کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سوێد شكستیكی سیاسی و دیبلۆماسیمان توشی پارتی كرد.

Sunday, 15/11/2015, 15:10


له‌كه‌یسی ئه‌نفال  و  جه‌ندین دۆسیه‌ی پێشیلكاری مافی مروڤی پارتی و یه‌كیتی ،  گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی ، ئه‌گه‌ر  مروڤ كار بكات و بجه‌قێ و قوربانی دابنێ ،  ده‌توانی به‌روبومه‌كه‌ی بدوریته‌وه‌  .  به‌لام تا له‌ماله‌وه‌   بیروباوه‌ره‌كانی له‌ بۆله‌ بۆل بسوڕێته‌وه‌ بوێرانه‌  نه‌یخاته‌ شه‌قام و مه‌یدان  ،   ناتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ  .
  له‌وولاتی سوید ٢٠ پارت و  ٣٠٠ ڕێكخراوی كوردی زیاتر  هه‌یه‌ ، به‌لام به‌رده‌وام له‌گه‌ل ده‌یان هاوری توانیومانه‌ ، له‌نێو ره‌وه‌ندی كورد وبه‌رامبه‌ر پارتی و یه‌كیتی و حزب و حكومه‌تی سویدی ببینه‌ ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ری  سیاسی ، كه‌نه‌توانن رولمان له‌به‌رجاو نه‌گرن  . بۆیه‌شه‌ سویدیه‌كان سه‌نگمان بۆداده‌نێن و وه‌ك ژماره‌یه‌كی گرنگی كورد له‌م وولاته‌ دیدار و گفتوگۆمان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن .
 كه‌دۆسه‌ی بارزانی سه‌ری هه‌لدابه‌ناوی گروپی ١٧ شوبات ،  به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندی و دیدارمان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌2015-08-17  سازكرد ، دواتر به‌رده‌وام   ئاگادرمان  به‌ته‌له‌فۆن و مه‌یل  ده‌كردنه‌وه‌   ، وه‌ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان كرد كه‌نه‌كه‌ونه‌ هه‌له‌ی دان پیانانی بارزانی جونكه‌ بۆته‌ سه‌رۆكێیكی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو . به‌لام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری سوێد له‌ده‌ره‌نجامی سه‌ردانیكردنیان  بۆ لای ٣٥  راهێنه‌ره‌ سه‌ربازه‌كانیان  به‌پێشمه‌رگه‌ ، سه‌ردانی مه‌سعود و نێجیرڤانیان كرد . هه‌رجه‌نده‌ به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ردان و دیداره‌یان هی جه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر بوو    ،  به‌لام چونه‌وه‌یان له‌م كاته‌  و سه‌ردانیكردنی بارزانی ، دانپیانانی فه‌رمی بوو به‌سه‌رۆك هه‌رێم بونی . هاوكات له‌ ١٢ مانگی ئوكتوبه‌ره‌وه‌ داوامان له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردبوو كه‌هه‌لویستی خۆیان له‌سه‌ر كۆده‌تاكه‌ی پارتی ده‌رببرن ، كه‌جی ده‌ستی ده‌ستیان پێده‌كردین . بۆیه‌ وه‌ك گروپی ١٧ شوبات هه‌ستمان كرد كه‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد هه‌له‌یه‌كی مێژویی و ده‌بل مورالی سازكردوه‌ ، وه‌بۆ ئێمه‌ وه‌ك هاولاتیه‌كی سویدیش جێگای شه‌رمه‌زاری بوو ،  حكومه‌ته‌كه‌مان ئه‌و هه‌لویسته‌ی هه‌یه‌ . بۆیه‌  ده‌ستمان به‌كه‌مپینی ره‌خنه‌بارانكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری سوێد كرد له‌ گه‌ل سه‌دان كه‌سی اازادیخواز به‌ هه‌موو شوێنه‌ك وه‌ك
١ ناردنی ٤ جار له مه‌یل ناردن  بۆ سه‌رجه‌م حزب و كه‌سایه‌تی و میدیا و وه‌زیر به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌په‌رله‌مان ووه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌رجاره‌ی زیاتر له‌ ٥٠٠ مه‌یلی گروپی سه‌دان كه‌سی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رویی . ئه‌مه‌  جگه‌ له‌وه‌ی  ئاگاداربوین به‌ده‌یان هاورێ و كه‌سایه‌تی سیاسی به‌رێگای مه‌یل ناردن ئیدانه‌یان ده‌كردن 
٢ په‌یوه‌ندی كردنی ته‌له‌فۆنی له‌ گه‌ل مه‌كته‌بی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و حزبه‌ ركابه‌ره‌كانی سوسیال دیموكرات و میدیای سویدی. كه‌ته‌نیا  له‌بواری میدیای سویدی سه‌ركه‌وتو نه‌بوین هه‌رجه‌نده‌   ئاگادری زۆربه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رانی روژنامه‌كانمان به‌ته‌له‌فۆن و مه‌یل كرد و ده‌زانن بارزانی كێیه‌؟  به‌لام نه‌مان توانی له‌رێگای ئه‌و میدیایه‌وه‌  بیپه‌رێنیه‌وه‌ نێو خه‌لكی سوید  .
٣ كاركردن له‌نێو سۆسیال دیموكرات ، جونكه‌ ئه‌و حزبه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تر هه‌مویان وه‌ك یه‌ك  ، دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌  كه‌ سوسیال دیموكراته‌ ، جون دنیایه‌ك حزبی ركابه‌ری هه‌یه‌ ،  به‌هه‌مان شێوه‌ له‌نێو حزبه‌كه‌شی كه‌سانێك هه‌ن  له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌كانی هاورا نین.
٤ له‌فه‌یسبوك و مالپه‌ره‌كان هه‌لمه‌تێكی راگه‌یاندمان دژ به‌ده‌بل مورالی سۆسیال دیموكرات ده‌ست پێكرد ،  كه‌ ئه‌وان له‌گوتار و تیۆردا ده‌لێن مامه‌له‌مان  له‌گه‌ل حزب و وولاتان له‌سه‌ر بنه‌مای مافی مروڤه‌ به‌لام له‌پراكتیكدا زۆر جار پێجه‌وانه‌كه‌ی  ده‌بینین.
٥ له‌هه‌موی گرنگتر ، سه‌ره‌تای خه‌باتكی نوێمان داهینا كه‌ شه‌ر و ره‌خنه‌كانمان برده‌ نێو ماله‌ ئه‌لكتررونیه‌كان به‌رپرسان  ، به‌مه‌ش نه‌ك به‌خۆی به‌لكو به‌هه‌زاران كه‌سایه‌تی سویدی سیاسی و میدیایی ره‌خنه‌كانمان ده‌بینن ، جونكه‌ فشارو ره‌خنه‌گرتن به‌مه‌یل ده‌شاردرێته‌وه‌ به‌لام له‌كۆمینتبارانكردنی ناتوانێ وه‌لام و سه‌رنج نه‌دات . ئه‌وه‌بوو خۆشبه‌ختانه‌ زیاتر له‌ ٢٥٠ كۆمینتی له‌لایه‌ن سه‌دان  كه‌سانی ئازادیخواز بۆوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ نوسرا.  ئه‌م داهێنانه‌ نه‌ك به‌رامبه‌ر سویدیه‌كان درێژه‌ پێده‌ده‌ین به‌لكو ره‌خنه‌بارانی بارزانی و به‌رپرسانی تری كوردیش له‌مه‌ودوا له‌ فه‌یسبوك و تویته‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌نجام له‌رۆژی ١٠ ی نوڤێمبه‌رMichael Nordenberg  به‌ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری سوید    وه‌لامی ئێمه‌ی دایه‌وه‌ و دواتر له‌هه‌لوێستیكی جواندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ی سوید له‌په‌یجی خۆی وه‌لامی ده‌یان هاوریی دایه‌وه‌ كه‌ وه‌لامه‌كه‌ی هه‌ندێ خالی گرنگی تیابوو وه‌ك
سوێد بوه‌ یه‌كه‌م وولات به‌فه‌رمی رای خۆی له‌سه‌ر پۆستی بارزانی رابگه‌یه‌نێ و كه‌ ده‌زانن ماوه‌ی به‌سه‌رجوه‌ وله‌دیداره‌كه‌شیاندا باسیان له‌وه‌كردوه‌ كه‌نابێت توندوتیژی به‌كاربێ و مه‌رجی په‌یوه‌ندیكردنیان له‌گه‌ل وولاتانیش به‌رێزگرتن له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مروڤ و دیموكراسی و جاكسازیه‌ . به‌مه‌ش توانرا ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ی پارتی كه‌ گوایه‌ وه‌زیرانی سوید له‌گه‌ل سه‌رۆك هه‌رێم و به‌سه‌ركه‌وتن به‌خه‌لك بناسینن.  گورانكاری به‌سه‌رداهات و وولاتێك به‌فه‌رمی رای خۆی گه‌یانده‌ ملیۆنان كه‌س كه‌به‌لێ بارزانی ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رجوه‌ و نابێت به‌زه‌بروزه‌نگ خۆی بسه‌پێنێ.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی كۆمیدی و نه‌زانانه‌ تره‌ ،  دوایی بلاوكردنه‌وه‌ی به‌یانامه‌كه‌ی  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ٥٠ كۆمینتكی پارتی بۆ په‌یجی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌به‌رپرس و كادیره‌ نه‌خوێنده‌واره‌كانیان نوسراوه‌ ، كه‌جێگای پێكه‌نین و شه‌رمه‌زاری و نه‌خوێنده‌واری سیاسیه‌ .  ت بجی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سوێد بنوسی... بژی بارزانی ، بارزانی پێشمه‌رگه‌یه‌ ، كورسی پیویستی به‌بارزانیه‌ نه‌وه‌ك بارزانی پێویستی به‌كورسیه‌ ، یان هێمن هه‌ورامی كه‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌ له‌دێركدا ده‌لێ ئه‌وانه‌ كه‌سانی قین له‌دلن یان جه‌ند راوێژكارێكی مه‌سرور بارزانی به‌شان بالی بارزانی هه‌لبدا  !؟ له‌كاتێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌زانی ئه‌وه‌وه‌لام و ئه‌ته‌كیتی ململامنێیه‌یان  مه‌ده‌نی نیه‌ وناكردرێ  بلێیه‌ خه‌لك ئه‌وانه‌ قینیان له‌بارزانیه‌  . وه‌  ره‌خنه‌كه‌ی ئێمه‌ ره‌وایه‌ و كاره‌كه‌ی بارزانی و پارتی دژ به‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌ربه‌ریانه‌یه‌   ، كه له‌نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌  ئه‌وه‌  نه‌نوسراوه‌ به‌لام هۆكاری ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زمانی دیبلۆماسیان.
ده‌شزانم پارتیه‌كان به‌و هه‌لویسته‌ گڕ ده‌گرن ،  جونكه‌ له‌سه‌ر یه‌ك پۆست نوسینی  فه‌یسبوكم      له‌ئوگستی ئه‌مسال فه‌لاح مسته‌فا لای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد شكایه‌تی لێكردم و ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل گرتم    . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە