گه‌نده‌ڵی و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوریی ناوخۆ و هه‌ژاریی ـ بەشی یەکەم
Friday, 20/11/2015, 0:11
سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابوریی وڵات
گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام و شێواز و هۆکاره‌کانی هێنده زۆر و ئاڵۆز و تێکهه‌ڵکێشن که ئاسته‌مه بتوانین له لایه‌نێکی گه‌نده‌ڵی بدوێین به بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه بۆ لایه‌نه‌کانی تری ڕابکێشین . له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م جه‌خت بکه‌مه سه‌ر کاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی ناوخۆ. هه‌روه‌ها له‌وه ده‌دوێم که چۆن ئه‌و کاریگه‌ریه وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی ناوخۆ لاواز ده‌کات و له‌و ڕێگایه‌وه ده‌بێته به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابوری وڵات و ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش هه‌ژاری زیاتر و قوڵتر ده‌کاته‌وه.
له زۆر له وڵاتانی پێشکه‌وتودا دوو جۆر پاره هه‌یه که وه‌کو سه‌رمایه‌ی چالاك ده‌خرێنه‌وه گه‌ڕ. سه‌رمایه‌ی مه‌شروع و پاره‌ی ڕه‌ش. له وڵاتانێکدا که یاسا سه‌روه‌ره سه‌رمایه‌ی مه‌شروع به به‌راورد له‌گه‌ڵ پاره‌ی ڕه‌ش گه‌لێك زۆرتر و باڵاده‌ست تره. سه‌رمایه‌ی مه‌شروع ئه‌وه‌یه که له ڕێگای ئاسایی چالاکی ئابوریه‌وه به‌ده‌ست دێت و باجه‌کانی به شێوه‌ی یاسایی لێ ده‌رکراوه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. پاره‌ی ڕه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌یه که له ڕێگای کاری نایاسایی و کاری شاردراوه و نه‌دانی باج به ده‌وڵه‌ت پێك هاتووه. به‌شێك له‌و سه‌رمایانه له ڕێگای تاوانی ڕێکخراوه‌ییه‌وه ( مافیا) به‌ده‌ست ده‌هێنرێت و پاش سپی کردنه‌وه‌ی وه‌کو سه‌رمایه‌ی ئاسایی له ناو ئابوری وڵات دا به‌کارده‌هێنرێته‌وه. سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ڕه‌ش له‌و وڵاتانه‌دا پرۆسه‌یه‌کی ئاسان نیه و چه‌ندین شێوازی جیاوازی چاودێری و یاسایی ڕێگری لێ ده‌کات. پاره سپی کردنه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا جۆرێکی تری تاوانه و ڕوبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌بێته‌وه. ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ی سه‌رمایه و پاره‌ی ڕه‌ش جگه له ڕێگری له تاوانه‌کان، له هه‌مان کاتدا به مه‌به‌ستی ڕێگریه له کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری وڵات و سیسته‌می بازاڕ به شێوازی نادروست و نا مه‌شروع.
له زۆر له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م دا به هۆی تێوه‌گلانی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی پله به‌رز و ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌نده‌ڵی، ڕاده‌ی زۆری پاره و سه‌رمایه‌ی ڕه‌ش یان نامه‌شروع له ڕێگای گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ده‌ست دێت. به پێچه‌وانه‌وه ڕێژه‌یه‌کی که‌می له ڕێگای تاوانه‌کانی وه‌کو؛ بازرگانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، قاچاخچێتی که‌ره‌سه سه‌ره‌کیه‌کان، بازرگانی چه‌ك، سێکس فرۆشی و سه‌رانه کۆ ده‌کرێته‌وه. زۆربه‌ی پاره یان سه‌رمایه‌ی نایاسایی له‌و وڵاتانه‌دا له ڕێگای گه‌نده‌ڵی به شێوازه جیاوازه‌کانیه‌وه پێك ده‌هێنرێت. له لایه‌ن هه‌ندێك له که‌س و ده‌زگا دژ به گهندهڵیهکانهوه ئه‌و ده‌سکه‌وتانه به سه‌رمایه‌ی نایاسایی یان ناشه‌رعی ناوی ده‌هێنرێت. پێم وایه دروست ترین ده‌سته‌واژه بۆ ئه‌و جۆره سه‌رمایه و پاره‌یه له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م دا "سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵ" ه.
سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵ له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م دا، سه‌رمایه‌داری گه‌وره و به هێز له تاکه‌کان یان حیزب و ده‌زگا و کۆمپانیاکان دروست ده‌کات. هه‌ر یه‌کێك له‌و وڵاتانه‌ش تایبه‌تمه‌دی دیاریکراویان به خۆیانه‌وه هه‌یه که ڕێخۆشکه‌رن بۆسهرههڵدان و پته‌و کردنی زیاتری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵ.
ده‌کرێت ئه‌و وڵاتانه به پێی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئابوریان پۆلبه‌ندی بکرێن؛
1) وڵاتانێکی زۆر هه‌ژار که له لایه‌ن ده‌زگا خێرخوازیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه یارمه‌تیان ده‌درێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و کۆتایی به قه‌یرانه ئابوریه‌کان. به‌شێکی زۆری ئه‌و یارمه‌تی و خێرخوازیه ده‌چێته گیرفانی گه‌نده‌ڵانه‌وه. له نمونه‌یان زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و هه‌ندێك له وڵاتانی ئاسیای دوور.
جێگای سه‌رنجه له هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌فه‌ریقادا ڕاده‌ی پاره‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له بانکه جیهانیهکان دا یه‌کسانه یان نزیکه له ڕاده‌ی ئه‌و یارمه‌تیه ده‌ره‌کیانه‌ی پێشکه‌ش به‌و وڵاتانه کراوه.
2) ئه‌و وڵاتانه‌ی له قۆناغی گۆڕاندان بۆ بازاری ئازاد و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتیان تیادا دێته گۆڕین. بۆ ماوه‌یه‌ك چاودێری دارایی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت یان ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته ده‌ست ده‌سته‌یه‌کی گومان لێکراوه‌وه. وه‌کو وڵاتانی ئۆردوگای کۆمۆنیستی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و ڕوسیا و وڵاتانی جیابۆوه له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت.
3) وڵاتانی نادیموکراسی یان نیمچه دیموکراسی خاوه‌ند سامانی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ند. له نمونه‌یان ئێراق و ئێران و لیبیا و وڵاتانی نیمچه دوڕگه‌ی عه‌ره‌ب و نێجیر و زائیر (کۆنگۆ).
4) وڵاتانی نادیموکراسی خاوه‌ند دام و ده‌زگای لاواز و نا پسپۆڕی حکومی و فه‌رمانبه‌ری. له نمونه‌یان؛ هاییتی ، میانمار و سۆمال.
5) وڵاتانی نادیموکراسی که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانیان خاوه‌ندی سه‌رچاوه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ند نین. له نمونه‌ی مه‌غریب ، جه‌زائیر، تونس ، میسر، سوریای ئەسەد و یه‌مه‌ن، فلیپین، چین، تایلاند.
6) ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تێکه‌ڵه‌ی تیادایه. که زۆر له وڵاتانی باس‌کراو ده‌گرێته‌وه.
هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت بخرێته ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌وه که تایبه‌تمه‌ندیه جیاوازه‌کانی به خۆوه گرتووه. هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌که له گوزهریدایه به‌ره‌و سیسته‌می بازاڕی ئازاد، به‌ڵام بێبه‌رنامه و به ده‌ستێوه‌ردانێکی زۆری ده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کانه‌وه. دیموکراتیه‌کی له‌رزۆك و سنوردارکراوی تیادایه. خاوه‌ندی سه‌رچاوه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده. دام وده‌زگاکانی لاواز و نا پسپۆرن. چه‌ندین لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیش کاریگه‌ری خراپی خۆیان کردووه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که. که دیارترینیان به‌ربڵاوی سیسته‌می خێڵه‌کی و باڵاده‌ستی خێڵه‌کیه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانه له ڕێگای حیزبه سیاسیه‌کانیانه‌وه.
هه‌رێمی کوردستان و ئێراق به گشتی سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵ له ڕێگای دزینی به شێك له ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه و له لایه‌ن سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار و بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌ره‌کانیانه‌وه دێته دی. به‌تایبه‌تی له ڕێگای به قاچاخ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌شێك له سامانه سروشتیه‌کان، چونی ده‌سکه‌وته‌کانی گومرگه‌کان بۆ که‌ناڵه تایبه‌تیه‌کان، قۆرخ کردنی بازاڕی که‌ره‌سته بنه‌ڕه‌تیه‌کان، بازرگانی ده‌ره‌وه، قۆرخ کردنی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دان کردنه‌وه.
کۆتایی بەشی یەکەم
بەشەکانی داهاتوو:
* بەشی دوهەم
مەترسی و کاریگەریەکانی گەندەڵی لەسەر سەرمایەی ناوخۆ
* بەشی سێهەم
کۆمه‌ڵگای به‌کارهێنه‌ر
توێژی بچوك و مام ناوه‌ندی گه‌نده‌ڵ
* بەشی چوارەم
ـ لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیه‌کان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی و ئابوری و هه‌ژاری له‌سه‌ر یه‌کتری
ـ دەرئەنجام
ـ پاشکۆ
سه‌رچاوه‌کان:
ARMOEDE DOOR CORRUPTIE
BEKÄMPFUNG DER ARMUT
corruption-and-poverty
Corruptie houdt miljoenen mensen in armoede gevangen
Die Bekämpfung von Armut und Korruption
Het inherent risico van Corruptie
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست