دیموكراسیه‌ت له تای ته‌رازوی ئیسلامی سیاسی دا
Thursday, 19/11/2015, 23:07
ساڵح سریه كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له میسر ده‌ڵێت : دیموكراسی تێڕوانینێكی پێچه‌وانه‌یه به بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلام ، خه‌ڵك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه حه‌ڵاڵ و حه‌رام لێك جیابكه‌نه‌وه ، به‌بئ سه‌رچاوه‌ی قورئان ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو گه‌لیش له‌سه‌ری كۆك بن .
قلبدین حكمتیار ده‌لێت : دیموكراسی و ئیسلام له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكناكه‌ون و ناتوانن پێكه‌وه بن .
سید قوتب تیۆریست و سه‌ركرده‌ی ئیخوان دژی هه‌موو جۆره فهرمانڕهواییهتیهكی گه‌له ، له دیدی سه‌ید قوتبه‌وه فه‌رمانڕه‌وای گه‌ل به‌مانای كۆنترۆڵ كردنی حوكمی خودایه و جۆریكه له دیكتاتۆریه‌ت .
شیخ محمد متوه‌لی شه‌عراوی كه رابه‌رێكی ئاینیی یه ، پێی وایه ئیسلام و دیموكراسیه‌ت پێكه‌وه ههلناكهن .
حه‌سه‌ن به‌ننا ڕێیهری یه‌كه‌می ئیخوان ده‌لێت : ئیسلام حوكمی قورئان و شمشێره .
زۆربه‌ی ڕه‌وته ئوسوڵیه‌كان پێیان وایه دیموكراسی و ئیسلام ناكۆك و دژ به‌یه‌كن ، چونكه دیموكراسی سیسته‌مێكی رۆژئاواییه و ئیسلامیش حوكمی قورئانه‌و تێههلكیش ناكرین ، سیسته‌می حوكمرانی لای ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر پیوه‌ری پێشوو كه ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی ( خه‌لافه‌تدا) خۆی ده‌بینێته‌وه ، كه ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ملكه‌چی فتواكانی خه‌لیفه‌ن ، ئه‌م تیروانینهی ئوسولیه‌كان و ئیسلامی سیاسی تیڕوانینێكی توندوتیژانه‌یه بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ههربیروراو جیهانبینیكی جیاواز له خۆیان و فه‌رزكردنی بیروراكانیان و ته‌كفیركردن و له ناوبردن و تیرۆری فكری و تیرۆری سیاسی خه‌لك به‌شیكه له ئه‌جیندای كاره‌كانیان ، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و كوشتن و گۆشه‌گیركردن و تیرۆركردن ، هه‌ر دژایه‌تییه‌كی ئیسلامی سیاسی حوكم و فه‌توایه‌كی كوشتنی له‌سه‌ره و حه‌ڵاڵ كراوه ، مافی مرۆڤ لای بزوتنه‌وه ئیسلامی و جیهادییه‌كان نه‌ك پشتگوئ بگره بئ مانا كراوه و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ده‌چنه خانه‌ی هیچه‌وه ، مرۆڤ ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتیك ده‌كریت كه بچوكترین مافی پئ ره‌وا نابینرێت .
گه‌ر ئاوڕێك له دیرۆكی بزاوتی ئوسوڵی ئیسلامی بده‌ینه‌وه دۆزه‌خێكی پڕ له شه‌رمه‌زارییان بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهیناوه ، له‌میسر لانكه‌ی گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی و مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی ئوسولیه‌كان ، ئیخوان مسلمین حیزبێكی ئوسوڵی كۆن و ناسراوه هه‌ر له‌سالی 1948 به‌رنامه‌ی كوشتن و تیرۆركردنیان داڕشتووه ، ته‌نها له پیناو ئه‌وه‌ی بگه‌ن به هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات ، هه‌ربۆیه به تیرۆركردنی ( ئه‌نوه‌ر سادات و محمد زه‌بی و محمد میسری و محمود فهمی نقراش ) و ته‌قاندنه‌وه‌ی ( گازینۆی وادی نیل و په‌رسگای فیرعه‌ونی و شوینهگهشتیارهكانهوه نه‌وه‌ستاون ، به‌ڵكو تائیستا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتبێت به تیرۆری فكری و تیرۆری سیاسی و ته‌كفیری كۆمه‌لگاوه هه‌وڵی جدییان بۆ داوه .
له جه‌زائیر له ساڵی 1962 له دوای دروستكردنی مزگه‌وتی الارقام كه هه‌م مزگه‌وت بوو بۆ عیبادهت و خواپه‌رستی ، هه‌میش ناوه‌ندێكی به‌هێز بوو بۆ چالاكی سیاسی و ریكخراوه‌ی ، هه‌لبه‌ت دوای سه‌ربه‌خۆ بوونی جه‌زائیر كهلهژیر ده‌ستی فه‌ره‌نسیه‌كان ئازاد كرا ، له‌ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه به لێشاو خه‌لكانێكی زۆر كه‌سه‌ر به‌ئیخوان مسلمین بوون روویان كرده جه‌زائیر ، ئه‌مه‌ش هیزێكی كاریگه‌ر بوو بۆ گه‌شه‌كردنی فكری ئوسولیهت .
له ئه‌فغانستانیش حوكمی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانمان بینی به سه‌ركردایه‌تی ( مه‌لا محمد عومه‌ر ) ، بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له سالێ 1993 له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه دروستكراو هاورده‌ی ئه‌فغانستان كرا ، له ژیر قه‌له‌مڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان دا هه‌رچی به‌های مرۆڤایه‌تی هه‌یه پێشیل كراوه ، وڵاتیكی كاول و داته‌پیو ، برسیتی و هه‌ژاری زۆربه‌ی خه‌لكی گرتبویه‌وه ، هه‌رله ژیر قه‌له‌مره‌وی ئیسلامی سیاسی و بزوتنه‌وه‌ی تالیباندا بوو كه سالانه له ئه‌فغانستان ( 280 ته‌ن ) ئه‌فیون و ( 2369 ته‌ن) به‌رهه‌م دههینراو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بازاره‌كانی جیهان بوو ، كه دواجار حوكمی شمشیرو قورئانه‌كه‌ی ریكخراوی تیرۆریستی القاعیدهشمان بینی كه چ گورزێكی له كۆمه‌لگای ئه‌مریكی وه‌شاند .
له‌دوای شۆرشی گه‌ڵانی ئێران له ساڵی 1979 كاتێك كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی شاه هینرا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته به‌سه‌ر شیعه‌كانی ئیران كه له % 93 پێكهاته‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن ، به‌مه‌ش خه‌ونی دیرینی شیعه‌گه‌ری هاته دی ، حكومه‌تی تاران له دوای ساڵی 1980 وه تا ئه‌مڕۆ سه‌دان ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه له پێناو به‌دیهینانی ئه‌و خواسته پان شیعه‌یه ، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌و ریكخراوه ئیسلامیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دروست بوونه ، هیچ كامهكیان بزوتنه‌وه‌ی مێژووی و واقیعی و زاده‌ی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كوردی نین ، به‌لكو زاده‌و دروستكراوی سه‌رده‌می شه‌ری ئیران – عیراقن كه كوردستان بووه مه‌یدانی سه‌رهه‌لدان و دروستبوونی ئه‌و جۆره ریكخراوانه .
ئیستاش ده‌وله‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ( داعش ) بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌و نوئ نیه بۆ كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی به‌لكو ریشه‌ی میژووی كۆنی هه‌یه و هاوبیچم و هاوتاقمی (قاعیده‌و تالیبان و جیهادی و قیتالیهكانی تره ) كه ئیستا خۆلیشیان نه‌ماوه ، به‌ڵام خودی فكره‌كه بۆخۆی ئاماده‌گی هه‌یه و پیویسته ئه‌لته‌رناتیڤ بدۆزریته‌وه بۆ له ناو بردن و ریشهكیشكردنی فكره‌ی داعشیزم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست