کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باش بوو هه‌ده‌په‌ ده‌نگه‌کانی که‌مبوونه‌وه‌

Tuesday, 10/11/2015, 14:07


(هه‌ده‌په‌‌ به‌ 80 کورسی سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێناو به‌ 59 کورسی پێگه‌ی خۆی پاراست.)
هه‌ده‌په‌‌ جاری پێشو به‌ 80 کورسی و چونه‌ ناو په‌ڕله‌مانه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنا. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ 59 کورسی به‌رده‌وامیی دا به‌ سه‌رکه‌وتن. چونکه‌ کاتێک ئاکه‌په‌ کورسییه‌کانی په‌ڕله‌مانی زیاد بوو، ده‌بوو هه‌ده‌په‌‌ به‌ که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پێگه‌ی خۆی بپارێزێت.
ئاکه‌په‌ له‌ رووی دێت به‌ به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه‌ قه‌ندیل بۆمباران ده‌کات، په‌ت ده‌خاته‌ ملی مرۆڤ و رایده‌کێشێت، هاوسروشتی داعشه‌، هێنده‌ که‌ره‌ قه‌ده‌غه‌ی کردووه‌ میلله‌تێک له‌سه‌ر خاکی خۆی به‌ زمانی خۆی بخوێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاکه‌په‌یه‌دا هێزێک به‌رز نابێته‌وه‌ حه‌یای به‌ خۆی بێت. سه‌رکه‌وتن له‌ چیداو شادمانیی به‌ چی؟ ئه‌و کوردانه‌ی دڵخۆشن به‌ سه‌رکه‌وتنی ئاکه‌په‌، شادمانن به‌ سه‌رپوتیی.
باش بوو هه‌ده‌په‌‌ به‌ که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی حه‌یای خۆی کڕییه‌وه‌، له‌ سه‌رکه‌وتنی جه‌هلدا ژێرکه‌وتنی به‌رکه‌وت. نه‌بوو به‌ جێگای گومان. با هه‌ده‌په‌‌ له‌وه‌ نه‌کۆڵێته‌وه‌ بۆچی ده‌نگه‌کانی که‌مبوونه‌وه‌. ئه‌مه‌ روونه‌. با له‌وه‌ بکۆڵیته‌وه‌ سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتن له‌ چیدا؟ له‌ کاتێکدا که‌ ئاکه‌په‌ ده‌نگی زیاد ده‌بێت بۆچی هه‌ده‌په‌ چاوه‌ڕێ نییه‌ له‌به‌ر هه‌مان هۆ که‌ ئاکه‌په‌ ده‌نگی زیاد ده‌کات ئه‌مان ده‌نگیان که‌م ببێته‌وه‌؟
ناسر حه‌فید
04/11/2015
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە