بۆچی ده‌سته‌ڵاتداره‌کان فلته‌ری میدیاکان ده‌که‌ن
Saturday, 14/11/2015, 12:18
یه‌که‌م شه‌هید زانیارییه
بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه دوو دنیا هه‌یه. دنیای یه‌که‌م ئه‌و دنیایه‌یه که ده‌خرێته به‌رده‌ممان، دنیای دووه‌م ئه‌و دنیا نادیاره‌یه که وه‌کو هه‌ویر دنیای یه‌که‌می لێ دروست ده‌کرێت. مه‌ڕمیلله‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه له دنیا تێبگات وه‌کو خۆی. ئه‌بێت دنیا ببینێت وه‌کو ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌ڵات بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات. ئه‌مه بناغه‌ی ئه‌وه‌یه که میدیاکانی ده‌سته‌ڵاتێک نایانه‌وێت میدیای ده‌سته‌ڵاتێکی تر کامێرا بخاته سه‌ر رووداوه‌کان.
هه‌ر کاتێک ناوی یه‌که‌م شه‌هید بڵاو ده‌کرێته‌وه ئه‌مه یه‌که‌م درۆیه که ده‌کرێت. چونکه هه‌میشه یه‌که‌م شه‌هید راستییه.
ئه‌دیبی سویدیی "تۆربیۆن سێڤه" له رۆمانی "من ده‌سوتێم"دا ده‌رباره‌ی رووداوه‌کانی جه‌نگی نێوان روسیا و یابان ساڵی 1905، ده‌نوسێت:
"هه‌ر هه‌واڵێک دوو جار ده‌هات. یه‌که‌م جار درۆکه‌ی، دووه‌م جار راسته‌که‌ی." ئه‌رێ که‌ی راستییه‌کانی ئێمه ده‌گه‌نه جێ؟
جیاوازییه‌که‌ی نێوان ئێستای ئێمه و ئه‌وسای روس ئه‌وه‌یه که لای ئێمه هێشتا راسته‌کانی سه‌رده‌می شێخی نه‌مر نه‌گه‌یشتوون. تا ئێستاش درۆکانی ئینگلیز و منه‌وه‌ره کورده‌کانی پڕ به ئه‌قڵی ئێمه‌ن. بۆچی؟
ئێمه به‌رهه‌می مێژوویه‌کی درێژین له ژێرده‌ستیی. هه‌میشه دنیامان به‌وه زانیووه که بۆیان بڕیار داوین. دنیای راستییمان به به‌شی خۆمان نه‌زانیووه. ئه‌وه‌مان به‌جێ هێشتووه بۆ خاوه‌نه‌کانمان هه‌یانبێت. چاوه‌ڕی بووین له‌و دنیایه‌ی که هه‌یه چیمان بۆ داده‌نرێت. هه‌میشه چاوه‌ڕێ بووین، وتومانه:
با بزانین چیمان بۆ ده‌که‌ن؟ چیمان لێ ده‌که‌ن؟ دنیا چۆن ده‌بێت؟
راستییه‌کانی ئێمه هه‌رگیز ناگه‌نه جێ. چونکه کۆیله سنوری خۆی ده‌زانێت. زانیاریی و ئازادیی له یه‌کتریی دانابڕێن. راستیی بۆ مرۆڤی ئازاده. کۆیله ده‌بێت له جامێکی تردا ئاو بخواته‌وه.
پێویسته کۆمه‌ڵگا له کۆنتراکتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ‌دا خۆی رێک بخاته‌وه!
ئێمه له‌به‌رده‌می شۆڕشێکدا وه‌ستاوین خۆتانی لێ مه‌دزنه‌وه!
13/11/2015، سولێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست