کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ خورماتوو شه‌ڕ ده‌ستى پێکرده‌وه‌

Friday, 13/11/2015, 19:54


ئەمڕۆ لەگەڵ هەواڵی ئازادکردنی شەنگال، کە  هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه‌ و  یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال پێشڕەوییان کرد و مەسعود بارزانی و مەنسوری کوری بە دوور بین لە دوورەوە سەیریان دەکرد و بە موبایل قسەیان دەکرد. لەگەڵ بلاوبوونەوەی ئەو هەواڵەدا دیسان شەڕ و پێکدادان لە قۆڵێکی دیکەوە لە نێوان پێشمەرگەی سەر بە یەکێتیی و حەشدی شەعبی لە توزخورماتو دەستی پێکرد.  
 رۆژنیوز لە توزخورماتو بەم شێوەیە هەواڵەکەی راگەیاند، کە  شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه‌ ده‌ستى پێکرده‌وه‌، خه‌ڵکى ئه‌و  شاره‌ش له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى خۆیان ده‌پارێزن. شایه‌نى باسه‌ ، دوێنێ شه‌ر و پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى دروست بوو و له‌ئه‌نجامدا 6 ئه‌ندامى حه‌شدى شه‌عبى ، ئه‌ندامێکى هێزه‌کانى ئاسایش و دوو هاوڵاتى و کارمه‌ندێکى نه‌خۆشخانه‌ى خورماتوو و پێشمه‌رگه‌یه‌ک کوژران.
حەشدی شەعبی ئەو تاقمە چەکدارە میللیەی حکومەتی بەغدایە کە پێکهاتووە لە شیعەکانی عێراق و  لەلایەن ئێرانەوە مەشقیان پێدەکرێن، ئەمانە تەنیا چالاکییان ئەوەیە دەستدرێژی بکەنە سەر هاولاتیانی سونیی و سوکایەتییان پێ بکەن، بەتایبەتی کورد، هێرش دەکەنە سەر  ناوچە وازلێهێنراوەکانی باشووری کوردستان، هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەریان دەکەن. ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینن کە چۆن سوپای حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی رەفتار لەگەڵ هاولاتیانی کورددا دەکەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە