کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەربەخۆى ئابوورى یا بەردەوامى قەیران

Monday, 16/11/2015, 12:08


هەتا دوێنێکەبوو بیردۆزى سەربەخۆى ئابوورى کە خاوندارێتێکەى دەگەرایەوە بۆ ئەندازیارانى دارشتنەوەى سیاسەتە نەوتیەکانى حکومەت ، لە لاى هەندێ لە حزبەکان بە شێوەیەک دەرچەى سەربەخۆى ئابووریان بچوک کردبۆوە ، کە لە گۆشە نیگاى ئەوانەوە ڕۆیشتنى نەوت بە بۆڕیە نەوتیەکانى ( کوردستان – جیهان )  دەبێتە هەوێنێک بۆ چارەسەر کردنى سەرجەم ئەو قەیرانانەى کە ئەم هەرێمە بە دەستیەوە دەناڵێنێت . چونکە ئەو ئەندازیارانە بە شێوەیەک وێنەکانیان دادەرشتەوە و باس و خواسیان لە سەر پلان و سیاسەت و ستراتیجەتى وەزارەتە نەوتیەکەیان  دەکرد کە کە بە ناچاریش بێت بە شەکەى دیکەى  خەلکى و حکومەت لە زهنیەتى خۆیاندا دان بەم واقیعەدا بنێن گەرچى تاڵیش بێت .
هەر بۆیە لەوکاتەدا رەخنە گرتن ئیدى چ لە لایەن هەر گروپ و رێکخراو و کەسى تایبەتمەندیش بوایە لە سەر بیردۆزى سەربەخۆیى ئابوورى هەرێم کە لە دیدگاى ئەم سیاسیانەوە تەنها لە بوارى هەناردەکردنى نەوتدا بچوکرابۆ وە ، گەر بەهاتایە رەخنەگرتنێکیش بوایە لە سۆنگەى پەرۆشى بۆ دارشتنەوە و پتەوکردنى بنەماکانى ئابوورى لە سەرجەم سێکتەرەکان بە سێکتەرى نەوتیشەوە ، هەوڵى بۆ بنیاتنان و دامەزراندنى کارگەى تایبەتمەند لە ناوچە جیاجیاکان بە سێکتەرە هەبووەکانى کوردستان چ لە لایەن کەرتى تایبەت  یان کەرتى گشتى ، گرنگ بەرو پێش بردنیان و سەر پێ خستنیان بوو . ئەوا بێ هەڵوێستەکردن لە سەر هەڵوێستەکانت  نیشانەى پرسیاریان لە سەر دادەناى.
چونکە بنەماى ئابووریێەکى بەهێز دەبێتە پاڵپشتێکى بەهێز بۆ ئیدامەدانى ئەو سەربەخۆی ئابوورى لە رووى پەشت بەستن بە خۆى لە ئەگەرى دروست کردنى هەر جۆرە فشارێک ئیدى چ ئیقلیمى بێ وەکو ئەوەى کە هەندێجار لە لایەن بەرپرسانى  دەولەتى تورکیاوە دروست دەکرێ یان دەولى بێت وەکو دابەزینى نرخى نەوەت بەم شێوەیى ئێستا کە کاریگەرى هەبێت لە سەر گۆڕینى ئاراستەى بڕیارەکان .
لە کاتێکدا بۆ بەدەست هێنانى بنەماى ئابووریەکى سەربەخۆ دەبێت پشت بەم خاڵانە بەبەستین :
- پلانى ئابوورى : پێویستە حکومەتى هەرێم بۆ سەرجەم سێکتەرەکان  و بە سێکتەرى نەوتیشەوە پلانێکى وردى پشت بەستوو بە توێژینەوەى زانستیانەى هەبێ لە سەر ئاستى هەرسێ قۆناغەکە بەشێوەى ( پلانى کورت مەودا ، مام ناوەند ، درێژمەودا ) لە بوارى :
1- چۆنێتى بەرهەم هێنان : ( کە پێویستە لە کەمترین کاتدا و بە کەمترین تێچو و باشترین بەرهەمان هەبێت .)
2- چەندێتى بەرهەم هێنان . ( پێویست بە دیاریکردنى ئاستى  تواناى بەرهەم هێنانمان لە  ئێستادا وە بە بەردەوامى هەوڵى بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەم هێنان بدرێت بۆ بەرزترین ئاست بە لە بەرچاو گرتنى ئەرکى بەرپرسیارێتى بەرامبەر بەکاربەر و ژینگە و  نەوەکانى ئایندەمان .)
3- چۆنێتى بە بازارکردن  . (هەڵبژاردنى باشترین و گونجاوترین ڕێگاى دڵنیاى ( تئمین ) بۆ بە پارەکردنەوەى بەرهەمهێنراوەکان لە کەمترین کاتدا . )
ئەمیش لە ڕێگاى راوێژکردن و توێژینەوەى زانستیانەیە لە لایەن ناوەندە ئەکادیمیەکان و کەسانى پسپۆر تایبەتمەند بە بوارى دیاریکراو کە  دەرچەیەک دەبێت بۆ فرە سەرچاوەکردنى داهاتى نیشتمانى .   
- سوود وەرگرتن لە سامان و داهاتى بەردەست و بایەخدان بە داهاتى تاکە کەسى چونکە  بنەمایەکى بەهێزە بۆ پاشەکەوت کردنى لە داهاتى  نەتەوەى لە رێگاى پیاداچونەوە بە بووجەى گشتى دەولەتدا وە ڕێگرى کردن  لە دروست بوونى عجر لە بووجەى ساڵانەدا ئەمیش لە ڕێگاى ئەەى هەوڵ بدرێت هەمیشە بوارى بەرهەم هێنان (مستپمر ) زیاتر بێت لە بوارى بەکارهێنان (مستهلک ) واتە ڕێژەى سەدى بەرهەمهێنان زیاتربێت لە ڕێژەى سەدى بەکاربردن چونکە پێچەوانەى ئەم دێرەى سەرەوە جگە لە کارەسات و هەنگاونان بەرەو مایەپووچ بوون هیچى دیکەى لێ بەرهەم نایەت وەکو ئەوەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان ڕادەگوزەرێ   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە