کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکەم هەنگاو دوای رزگاری شەنگال؟ دادگایی کردنی مەسعود بارزانییە

Wednesday, 18/11/2015, 22:45


ئەووشآنە بەشێکن لەو رووداوە مێژووییانەی کە دوژمنی کورد بەسەری نەهێناون. بەوواتایە راستە ڕاست بە جووتە، لەلایان نەیارو بە ڕواڵەت یار ( بارزانی وتاڵەبانی) وەک نەهامەتیەکی دیرۆکی بەسەرمان هاتووە. نوسینی ئەووشانە کە رستەیان لێ دروست دەبێ بۆ من زۆر خۆش نییە. بەڵام هەرکات چاولە نەتەوەکەم یان خاکی پاکی وڵاتەکەم یان پەیامی ئەو هەمووە شەهیدە دێنمە بەردیدەی خۆم لە خۆم بوێر دەبم ودەڵێم: با لە گووتنی راستیەکان نەترسین. وڵات هی هیچ حیزب وبنەمالەو عەشیرەیەک نییە.کوردستان هی نەتەوەی کوردی دڵسۆزە، هی ئەو منداڵانەی کە هێشتا لە دایک نەبوون. هی ئەو شەهیدانەی کە لە دەست چوون.
٢٩سەرهەڵدان،٢٩جار شکست، ٢٩جارهەزاران شەهید،٢٩جار هەزاران ماڵوێرانی ٢٩ جارو ٢٩جار.....! دوای ئەو هەمووە بێبەختی جارێکی دیش ١٥مانگ لەوەی پێش عەشیرەی بارزانی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە شەنگال ساڵی ١٩٧٥یان بە رۆژی رووناک دووپاتکردینەوە! شەنگال ناوەندی زاوزووی نەتەوەیەکی بندەستی دەستپێکی هەزارەی سێیە. کۆنە مێژووی لالەش وهەلوێستی مەلە تاووس بناوانی رێئالیتەی نەتەوەیەکە کە پێی دەگووترێ/ کورد / . کەس نابێ خۆی فریوداپێش رادەستکردنی شەنگال لەلایان ترسنۆکەکانی چەکداری بارزانی و ئەو دەسەڵاتەی کە نازناوی کوردی لە خۆی بەستووە قەت یەک هەنگاویشی بۆ خۆشبەختی وچارەسەرکردنی نەهامەتیەکانی گەلی ئیزەدی هەڵنە گرتووە.
مەبەستی ئەو وتارە؟
باشترین بەڵگەی حاشآهەڵنەگڕ،باشترین ودیارترین بەڵگە بۆ سازمان وناوەندی نێونەتەوەیی لە هەموو جیهان کە لە بەر دەستی ئیزەدیەکان دایە، هەڵاتنی رێوی سفەتەکانی عەشیرەی بارزانیە کە پۆل پۆل سواری سەیارە دەبوون رایاندەکرد! کەسيکی وەک مەسعود بارزانی کە خۆی بە حەوت مانگای زاو ناگۆڕتەوە ودەڵێ من هەمە کارەو سەرۆکی کوردستانم دەبێ بەرپرسایەتی ئەو فەرمانەش وەئەستۆ بگرێ کە بە هاوبەشی ئەردۆغان+ داعش+ بارزانی لەسەر گەلی ئیزەدی پێکهێنا.رووی گووتاری من لە رووناکبیرو دادوەرو زانای ئیزەدیەکانە کە دەبێ لێکۆڵینەوەیەکی دونیا پەسەندانە ئەنجام بدەن لەسەر ئەو جینایەتەی کە بەسەریان هێنان. پیشەی کۆمەڵگای دواکەوتوو لەوەدایە بیانی فێری دەکا چۆن بیر بکاتەوە./ مایکل رووبین / ی ئەمریکی دەبێ پێمان بڵێ: کورد بە کام شێوە دەتواةی سکاڵا لە مەسعود بکا! ئاخر ئەو بێبەختیە لە کوێڕا سەری وەدەرناوە؟
چۆن دوای ساڵی ١٩١٥هەتا ٢٠١٥ ئەرمەنیەکان دەست لە لێکۆڵینەوەی خۆیان بەرنادەن لە مەڕ ئەو کوشتارەی کە تورکەکان  بەسەریان هێنان، نابێ ئیزەدیەکانیش دەست لەو کەیسە بەردەن کە بارزانی بەسەری هێنان.رەنگە ئەوکارە هاسان نەبێ بەڵام ئەگەر بەوزوانەش نەگاتە ئامانج، دەبێتە پەروەندەیەکی مەزن دژ بە سەرگەورەکانی عەشیرەی بارزانی وئەو فەرماندانەی کە لە شەنگال هەڵاتن.. رەنگە لەو ناوەدا چەند کەسانێکی خۆبەدەستەوەدەری ئیزەدی سەربە بارزانی تەپڵو دەهۆڵیان بۆ مەسعود هەڵگرتبێ، بەڵام تڕاژیدیایەکە لە وە مەزنترە کە ئەو تاقمە بچووکە خۆیان لە گەلی ئیزەدی جودا کردۆتەوە. بێ دەنگی لەئاست ئەوفەرماندەهەڵاتویانە بەو واتایە دێ کە راستەو راست مەسعود دەستوری پێداون مەیدانی شەڕ چۆل کەن.
پرسیاری سەرەکی؟
لە هەندەران پاراستن وپارێزگاری کردن لە کەیسێکی ئاوا گران هاسانترە. وەک دادگاکانی فشە بازی ژێردەستی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە نییە ( کاوە گەرمیانیان ترۆر کرد دیتمان جٶن سەنگاوی دایکێ خۆگێ خۆی دەربازکرد!). لێرەدا رۆڵی کەسانی وڵاتپارێز ودەست ئاواڵا، یان ئەو حیزبورێکخراوانەی کە خۆیان لە گەلی ئیزەدی بە خاوەن دەردەخەن زۆر گرینگە.گەلی ئێمە لەرۆژهەڵاتی کوردستان ئەو توانایەی نەبووە کە بیر لەو چارەنووسە بکاتەوەکە جەلال تاڵەبانی ( جەلال کوردکوژ) بەسەری هێنان، حیزبەکانی ئەو بەشە لەوڵات ئەو هێزە نەبوون کە بەرانبەر بە قیادە مووەقەتی ئەو سەردەم بوێستن وبڵێن: بۆ ئێمەتان لە کۆی سەنجەق وزڕەگوێز کردە یەخسیری خۆتان وئاوا زەمینگیرتان کردین! حیزبی ٧٠ساڵ تەمەن نەیوێرا وەدوای پەروەندەی ترۆرکردنی شەهید قاسملوو بکەوێ، چوون ملا عەوڵای حەسەنزادە( حەیاکی) تێدا بەشدار بووە دەیگووت: پارەمان نییە وەدوای ئەو کارە بکەوین!
نەتەوەیەک کە لە لێپرسینەوەی رووداوە مێژووییەکان لە خۆی ڕا دەست پێنەکا قەت ناگاتە ئەنجام. لەرووداوی کوشتاری ئیزەدیەکان ئەوەی کە داعش کردی بە مافی خۆی دەزانی، بەڵام ئەوەی کە دەسەڵاتی کورد بەسەریهێنان دەبێ جوابی بدرێتەوە.لێرەداپێویستە، شەرمی نەتەوەیی، شەرمی سیاسی، شەرمی ئەخلاقی،شەرمی کوردایەتی،وەلابنرێ  دەبێ پاک وپیسی مێژوولێک جودا بکرێتەوە. دەرمان وهەتوانی شێرپەنجەی عەشیرەگەری بە هەستووسۆزی ناسیونالیسمێکی کوێرانە نایەتە چارەسەر کردن.مەسعودبارزانی پێنج کوڕی هەیە دەخوازێ پێنج سەد ساڵی دیکە کوڕو نەوەو نەبیرەی بارزانی ببنە کەڵەگا لەسەر کوردی هەژار.
من زۆر ناگەڕیئمەوە دوای ئەوکارەساتانەی کە بەسەرمان هاتوون. ساڵی ١٩٧٥ بەدەستی مستەفا بارزانی پێکهات، کەس لێی نەپرسینەوە بۆ وای کرد! ساڵی ١٩٧٩،٨٠ قیادەمووەقەت بۆ مانەوەی خۆی بوو بە پێشمەرگەکانی وەفادار بە تاران وشۆڕشی رۆژهەڵاتی خەساند کەس متتەقی نەهات. دوکتور قاسملوووهاوڕێیانی بە فیتی جەلال کوردکوژ ترٶرکران کە چی ئەو حیزبەی کە تێدا بەرپرس بووئەوەندە لاوازە ئێستێش نەیتوانی وەدوای ئەو رووداە بکەوێ. سەتان کادروئەندامی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشوور ترۆر کران کەس لێیان بەرپرس دەرنەکەوت! پارڵمان وسیستمی بەڕێوەبەری لە باشوور ئیفلیج بووە کەس جورئەتی نییە بەرەنگاری عەشیرەی بارزانی بێتەوە. کۆنگرەی نەتەوەیی ( ک،ن،ک ) بەوهەمووە زەبەلاحەی خۆیەوە ناتوانێ بە بێ بارزانی کۆنفڕانسی نەتەوەیی پێک بێنێ!
شەنگالی رادەستکرد کەس فززەی نەهات! شەنگال ئازاد کرا هەمیسان بارزانی خۆی وەک پاڵەوانی رزگاری دەداتە نیشان! بە بێ گومان بۆ داهاتووی شەنگال هیچ پڕۆژەیەکیان بە دەستەوە نییە. ئیزەدی لەوێ دەبێ خۆیان نوێ کەنەوە. بۆخۆیان وەک / شار دەوڵەتێک / خۆیان بەرێوە بەرن. چیدی دەهۆڵوزوڕنا بۆ عەشیرەی بارزانی لێنەدەن.وەگەڕخستنی دۆزی رادەستکردنی شەنگال لە لایان چەکدارەکانی بارزانی وشکایەتی راستەخۆلە شەخسی مەسعود بارزانی دەبێتە سەرەتایەک بۆهەزاران بنە ماڵەی ئیزەدی کە بە پێکهێنانی کۆڕوکۆمەڵو سمیناری حەقخوازانە بە تایبەت لە هەندەران نیشآنەی هوشیاری ورێگەنەدان بە دووپا ت بونەوەی کارەساتەکانە. پەیوەندی کردن بە پارێزەرانی نێونەتەوەیی وشارەزاوبوێرلە هەندەران بۆکردنەوەی پەروەندە دژی بارزانی ودارودەستەکەی هەنگاوێکی ئەرێنە بۆ داهاتووی ژیانی سیاسی وئایینی وکۆمەڵایەتی خوشکو برا ئیزەدیەکانمان لە وڵات. نموونە گەلی مێژوویی زۆرن لە تاریخ دا بۆئەو شێوە رووداوانە. کۆکردنەوەی واژۆ لە لایان خودی ئیزەدیەکان لە ئاست ئەو کەسانەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر هێنان کارێکی کوردخوازانەیە. لەوەش بترازێ هەزاران ژن ومنداڵ پیاوی ئیزەدی هێشتا ونن. دەبێ چارەنوسی ئەوانیش بکەوێتە سەر شانی ئەو کەسانەی بونە مایەی ئەوونبوونەکەیان!
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە