ئه‌و ناحه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌كرێ
Friday, 13/11/2015, 20:20
به‌م ساڵه‌وه ده‌بێت به دوو ساڵ كه پرسیاره‌كانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆریا سه‌رجه‌م پرسیاری پرۆگرامه‌كان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت،لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئایا شتێكی باشه سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی به‌كالۆری به‌شێوازی هه‌ڵبژاردن بێت یان نا؟ چونكه نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته لایه‌نه باش و خراپه‌كانی بۆ خوێنه‌ران له رۆژنامه‌وسایته‌كاندا خستۆته روو، هاوكاتیش ئه‌و پرسیارانه‌ی خستۆته روو كه مه‌به‌سته‌كانی پشته‌وه‌ی پرسیاری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن به بڕیار، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا مه‌به‌سته‌كانی پشته‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌مان بۆ كه‌شف نه‌بووه، كه ئه‌مه شتێكی خراپه، نه‌ك له بڕیاره‌كانی په‌روه‌رده به‌ڵكو له زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم (چه‌ند ساڵێكی كه‌می به‌رهه‌م صاڵحی لێده‌رچێت) وه‌كو بڕیار ده‌رده‌چن و ده‌بن به فه‌رمان و ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ و ئیتر له په‌راوێزدا باسی هۆكاری خستنه‌رووی بڕیار‌و فه‌رمان ناكرێت، كه باسیش نه‌كرا یه‌عنی شاردنه‌وه‌ی شت و دیكتاتۆریه‌ت و خه‌ڵك به مێگه‌ل و كه‌ر زانین.
بۆ ساڵی خوێندنی 2015 ـ 2016 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی 12 ئاماده‌یی وه‌كو پار هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵبژاردن بێت، تا ئێره ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌وه‌یه كه داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان كراوه كه پرسیاری مانگانه‌و نیوه‌ی ساڵ ئه‌وه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێن نیوه‌ی وه‌رز و كۆتایی وه‌رز، نیوه‌ی پرسیاری راڤه‌و داڕشتن و .. نیوه‌كه‌ی تری هه‌ڵبژاردن بێت، باشه كه تۆ چاره‌نووسی خوێندكار به 50 پرسیاری هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه له‌به‌كالۆریا، ئه‌و ناحه‌قیه چیه ده‌یكه‌یت و بڕیار ده‌رده‌كه‌یت كه پرسیاره‌كانی خویندنگه نیوه‌ی راڤه‌و نوسینه‌كی بێت؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ ناشیرین كردنی مامۆستا نه‌بێت چیه؟ من ئه‌زانم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ڵامی حازر به‌ده‌ستی پێیه‌و ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی هه‌ر به‌ته‌نیا هه‌ڵنه‌بژێرێت به‌ڵكو بشنوسێت. باشه ئه‌گه‌ر نوسینت ئه‌وه‌نده به‌لاوه گرنگه بۆ پرسیاری به‌كالۆری ناكه‌یت به نوسین وه‌كو جاران؟ نا مه‌یكه. چۆن بڕیار ده‌رده‌كه‌یت بۆ خوێندنگه‌كان نیوه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت و نیوه‌ی نوسینه‌كه‌ی بێت، هاوكاتیش با به‌كالۆریا نیوه‌ی نوسینه‌كه‌یو نیوه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت. به‌ڵام نا ئه‌مه ناكه‌یت. ئه‌زانی بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی رووی مامۆستا بۆ هه‌تا هه‌تایه لای خوێندكار ناشرین بكه‌یت و رووی خۆشت جوان نیشان بده‌یت :
چاكت داوه‌ته لانی بێ عاری
هه‌م له ناڵ ئه‌ده‌ی هه‌م له بزماری
باشه ئه‌م هه‌موو مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیاره هه‌یه، بۆ كه‌سێك ده‌نگ به‌رزناكاته‌وه بڵێ ئه‌م ناحه‌قیه بۆ؟ له‌مه‌عاشه جوانه‌كه‌تان ده‌ترسن؟
ئه‌گه‌ر جێت نه‌كه‌ن له هیچ شار‌و گوند
به‌شل هه‌ر بڵێ شل و به‌توند بڵێ توند
تێبینی / ئه‌و دوو دێڕه شیعره له یوتیوبه‌وه وه‌رگیراوه، به‌ناوی هه‌ژاری موكریانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست