داعش پارە لە کوێی وەدەست دەخا ؟
Wednesday, 18/11/2015, 21:56
ئەو سامانەی داعش لە کوێڕا دێ؟ سەرچاوەی دارایی وماڵی داعش کێ دابینی دەکا؟
یەک: یارمەتی ماڵی: کەسانی دەوڵەمەندو ناوەندە خێرخوازەکان رۆژهەڵاتی ناوین ووڵاتانی عەڕەبستان وقەتەر ئەو یارمەتیە ماڵەیان بۆ دابین دەکەن. موسڵمانی سوننە کە مەبەستیان رووخاندنی دەسەڵاتی / عەلەوی/ ئایینئ بەشآر ئەسەدە.
دوو: نەفت: بە پێی بەراوەردی وەزاڕەتی خەزێنە داری ئامریکا لەساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ١٠٠ میلیون دۆڵار لە نەفتی خاو وهەروەها بەرهەمەکانی پێتڕۆشیمی لە رێگای دەوڵەتەکانی پەیوەندیدار فرٶشتوویە، وەچەنگ کەوتووە.
سێ: ڕفاندنی مرۆڤەکان: داعش لە ساڵی ٢٠١٤ هەر نەبێ ٢٠میلیون دۆڵاری وەک باج، یان بە زۆر هەستاندنی پارە وەدەست کەوتووە. ئەندامێکی پێشووی داعش کە لەو گرووپە جودا بۆتەوە دەڵێ: لەناوداعشدا رێکخراوەیەک هەیە تەنیا رفاندنی مرۆڤەکانە.ناوی ئەو رێکخراوەیە / دەزگای ئەمنیەتیە / کە کاری ڕفاندنی ئەو رۆژنامەوانانەیە کە دێنە سنوری دەردەستی داعش لە سوریە.
چوار : دزی ، غارەت، بەزۆر پارەوەرگرتن: بەوشێوەیەی کە دامودەزگای خەزێنەداری ئامریکا دەڵێ: دەوڵەتی ئیسلامی هەر مانگێک میلیونان دۆڵار لە کەسانێک وەردەگرێ کە لە ناوچەی ژێر دەستی ئەواندا دەژین! هەر کەس کاروکاسبی هەیە دەبێ بۆ پاراستنی ژیان وگیانی خۆی پارە بدا.
پێنج: جەزیە: کەمینە ئایینیەکانی دیکە کە لە ناوچەی ژێر فەرمانی داعشدا دەژین ، دەبێ پارە بدەن.( جەزیە ). بۆیە مەسیحیەکان پێیان گووتراوە ،یا لێرە بڕۆن، یان پارە بدەن، یان،دەکوژرێن،( بە شمشیر)!
شەش: کۆیلەداری: داعشیەکان بە ڕفاندن وفرۆشتنی ژن وەک کۆیلەی جینسی پۆڵ وەدەست دێنن. کەمینەی ئیزەدی دەڵێن: دوای ئەوەی کە شەنگالیان گرت هەزاران کچ وژن بە دیل گیران! ( وەرگێڕ: سەری عەشیرەی بارزانی خۆشبێ!!).
ژنێکی ئیزەدی بە ناوی/ هەنن / کە لە چەنگی داعش رزگاری بووە دەڵێ: بۆ خۆی و٢٠٠ ژن وکچی دیکەی ئیزەدی لە بازاڕی کۆیلە فرۆشەکاندا دەیانگەرآندن بۆ ئەوەی شەڕکەرەکانی داعش هەر کامێکیان پێ باش بێ بۆ خۆیانی هەڵگرن!!
سەرچاوەی هەواڵ: بی،بی، سی.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
بۆ : سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست