کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر شۆرشمان بۆ نەکرێت بۆمان تـێـکـدەدرێـت

Monday, 16/11/2015, 14:25


لە پێش راگەیاندنی ئاشبەتالەکەی بنەمالە لە سالی (1975) کە تەنها دەنگۆی ئاشبەتال لەو کاتەدا هەندێ لە سەرکردەکان بە ئیدریس بارزانیان دەوت کە پێویستە درێژە بە شۆڕش بدرێت بەشێوەی پارتیزانی ، لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان شەڕی پارتیزانی بکریت لەگەل رژێم،وە باوکی (ملا مستەفا) رازی بکات کە درێژە بە شۆڕش بدرێت بەشێوەی پارتیزانی جونکە ئەو کاتە ملا مستەفا لای رەزا شا بوو ،بەلام   ئیدریس بارزانی پێی  ووتن: ئەگەر شۆرشمان بۆ نەکرێت بۆمان تـێـکـدەدرێـت هەر کەسێک بییەوێت درێژە بە شۆڕش بدا ئەوا ئێمە (بارزانیەکان) لە ناویان دەبەین.
هەر لە بەر ئەمەش بوو کە لە (120) هەزارپێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول (120) پێشمەرگە نەبوو کە شەری پارتیزانی بکەن و نەهڵێن جیاکان خامۆش ببێت جونکە بنەمالەی بارزانی شۆڕشیان فرۆشت بوو بۆیە ئاشبەتالیان پێکرد، ئینجا درۆی ئەوە دەکەن دەڵێن کە لەبەر خاتری شاری کەرکوک شۆرشمان توانەوە، بۆ ئەم درۆیە نەکەن؟ چ زۆرە خەلکی ئەحمەق زۆرە بروایان پێدەکەن ئاخر ئاشبەتالەکەتان چ پەیوەندیەکی بە کەرکوکەوە هەبووە ئایا بەو ئاشابەتالە کەرکوکتان گەراندەو بۆ سەر کوردستان یا  بارودۆخی ئەو شارەتان باشتر کرد؟
پاساوێکی تر بۆ ئاشبەتالەکەیان ئەوەیە کە رژێمی بە ئاگر و ئاسن مامەلەی لەگەل کورد دا دەکرد ئەمانیش بۆیە ئاشبەتالیان کرد تا زیانی زیاتر بەر خاک و خەلکی کوردستان نەکەوێت ،پرسیارێک هەلگیرسانەوە شۆرش (گولان) پاش سالێک لە ئاشبەتال چ مانایەکی هەیە؟ ئایا رژێم بە لۆکە و پەموو مامەلەی لەگەل کورد دا دەکرد وا شۆرشتان هەلگیرسانەوە؟ئاخر بیانوی ئێوە بۆ ئاشبەتال ئەوە بوو کە رژێم بە ئاگر و ئاسن دەجولایەوە لەگەل کورد دا ،ئایا لە ماوەی ئەو سالەدا رێکەوتنی جەزائیر نێوان ئێران و عێراق هەلوەشایەوە وا دووبارە شۆرشتان هەلگیرسانەوە لە ماوەی ئەو سالەدا  بارودۆخی ناوچەکە و جیهان بە قودرەتی قادر 180 پلە بە بەرژەوەندی کورد گۆرا؟ یان چی؟
لەراستیدا ئێوە (پارتی) نێردرانەوە بۆ کوردستان تا وەک داشی دامە ولاتانی داگیرکەری کوردستان یاریتان پێبکەن رۆلی دژە کورد و دژە شۆرش بگێرنەوە هەر کاتێکیش داگیرکەر ووتی ئیتر بەسە ئێوەش (پارتی) ئاشبەتالی لێبکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە