کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له نێوان جه‌نگی چاڵدێرانی دوێنهو،جه‌نگی دوزی ئه‌مڕۆدا!
Monday, 16/11/2015, 17:58
کوردستان ئه‌و نیشتیمانه‌ی که به‌درێژایی مێژوو قوربانی سه‌دان هۆکارگه‌لی جوداو بیانووی بێماناو لاوازه.
با زۆر دوور نه‌ڕۆین نه‌وه‌کو هزری هه‌ندێک مرۆڤ توانای وه‌رگرتنی ئیماژگهلێکیان نه‌بێت،هه‌ر بۆیه باشتره ئاماژه ته‌نها له که‌وتنی کۆستی کوردانه‌وه بکه‌ین که کۆستێکی گه‌وره‌و گران‌و پشت شکێنی ئه‌ستوونی کورده.
ئه‌ویش جه‌نگی ٥١٤ی چاڵدێرانه له‌نێوان عهجهمو توورکه‌کان.
له‌وجه‌نگه‌دا باشترین هێز کوردوو هه‌رزانترین سووته‌مه‌نی هه‌ر کورد بووه.
چوون هه‌ردوو ئالی تورک‌و فارس توانیان به‌که‌مترین قوربانی له‌سه‌ر خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌راتێنی جهنگو مانۆره سه‌ربازی یه کانیان به ئاکام بگه‌یه‌نن.
ئه‌نجام دۆڕاوی یه‌که‌م کوردوو براوه‌ی جه‌نگه‌که‌ش هه‌ردوو نه‌یاری نه‌ته‌وه‌که‌مان بوون له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه.
یه‌که‌م- گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی جه‌نگاوه‌رو نهترسو نه‌شکاو بووه ،ئه‌وه نه‌ک ئاخاوتنی منه به‌ڵکو مێژووی تۆمارکراوی نهیهرهکانیش وایان نووسیوه به‌ڵێ گه‌لێکی زیره‌کو سه‌رکه‌وتوون له جه‌نگ دا.
به‌ڵام ئایا ئه‌وه بووتهه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ونه گه‌وره‌که‌ی که ده‌سڵاتی خۆسه‌ری یان خۆ به‌ڕیوه بردنه بهێنێته دی؟
نه‌خێر چوون کێشه‌ی سهرۆکو تاکی کورد ئه‌وه‌یه له ڕووی فه‌رمانڕه‌وایی یان ده‌سڵات داری یه‌وه لاوازه‌و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه که خۆی له (سانتێمێنتالیزمهوه ) ده‌بینێته‌وه که مرۆڤ وا لێ ده‌کات بانگی نه‌یاره‌که‌ی بکات ته‌نانه‌ت بیکۆژێت له زۆر بواردا!
به هۆی بوونی سۆزی زۆره‌وه له ناخی دا ،ئیتر ئه‌وکات نه‌یار به‌کاری ده‌بات له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌ک چۆن له جه‌نگی چاڵدێران به‌کاری هێناو بوو به‌مایه‌ی که‌وتنی کۆستی گه‌لی کورد.
یان له کاتی کردنه‌وه‌ی به‌تالوێنی جاشه‌کان له‌سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٨٠ له باشوور به‌ناوی خه‌فیفه‌وه.
دووه‌م-که‌سێتی لاوازه‌و ناتوانێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی که مرۆڤێکی خاوه‌ن بڕیاره ههردهمو کات لایه‌نی به‌رابه‌ر که یه‌کسانه به نه‌یار له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێک دا سوودی لێ وهردهگرێتو ، سیسته‌می ناسیاوی یان ژیان پێکه‌ویی ده‌که‌نه پێوهروو، دوایی کوردی پێ ده‌خه‌نه ته‌ڵه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیستاکه شیعه له شاری دووز ده‌یکاو بێ ڕێزی به ئاڵا‌و تاکی کورده‌وه ده‌کات.
ئه‌وه‌ش ئاکامی سیسته‌می پێکه‌وه‌ژیانی درۆینه‌و مایه پووچه که کوردوو ده‌سڵات داره‌کانی نه‌بێت لای هیچ نه‌ته‌وه‌و ده‌سڵات دارێکی تری جیهان بره‌وی نی یه!
نامه‌وێت بابه‌ته‌که درێژوو بێ واتا بکه‌م ئه‌وه‌ی ئامانج‌و مه‌به‌ستمه ههلوێستهکردنه له‌سه‌ر شارێکی کوردستانی شارێک که‌سه‌دان قاره‌مانی به‌خشیوه بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان ،هه‌ر له حه‌مه ڕه‌شی پارتیزان‌و قاره‌مانی ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ده‌گاته حهمهدووسی پڵنگی نه‌به‌رده‌کان.
له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین بۆ به‌رگری ئه‌وشاره‌ی که ئیستاکه بووته چه‌قڵی چاوی پاسدار‌و خێڵی تورکمه‌نی به ناو شیعه‌و ناو به‌ناو تاوان ده‌که‌ن!
ته‌نها گه‌لێک که توانای به‌رگری یان خۆ فیداکردنی بوو هه‌ر خه‌ڵکی کورد بوو،ئه‌وکات له کوله‌که‌ی ته‌ڕیش دا تورکمه‌ن یان شیعه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی عهرهبو تورک نه‌یان ده‌توانی بانگی ئازادی بده‌ن!
چوون ته‌نها کورد‌و خه‌ڵکی کورد جه‌نگاوه‌رو مه‌شخه‌ڵی به‌رخۆدان بوون.
ئه‌ی بۆ ئیستاکه ڕه‌وشه‌که گۆڕاوه‌و تورکمه‌ن بووته که‌ڵه‌گاو به‌ناوی دینه‌وه تاوان ده‌کاو له بیابانی ناسرێوه هاتوون جارێکی تر کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام دهدهنو ده‌یان پرسیاری تر؟
لێره‌ش هه‌ر کورد بۆ خۆی تاوانبار‌و ڕێگه خۆشکه‌ره گه‌ر وا نه‌بوایه‌ت ده‌بوو له‌مێژه له‌و شاره ته‌نها هێزێک به‌ناوی سوپای کوردستان بوونی هه‌بوایه نه‌ک ده‌یان ده‌سته‌و ده‌مووجاوی ده‌سته مۆکراوی پارته‌کان.
له‌کوێ ی جیهانداب ووه مرۆڤ بهێڵێت خه‌ڵکی تر بێت‌و به‌سه‌ر داهاتوو یان ئاینده‌یدا یاری ترسناک بکات،جگه له سیناروێ ی فلیمه هندیو سیسته‌می میلیشیاکانی تورک‌و عهرهبو عه‌جه‌م دا نه‌بێت؟
که ئیستاکه له‌تارانه‌وه له قومه‌وه دێن‌و ،له نه‌جه‌ف پشوودهدهنو ،له ئیستهمبووڵهوه چه‌کدار دهکرێنو ،له سه‌رخاکی کوردان نه‌خشه گڵاوه‌کانیان جارچکی تر هاوشێوه‌ی سه‌دان نه‌خشه‌ی تر که بۆ کاولکاری دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه ده‌خه‌نه ڕۆژه‌ڤی کار‌و کرده‌وه‌کانیان!
ئه‌ی چی بکرێت تا ئه‌م جه‌نگه ببه‌ینه‌وه‌و تووشی داهاتوویه‌کی تر نه‌بین لهکارهساتو کێشه‌ی ئاین‌و دووبه‌ره‌کی؟!
چاره‌سه‌ر ده‌بێت هه‌رچی زووتره وه‌ک نه‌ته‌وه ببین به پاڵپشتی یهکو چاوپۆشی له هیچ داگیرکه‌رو نه‌یارێک نه‌که‌ین بڕیار له سه‌ر داهاتوومان بدات.
وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌درێژایی مێژوو پیاده‌مان کردوون پێچه‌وانه‌که‌ی پهیڕهوبکهینو بڕۆینه نۆرینگه‌ی پزیشکه ده‌روونی یه‌کان له قه‌ندیلی کوردستان بۆ چارهسهریو ،پسپۆرانی نه‌ته‌وه‌یی که په‌روه‌رده‌کراوی دهستو، گۆشکراوی هزری سه‌رۆک ئاپۆن بهێنینه نێو شاره‌کانی کوردستان‌و ،گوێ بیستی ووته‌و وه‌رگری به‌رنامه تۆکمه‌و گرنگه‌کانیان بین که بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان له مژاری نه‌ته‌وه‌یی گرنگ‌و به‌سوود ده‌بن
چوون به‌درێژایی ده‌یان ساڵ سه‌لمێنراوه جه‌نگاوه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان یان ئه‌وانه به‌و هزره‌ی سه‌رۆک ئاپۆ قایلن نه‌یار نه‌یتوانیوه ده‌سته‌مۆیان بکه‌ن.
گه‌ر نا ڕه‌وشه‌که به هۆی بوونی ده‌سته‌و بیری جیاوازی لایه‌نه‌کان ،که کاریان ته‌نها زه‌قکردنی ده‌مووچاوی ده‌سڵات دارهکانیانه ده‌بێته قه‌نده‌هارو عهدهنو شه‌قامه‌کانی یهمهنو چاره‌سه‌رکردنی قورس‌و گرانتر دبێت!
دواجار براوه‌ی یه‌که‌م عهجهمو عهرهبو تورک ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست