پرۆسەی ئازاد کردنی شەنگاڵ و چەواشەکاری سەرۆکی "ماوەبەسەر چووی" کوردستان!
Friday, 13/11/2015, 20:51
هەمووان ئاگادارن کەپرۆسەی ئازاد کردنی شەنگال کەیەک ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی پارتی ڕادەستی داعشیان کرد و بوونەهۆی قەتڵ و عامی دەها هەزار کەس و بێ سەروشوێن کردنی هەزاران ژن و منداڵی شەنگاڵ و دەوروبەرێ ، لەدۆێنێوەسەعاتی 7 بەرەبەیان بەبەشداری سەرەکی " یەبەشه، هەپەگه، یەپەگەو 7500 پێشمەرگەی کوردستان" بەعام و بەشداری فرۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان دەستی پێ کرد ، و ئیمڕۆ ئەو شارەبەتەواوەتەی کونترۆڵ کرا.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و شۆکەئەوەیە، کەلەگردێکی پشت شەنگال مەجموعەیەک میکرۆفۆن دانرابوو بۆ سەرۆک و فەرماندەی تەواو هێزێ پێشمەرگەی " ماوەبەسەر چوو" جەنابی مەسعود بارزانی کەئەیویست پەیامێک سەبارەت بەگرتنەوەی شەنگال پێشکەش بەخەڵکی کوردستان و جیهان بکات.
جارێک با ئەوەبڵێم کە مەسعود بارزانی بەرۆالەتێکی پەشێو، عەبوس و نارازی دەر دەکەوت، و قسەکانی ئەو کەماوەی 2 دەقیقەی زیاتر نەبوو تەنیا و تەنیا ئەوەبوو کەپیرۆز بایی لەپێشمەر گەی کوردستان کرد بۆ رزگار کردنی شەنگال و پێداگرتن لەسەر ئەوەی کەئەم رزگارییەتەنیا بەبەشداری هێزی پێشمەرگەی کردستان بووە، و دەبێت فەقەت ئالای کوردستان لەناو شاری شەنگاڵدا هەڵبکرێت و بەس.
ئەم رەفتارەو پرەنسیپەی مەسعود بارزانی منی خستەوەبیر شۆرشی ساڵی 57 ئێران. ئەو کاتەی کەئەمریکا و وەڵاتانی غەرب کەسێکی ناسیاسی ، ئیسلامی کۆنەپرەست و دواکەوتوو و مورتەجەعی وەک خومەینی لەئێراقەوەهێنایەپاریس و لەویەوەبەرەۆ ئێران بەڕێیان کرد تا بتوانن ،هێزەئازایخۆازەکان و چەپەکان و گەنجانی نارازی ئێرانی پێ سەر کوت بکەن.
ئەوەبوو کەخەڵکانێکی زۆر چوونەمەتاری تاران بۆ پێشوازی لەم مەلا کۆنەپەرەست و دواکەتووە. لەهەمان کاتدا رۆژنامەنوس و هەواڵگریەکانیش لەویدا ئامدەبوون. کاتێک کەیەکێک لەهەواڵگرێەکان پرسیار لەخومەینی دەکات کەدوای ئەم هەموو ساڵەکەنەفی کراویت و ئێستا دەگڕیتەوەئێران ئەحساست چییه؟ لەوەڵامدا خومەینی گووتی هیچ .
ئەڵبەقەسەکەی خومەینی زۆر ڕاست بوو، دەبێت کابرایەکی مەلا، خاوەن موڵک و ئیسلامی و مورتەجێع چ ئیحساسێکی دەرونی و ئینسانی نیسبەت بەخەڵکێکی هەژار و بێ ئیش و ستەمڵێکراو هەبێت ؟
ئیمڕۆش کاتێک کەسەیری ئیخباری گرتنەوەی شەنگاڵم دەکرد و سەیری بارزانیم دەکرد بەتەواوەتی ئەو وێنەیەی خومەینم بیر دەکەوتەوه.
قسەکانی بارزانی زۆر دوور بوون لەئێحساسێکی ئینسانی و شۆرشگێڕی ، تازەدرۆیەکی زۆر ئاشکرای تێدا بەدی دەکرا، ئەوەش ئەوەبوو هاوکات لەگەل قسەکانی مەسعود بارزانی کە د ێگوت فەقەت پێشمەرگەبەتەنیا شەنگالی رزگار کردووە،" هەموو کەس دەیتوانی هێزەکانی یەپەشه، هەپەگەو یەپەگە، لەناوەڕاستی شاری شەنگاڵدا ببینێت کەخەریکی گڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا بوون" .
باشەئەمەیە ئەو " سەرۆکە" کەئیدعای کوردستانی سەر بەخۆ، ئازادی و دیموکراسی، و فەرماندەی هەموو هێزی پێشمەگەی کوردستان دەکات؟ ، ئەو بەرۆژی ڕووناک و لەپشت دەیان میکرۆفۆنەوە، ئەمەهەڵوێست و ئێحساس و وەتارێتی ، دەباشە ئیتر خەڵکی کوردستان تا بەکەی دوای ئەم ئەمانەو سیاسەتی فاشل و ناسیونالیستی ئەمانەدەکەون؟
تا بەکەی دەبێت ئیتر خەڵک بیر لەخۆیان و چارەنووسی خۆیان نەکەنەوەو هەر پاشکۆ و گوێڕاهێڵی ئەم حیزب و ئەو حیزبی ناسیونالیزم، ئیسلامی و دواکەتوو دەبن؟
نییەتی سەرۆکی ماوەبەسەرچوو ، ناقانونی و غەیرەیاسایی کوردستان لەبەشداری لەو ڕاگەیاندن و پەیامەدا سێ مەبەستی تیدا بەدی دەکرا:
یەکێک ئەوەبوو کەلای خەڵک و هەموو حیزبەکوردستانییەکان بیسەڵمێنێت کەئەو هێشتا سەرۆکی کوردستان و فەرماندەی هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستانه. و مەبەستی دووهەمی ئەوەبوو کەبەئاغا دیکتاتۆرەکەی خۆی جەنابی ئوردۆغان پیشان بدات کەئێمەهیچ هێزێکی کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان بەرەسمی ناناسین و ئەوان هیچ بایەخێکیان لای ئێمەنەبووەو نییه. شایەد مەبەستێکی سیهەمیشی ئەوەبێت کەئەویش ڕاگرتنی ئیعتیبار و شانسی مانەوەی لای دەوڵەتانی ئەمریکا و غەرب وەک تەنیا سەرۆکی باوەڕ پێکراوی هەرێمی کوردستان.
ئەم سیاسەتەی پارتی دروست لەڕاستای ئەو سیاسەتەفاشی و سەرکوتگرانەی حیزبی ئاکەپەبەسەرۆکایەتی ئوردۆغان لە تورکیا و درێژەدانەبەسەرکوت و بێ قانونی، بێ یاسای و تاکڕەوانەی هەر دوو حیزبی ئا کەپەو پارتی دیموکراتی کوردستانی باشور.
پارتی و ئاکەپەبەروونی وکردەوە لەماوەی ئەم شەش مانگەدا ئیسباتیان کردووەکەئەوان خوازیاری دەسەڵاتی تاکەحیزبین و بۆ ئەم مەبەستەش لەهیچ زەبر و زەنگ ، کوشت و کوشتار و تیرۆر و سەرکوتێکی خەڵک و جەماوەری ئازادیخواز دەست ناپارێزن.
تەنیا ڕێگای پاشەکشەبەم هەڵوێستەدیکتاتوریانەی پارتی و ئاکەپەو حیزبەقەومێەکان و ئیسلامیەکان ئەوەیە، کەتا دەکرێت ماهییەت و ناوەڕۆک و سیاسەتی پاوانخوازانەو فاشلی ئەمانەلەڕێگای سیاسیەوەهەر چی زیاتر بۆ خەڵک روون بکرێتەوەو هەر وەها رۆشنبیران و ئازادیخوازان و چەپەکانی کوردستان لەبیر پێکهێنانی رێکخراوەێەکی مەدەنی و سوسیالیستی دا بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست