کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەر داوای میت پارتی و بارزانی شەر دەست پێدەکەنەوە

Friday, 13/11/2015, 18:12


پارتی بەناو دیموکرات  بۆ دەیەوێت هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە لە باشووری کوردستان و بەتایبەت شەنگال دەربکات ؟
 با بزانین پەکەکە بۆ هاتنە شەنگال ؟
لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال لە رۆژی (3-8-2014) هێزەکانی پارتی بەناو دیموکرات بەبێ بەرگری رایانکرد لەکاتێکدا  کە ئەرکی پاراستنی خاک و خەلکی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەریان پێ سپێردرا بوو بەلام خەلکیان بێ پاراستن جێهێشت بۆ بەزەیی شمشیرەکانی داعش لە ئەنجامی ئەمە دا کارەساتێک بە سەر ئێزیدیەکاندا هات کە لە مێژووی نوێ دا هاووێنەی نەبووە بە سەدان و هەزاران ئێزیدی کوژران زیاتر لە (4000) ژن و کچی ئەو ئێزیدیەکان لە بازاری کرێن و فرۆشتنی کویلە مامەلەیان پێوە دەکرا و ئەتک کران لەلایەن داعشەوە ئەمە لەلایەک،بە دەیان هەزار ئێزیدیش خۆیان گەیاندە جیای شەنگال لەوی مانەوە بەلام داعش بەردەوام هەولی دەدا ئەو جیایە کۆنترۆل بکا و تەواوی ئەو خەلکە کۆمەلکوژ بکا و ژن و کچەکانیش بەرێ بۆ خۆی،ئێزیدیەکان لەم حالە ناخۆشەدا بوون (هێزەکانی پارتی بەناو دیموکراتیش بەبێ ئاوردانەوە بۆ دواوە هەر رایاندەکرد تا نزیک هەولێر بێ گومانم ئەگەر هێرشی فرۆکەکانی هاوپەیمانان و هەندێک هێزەی تر نەبوونایە هەولێریشە داگیر دەکرا لەلایەن داعشەوە،  سەیرە داعش تەنها (30 بۆ 40)کم لە هەولێرەوە دوور بوو کەچی هێزەکانی پارتی بەناو دیموکرات بەرگرییان نەدەکرد بەردەوام رایاندەکرد سنوری سەدان کیلۆمەتر لە خاکی کوردستانیان بە جەند کاتژمێرێک بۆ داعش چۆلکرد) ،لەم کاتەدا کە ئێزیدیەکان  لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بوو مانەوەیان لە ژێر هەرەشەدا بوو وە  ئەو چەکدارە ئێزیدیانە لە جیای شەنگال بە چەکی خۆیان بەرگریان لە خۆیان دەرکرد بە هۆی کەم بوونی خۆراک و فیشەک نەیاندەتوانی بەپێی پێویست بەرگری لە ژیانی خۆیان بکەن وە هێج ڕیگەیەک نەماو بوو کە بتوانن ئەو ژمارە زۆرەی ئێزیدی کە لە سەر جیایی شەنگال بوون رزگار بکەن یا بتوانن خواردن و فیشەک بۆ بەرگریکردن و مانەوە لە خۆیان بەدەست بهێنن  .
ئێزیدیەکان تا ئەو کاتە پشتیان بە پارتی و بارزانی بەستبوو کە لەکاتی تەنگانەدا فریایان بکەن و  پارتی و بارزانیش پشتی ئەوانیان لە زەوی دا بەبێ بەرگریکردن  بۆ بەزەیی شمشیرەکانی داعش جێیهێشتن، لەکاتی کە نەدەتوانرا ئەو ژمارە زۆرەی ئێزیدی کە لە سەر جیایی شەنگال بوون رزگار بکەن و تا دەهات خواردن و فیشەک کەم دەبووە و داعشیش بەردەوام هێرشی دەکردە سەر جیایەکە تا هەموو ئەو ئێزیدیانە کۆمەلکوژ بکات و ژن و کچەکانیشیان ببات، هێزەکانی  پارتی و بارزانیش بەردەوام لە راکردن دا بوون ئێزیدیەکانیش بە تەواو بێ ئومێد ببوون جونکە تاکە هیوا و ئومێدی ئەوان هێزەکانی  پارتی و بارزانی بوون ،لەکاتێکی وا هەستیاردا کە ووجودی ئێزیديەکان کەوت بوو بەر مەترسیەکی جددی هێزەکانی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستانەوە خۆیانە گەیاندە جیای شەنگال و رێگەیەکیشیان کردەوە بۆ گوستنەوە ئێزیدیەکانی جیای شەنگال بۆ رۆژئاوای کوردستان بەهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لەو ئیزیدیان لەمردن رزگاریان بوو گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان و لە هەمان رێگەشەوە چەک  تەقەمەنی پێویستیان گەیاندە سەر جیاکە و لەگەل ئەو چەکدارە ئێزیدیانە لە جیای شەنگال بە چەکی خۆیان بەرگریان لە خۆیان دەرکرد کەوتنە بەرگریکردن لە جیاکە و ئەو ئێزیدیانەش کە مابوونەوە لە سەر جیاکە.
پارتی بەناو دیموکرات ئێزیدیەکانی بێ بەرگری جێهێشت تا داعش هەموویان بکوژێت بەلام هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە کە گرێدراوی پەکەکەن رێگرییان کرد و نەیانهێشت ئەمە ڕووبدات هەرجەند دەیان هەزار ئێزیدی بوونە قوربانی (شەهید ،رفێنراو،بریندار) ئەو کارەی پارتی بەلام هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە توانیان سەدان هەزار لە ئێزیدی و خەلکی سڤیلی ناوجەکە رزگار بکەن،ئەمەش شکستێکی زۆر گەورەی پارتی بوو و دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو ،پارتی رەقی ئەوەی لە هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە کە گرێدراوی پەکەکەن هەیە.
هەر لەبەر ئەمەیە ئێستا پارتی بە پشتیوانی میتی تورکی هەرەشە لە پەکەکە دەکات وبوختانیان بۆ دەکات گوایە پەکەکە رێگرن لە بەردەم ئازادکردنی شەنگال قسەی بێ بنەما دەکەن،بە پارتی و پارتیەکان دەڵێم خۆ پەکەکە لە شەنگال دەرینەکردن ئێوە خۆتان بەبێ دەقە شەنگالتان تەسلیم داعش کرد ،ئەوسا  و ئێستا داعش هەر داعشە ئەوسا بۆ راتانکرد ئیستا بۆ خۆتان لێ بووە بە پالەوان؟ئێوە (پارتی) هەمیشە داگیرکرانی کوردستان دژی کوردان بەکاریان هێناون خۆشتان ئەوەتان ویستووە ئێستاش کە دووبارە شەر هەلگیرساوەتەوە لە نێوان تورکیا و پەکەکە تورکیا دنەی ئێوە دەدات لە شەڕ لەگەل پەکەکە هەلگیرسێنن جا بە هەر بیانوویەک بێ بابەتی ئازادکردنەوە شەنگالیش کە گرنگیەکی زۆری لای خەلک و بەتایبەت ئێزیدیەکان هەیە دەکەنە پاساو بۆ هەلگیرسانی ئەو شەرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە