ئایا مەسعود بارزانی چوە شەنگال؟
Saturday, 14/11/2015, 17:51
چەند تیبینیەکی بچوکم لەسەر وێنە و ڤیدیۆکانی مەسعود بارزانی هەیە، بە پێویستم زانی بۆ نووسینەوەی مێژوو، کە لە خۆڕا پاڵەوان و قارەمان دروست نەکرێت، لە خوارەوە تێبینی و سەرنجەکانم دەنووسمەوە:
بەڕای من ئەو وێنەیەی مەسعود بارزانی لە ستودیۆ گیراوە و دوای ئەوە وێنەی شەنگالیان لە پشتەوە داناوە، هەر ئەمەشە نەشیان هێشتووە جگە لە کەناڵ و راگەیاندنەکانی سەر بە خۆیان هیچ کەناڵ و راگەیاندێکی دیکە ئاگاداری ئەو قسە و لێدوانەی مەسعود بێت.
مەسعود بارزانی هیچ کاتێک لە شەنگال نزیک نەبۆتەوە، کەسایەتیی و مێژووی مەسعودیش ئەوەی سەلماندووە، کە کەسێکی ترسنۆکە و ئەو غیرەتەی نەبووە چووبێتە بەرەکانی چەنگەوە و لە نزیکەوە نەک تەقە بکات، بەڵکو بۆنی باروتی راستەقینەی فیشەک و گوللەیەکیشی نەکردووە. مەسعود بارزانی هێندە لەبەرەکانی شەنگال نزیک نەبۆتەوە. بۆ ئەو وێنەیەش ئەم سەرنجە تەکنیکیانەی خوارەوەم هەیە:
تێبینی یەکەم: ئەگەر سەیری وێنەکە بکەیت بە وردی وەک ئەوە وایە 3D بێت وێنەی مەسعود بارزانی کەمێک لە پێشترە، وەک لە وێنەکەی شەنگال، واتە وا دەرچووە کە وێنەی مەسعود خراوەتە سەر دیمەنی شەنگال.
تێبینی دووەم: خۆر لە شەنگال لە لای چەپی مەسعودەوە هەڵهاتوە بەرەو لای راست ڕوناکی کردۆتەوە، بەڵام سەیری دەم و چاوی مەسعود بارزانی بکە لای چەپی تاریکە و لای راستی ڕوناکە واتە ئەو دوو وێنەیە لە دوو کاتی جیاوازدا گیراون و تێکەڵ بەیەکتری کراون. بە کورتییەکەی دوو خۆری جیاوا لەو کاتەدا هەڵهاتووە، یەکێک لە دەموجاوی مەسعودی داوە، یەکیکی دیکەش بە پێچەوانەوە لەسەر شەنگالە. سێبەرەکەی سەر رومەتی مەسعود سێبەری دەرەوە نییە، بەڵکو تاریکی ژوورەوەیە.
ئەم وێنەیەی ژێرەوە نیشانی دەدات چۆن دوو وێنە لە ستودیۆ تێکەڵ بەیەک دەکرێت، واتە پشتی ئەو کەسەی کە وێنەی دەگریت یان ڤیدیۆ دەبێت شین یان سەوز بێت پاشان ئەو ڕەنگە لادەبرێت و وێنەیەکی تری تێکەڵ دەکرێت.
کەواتە بەمەدا ئێستا بۆمان دەرکەوت نە مەسعود بارزانی و نە پارتی پیاوی ئەوە نین بچنە بەرەکانی جەنگ و لە شەنگال کات نزیک نەبونەتەوە، ئەگەر دوای تەواو بوونی شەڕ و تەقەی خۆشی YPG و YPJ و گەریلاکان رێگایان دابن، ئەوە مەسەلەیەکی دیکەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست