تاقیکردنەوەی ویژدان و کوردایەتی ساختە
Monday, 16/11/2015, 10:13
ئەوانەی ھاو خەم بون لەگەڵ گەلی فەرەنسادا و بەشێکیانیان وێنەی پرۆفایلەکانیان تێکەڵ بەئاڵای فەرەنسا کرد، لەلایەن کۆمەڵێکی ترەوە کەوتنە بەر ھێرش و سوکایەتی پێکردن! ئەوانەی سوکایەتیان کرد بەو کەسانە وەھا بیانویان دەھێنایەوە کە لەکاتی نەھامەتیەکانی گەلی کورد و شەھید کردنی ھەرسێ ژنە قارەمانەکەی کورد کە لەپاریش تیرۆرکران ، فەرەنسیەکان بێ باک بون و ھاوکاریی کوردیان نەکرد و ھاو خەم نەبون و ھەڵوێستیان نەبوو بەرامبەر بە دەوڵەی ئیرھابی تورکیا !
بەداخەوە ھێشتا ئەو بەرێزانە لە خەوێکی خەفڵەتاویدا دەژین و بیانو بۆ کوشتن و ئیھانەکردن و لەناو بردن دەھێننەوە و جۆریک لە شەرعیەت بەکوشتنی خەڵکی سیڤل ئەدەن ، ھەموئەوانە دەبێت بزانن کە ئەوانەی لە عێراق و سوریا و ناوچەکانی تری ڕۆھەڵات دەکوژرێن ھەربەدەستی ئەوخەڵکانەیە کە لەژینگەی ئەو وڵاتانەدا پەروەردەبون و گەورەبون ، بەڵام فەرەنسیەکان لەناو ماڵەکەی خۆیاندا بەدەستی ئەو گروپانەوە دەکوژرێن کە لە ژینگەی وڵاتەکانی ئێمەدا لە ئاسیا و ئەفریقا گەورەبون و پەروەردەگراون !
ھاوخەم بون و دەربڕینی دڵ تەنگی بۆ کوشتنی مرۆڤ تاوان نیە ، ئەوەیشی ئەو جۆرە ھاوخەمیانە بە بیانوی ترەوە دەبەستێتەوە و وەھا خۆی نیشان ئەدات کە لەبەر کورد بونی وەھا ھاتوە تە زمان و دژی ئەو کەسانەیە کە ھەڵوێستانە نەبوە بۆ میللەتەکەیان لەکاتی نەھامەتیەکانیاندا ، ئەوا ئە گەر بەخۆیان بزانن یان نـــا ، ئەوە شەرعیەت بە بەکوشتن ئەدەن و ھیچ کات خەمێکی ئینسانیانەیان نەبو نایشان بێت و بەوکوردایوتیە ساختەی خۆیان ناتوانن ڕێگە لە درەوشانەوەی ویژدانی زیندو بگرن !!
فەرەنسیەکان لەکاتی کۆڕەوەکەی میللەتی کورد لە ساڵی ١٩٩١ جیھانیان وەئاگا ھێنا لەوەی میللەتی ئێمە لە چی دۆخێکدایە ، فەرەنسیەکان بون کە وڵاتانی ئەندامی ەئنجومەنی ئاسایشیان ناچارکرد کە ھێلی دژە فڕین دابنێت و میللەتی ئێمە لە ھێرشی فڕۆکەکانی بەعسیەکان بپارێزێت ، فەرنسیەکان بوون کە سەرۆکەکەیان نارد تا سەردانی کوردستان بکات و پاڵپشتی خۆی بۆ شەڕە ڕەواکەمان لەدژی خوێریەکانی داعش دەر ببرێت ، فەرنەسیەکان بون کە لەکۆشکی ئالیزیە \" Palais de l\'Élysée \" پێشوازییان لە ژنە قارەمانەکانی یەپەژەکرد و بەشانازییەوە باسی ئازایەتی ژنانی کوردیان دا بەگوی جیھاندا ، دانیاڵ میتەران \" داکی کوردان \" ئەویش ھەر فەرەنسی بوو کە ئەم نەوەتازەیە نایناسن و نایشزانن فەرەنسیەکان چیان کردوە بۆیە بەشێک لەوانەی سوکایەتی بە ھاو خەمی کوردان دەکەن بۆ فەرنەسیەکان ئەو موراھیقانەن کە کاریان تەنھا کۆپی پەیستە و ھیچی تر و ناتوانن یەک دێر بەباشی بخوێننەوە !!
ئەم وەبیرھێنانەوە بۆ ئەوەنیە کە ئێمە شەرعیەت بدەین بە بەرگریکردنەکەمان لە و کەسانەی ھاوخەمی ئازارەکانی مرۆڤن و ئەوانەی ھاوسۆز بون لەگەڵ فەرەنسیەکان ، بەڵکو بەدیوێکی تردا ئەمە سەرەتایەکە بۆ بەرچاو ڕونی ئەو کۆمەڵەخەڵکەیە کە سوکایەتی بەھەمو شتێک دەکەن و ھیچ خەمێکیان نیە و بونیان لە ژیاندا زیادەیە و ناتوانن بەردێک لەسەرە رێگای خۆش بەختی مرۆڤایەتیدا وەلا بنێنن و ڕێگە پاشتر پاک بکەنەوە !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست