دڵ ستارناگرێ
Tuesday, 17/11/2015, 22:10
خامە رێ نادا بنووسم شێعرێکی تەڕ خۆش ڕەوان
دەستو پەنجەم سڕ بووە پشتم چما وێنەی کەوان
دڵ ستار ناگرێ رکەی سنگیش خەریکە دادڕێ
هەستو هۆشم وا فڕیوە دوورە گەیشتە ئاسمان
سەبروئارامم بە سەرچووبێ قەرارم توون وتاڵ
شەو گەڕم رۆژانە شەیدام پاپەتی وەک لامەکان
من لە کوێ بێنم وشە تا بیکەمە هۆنراوە بۆت
ڕایخەمە سەر رێت لە کازیوە هەتا بانگی شەوان
خامە رێ نادا بنووسم من هەزاران وێردی دڵ
تۆش پەرآوێزی لەمن دەرچووی وەکوتیری کەوان
گوڵبەدەن هەنگوین گووتاربۆچی دڵم وەرناگری
دڵ کە ژیندارە لە بەرتۆرێگە دەبڕێ بێ وچان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست