربەخۆۆوبە ڕواڵەت ئازادی هەن کە تەواوی سیستم وداموودەزگای خۆیان هەیە بەڵام بەهرەی هۆشی کۆمەڵگاکەیان ژێر حەفتایە (٧٠)!! بەوواتایە ئەو کۆمە ڵگایە نەخۆشە.با سروودوئاڵاونیشتمان وسەرۆک و یاسای بنەڕەتیشیمان هەبێ.( بۆ ئاگاری خوێنەری دوورناس رێژەی بەهرەی هۆشی خەڵکی نۆڕوێژ١٠٤ یانی لەریزی یەکەمدان لە جیهاندا)، هەروەها بەهرەی هۆشی ٧٠ یان ژێر حەفتا وانیشان دەدا کە ئەوکۆمەڵگایە یان ئەو نەتەوەیە نەخۆشە.تکایە لە قسەکەی زوێر مەبن. بۆ خۆم لە هەموو کەس نەخۆشترم.
ئاتاتورک ،بەڕەگەزو خاک وریشەی ئەو جێگایەی کە لێی لەدایک بووە نە خاکی تورکیایە نە زمان زمانی تورکیە و نە رەبەزی ئەو خاکە هی تورکە، ئەگەروایە ئەو کەسە،/ تورک / نییە چون ئەو شارەی کە لێی لەدایک بووە سەربە وڵاتی یونانە ( شاری ئێسالوونیکی) . ئەو کابرایە چەندە بێبەختی بەسەر نەتەوەکەمان هێناوە ولە سەت ساڵی رابوردووداچمان بەسەر هاتووە جێگای شکوگومان نییە. هەر ئەو ئاتاتورکە بە زۆرە ملێ وڵاتێکی بە ناوی تورکیە ساز کردوە .کە لەو سەردەمە ئاڵۆزەدا هەموو زلهێزەکان ملکەجی لە بەر دەکەن (ناڵێم لێی دەترسن)، هەرچۆنێک بێ ئەو بارودۆخە یان وەک وڵات، زمان، ئاڵا ،بۆ خۆیان پێکهێناوە. ژانی کەلامی من لەوەدایە: چاو لەسەرکردەوهەڵسوکەوتوو، سیاسەتو، نەتەوەپەرەستی ودەسەڵاتی ٢٤ساڵەی ئەو گەمژانە دەکەم لە باشووری وڵات شەرم دەمگرێ بڵێم: کوردم! ( بەڕآستی هێدی هێدی گومانم لە پێشمەرگەی ئەو بەشە لە وڵات هەیە کە لە ژێر چەنگی ئەو گەندەڵانەدا دەستە مۆ کراون هەروەها ئەوشەڕيی کە لە گەڵ داعش دەیکەن شەڕێکی زۆر پیرۆزە بەڵام بەرهەمەکەی دەدرێتە دەست بارزانی وجەلال کوردکوژ). لەو کەشوو هەویەدا کە ڵەگاو سەرۆک عەشیرەی بارزانی و ئەیاخەکانی جەلال کوردکوژ، لەسەر لێفەی مەلای شەڕێانە! شەنگالیان بە فیڕۆدا نەیانگووت ئێمە بوین، شەنگال کە رزگار، مەسعود تەڵاقی دەخوارد ودەیگووت ،جگە لەئێمە و چەکدارەکانی ئێمە کەسی دیکە بەشداری رزگارکردنەوەی شەنگال نە بووە! بۆیە دەلێم کۆمەڵگای ئێمە جێگای شک وگومانەومن بە کۆمەڵگایەکی نەخۆشی دەناسم.
یەک سەرکردەی کوردم ( جگە لەرێزدار ئۆجەلان) بۆ وەدۆزە یان خۆیان رادەست نە کردبێتەوە!، یان فریوی دوژمنیان خواردوە وپاشان شەهیدکراون،یان گووتوانە پیربوو ین ودەست کە کێشەی کورد بەردەدەین! ئاتاتورک زمانی دایکی تورکی بووە، خۆ لەسەر خاکی تورکیە لەدایک نەبووە، ئەگەر وایە یونانییە! ئێمە تەواوی حیزب و سەرکردەمان کوردی٢٤ عەیارن ئەوەش حاڵوورۆژمانە. باوەڕم پێبکەن لە سای سەری ئەو ٢٤ ساڵە دەسەڵاتە ئەوە رۆژی هەر خۆشمانە کە خاوەنی رابوردوویەکی لێڵین. ئەمن مردوو،ئێوەش زیندوو.
جەعفەرکەریمی
وەسسەلام.
سندوقی کوردستانپۆست.٢٠/١١/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست