کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەهۆڵ وزوڕنای بەرژەوەندی لەسەرشەنگال مەتووڕێنن!

Friday, 13/11/2015, 22:35


عەشیرەی بارزانی بەرۆژی رووناک فەرمانێکی دیکەیان بەسەر ئیزەدیەکان پێکهێنا! ئەورۆژەی چەکدارە ترسە نۆکەکانی بارزانی پۆل پۆل ڕایانکرد، گەلی ئێمەی ئیزەدی تووشی تراژیدیایەکی دیکەی مێژوویی هاتن. لەوکاتەوە هەتا ئەوڕۆ چیان بەسەرهات وچۆن دڕندەکانی داعش بێ حورمەتیان پێکردن کەمتر نییە لەو کارەساتەی کە دەسەڵاتی بارزانی بەسەری هێنان. ئەوە دورۆژە خەریکە شەنگال رزگاردەبێ ، بۆ کوردی دڵسۆز جێگای شانازییە. کاتێک ئەو شارە پیرۆزە بە تەواوی رزگار کراو خەڵک بە بێ ترس هاتنەوە سەرماڵوحاڵی خۆیان ووڵاتی ئیزەدخان ئارام بۆوە، ئیدی رۆژ رۆژی لێپرسینەوەیە. لێپرسینەوە نە لە داعش چون دیارە ئەو گەمارانە چییان بەسەردێ.لێپرسینەوە لە عەشیرەوبنەماڵەی بارزانی کە دەخوازن وەک کەمتیار بکەونە سەرجەستەی داغدار ئەو شوێنە پیرۆزە منەتیش لەسەر خەڵک بکەن پێیان بڵێن ئەوە ئێمەین کە رزگارتان دەکەین!
دەبێ یەک بەیەک ئەو کەسانەی کە داعش فڕاندی، ئەو کەسانەی کە وەک چەکداری بارزانی کە هاڵاتن، لە سەرۆکەکان تا وردودرشتی بەرپرسی عەشیرەی بارزانی وئەو کەسانەی کە لە رادەستکردن ئیزەدیەکان بە داعش بێنە دیاریکردن.ناوی شەهیدەکان وفڕێنراوەکان بدرێتە دەستی بارزانی و پێی بڵێن جواب دەوە؟ پاشآن دادگاکانە نێو نەتەوەیی دەبێ ئەرکی خۆیان بە جێ بگەیەنن. هەروەها بە بارزانیەکان بگوترێ بۆ ئاواتان لەوانەکرد؟ بە دامودەزگای نێونەتەوەییش بگوترێ کێ بوو بە هۆی ئەو نەهامەتیە کە بەسەر ئیزەدیەکان هات.؟ عەشیرەی بارزانی ومەسعود وەک مەلا مستەفای بابی دەخوازن خۆیان لە قەتڵوعامی ئیزەدیەکان دەرباز کەن.چۆن لە کاتی خۆیدا خۆیان لە ساڵی ١٩٧٥رزگار کرد!
گوێ بدەنە وڕێنەکانی نێچیروان بارزانی، لەدوورەوە فەرمانی چۆن دەدا. هێشتا شەنگال بارودۆخی ئاسایی خۆی وەرنەگرتووە، وادەی درۆزنانەیان پێدەدا. لەسەر خاکی پیرۆژی شەنگال بازەرگانی بەڕێوە دەبا. رۆژ رۆژی حیساب وەرگرتنە لە سەرۆکی زۆرەملێی هەولێر. کەس خۆی فریو نەدا ئەورۆژانە با نەبنە مامڵەی سیاسی و دەمارگرژی لە لایان دەروێشەکانی عەشیرەی بارزانی. شەوی رابوردوو لەشآری هەولێر بابەتێکی سەیرم دیت.لەسەر شەقام کۆڕی مۆسیقاو جەماوەرو بەرپرسی دروستکردنی ئەو کۆڕە خەڵکیان وەسەما خستبوو ودەیانگووت ئەوە نییە خەریکە شەنگال رزگار دەبێ .! خەڵكی ئێمە رووداوەکانی مێژوومان زوو لەبەر دەکەن! ئەو ساختەچییانە دەخوازن بە شاییولۆغان وهەڵپەڕکێی خەڵک ئەو بارودۆخە گرانە لەبیر خەڵک بەرنەوە!
ئەرکی نەتەویی وئەرکی دینی وئەرکی نیشتمانی گەنجەکانی شەنگالە کە ئیزن نەدەن چیدی عەشیرەی بارزانی گەمەی سیاسیان لەسەر بەڕێوە بەرێ. داهاتووی رزگاری شەنگال لەسەر دەستی بارازانی تووشی ئاڵۆزیەکی مەترسیداردەبێ.با بنەماڵەی ئەو شەهیدانەی کە بەدەست بارازنی وداعش شەهید یا بزر بون ڕیگا نەدەن لەمەوبدوا تووشی فەرمانێکی دیکەیان بکەن.ئیزەدیەکان بە بێ چەکدارانی بارزانی دەتوانن خۆیان بەڕێوە بەرن .شەنگال بۆئیزەدی وبۆ نەتەوەکەمان تایبەتمەندیەکی مێژووی هەیە. شەنگاڵ / واتێکانێکی / دیکەی بۆ کوردە نابێ بدرێتە دەست رێکاری عەشیرەگەری. رۆژانێکی پڕ لە پرسیاروگومانئاویمان لە پێشە لەسەر شەنگال، بە زوویی ئەو مەترسیە دەردەکەوێ.
جەعفەر کەریمی
١٣/١١/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە