کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌په‌گه‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی هێزه‌كه‌ی له‌ شه‌نگال بڵاوكردوه

Friday, 13/11/2015, 8:11


12 تشرینی دووەم, کوردستانی شنگال
له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى له‌سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆوه‌ بۆ ئازادکردنى ته‌واوى شه‌نگال له‌ده‌ستى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش ده‌ستى پێکردوه‌ ، هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه‌ ، یه‌ژاستار ، هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌ و یه‌په‌ژه‌ى شه‌نگال گورزى سه‌ختیان له‌چه‌ته‌کانى داعش داوه‌ و له‌پێشره‌ویدان.
فه‌رماندارى مه‌یدانى هه‌په‌گه‌ له‌شه‌نگال و فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال رایانگه‌یاند که‌ له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌ته‌کانى داعش کوژراون و 4 ته‌رمى چه‌ته‌کانیش که‌وتۆته‌ ده‌ستى هێزه‌کانیان.
فه‌رماندارى مه‌یدانى هه‌په‌گه‌ له‌شه‌نگال و فه‌رماندارى گشتى یه‌به‌شه‌ له‌باره‌ى ئامارى شه‌ڕ و پێکدادانى ئه‌و ئۆپه‌رسیۆنه‌ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ بۆ ئازادکردنى شه‌نگال ده‌ستى پێکرد لێدوانێکى نوسراویان بڵاوکرده‌وه‌  و رایانگه‌یاند که‌ له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ئۆپه‌رسیۆنه‌ى ئه‌مرۆ بۆ ئازادکردنى شه‌نگال ده‌ستى پێکرد ، هێزه‌کانى هه‌په‌گه‌ ، یه‌ژاستار ، یه‌به‌شه‌ و یه‌په‌ژه‌ى شه‌نگال له‌ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێکدادانێکى سه‌خت گوندى قزل که‌نت ــ یان له‌چه‌ته‌کان پاککرده‌وه‌ .
له‌لێدوانه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌کراوه‌ :” هێزێکى دیکه‌مان رێگه‌ى ته‌له‌عفه‌ر ــ شه‌نگال ــ یان کۆنترۆڵ کرد  و دواتر هێزه‌کانمان پێشره‌ویان کرد و چه‌ته‌کان هه‌وڵیاندا رێگه‌ له‌و پێشڕه‌وییه‌ بگرن ، به‌ڵام هه‌وڵه‌دانه‌کانیان پوچه‌ڵبووه‌وه‌ و رووبه‌رووى وه‌ڵامى توند بوونه‌وه‌.
هه‌روه‌ها هاتووه‌:” له‌ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌ى به‌درێژایی رۆژ به‌رده‌وامى کرد ، دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژکراوى جۆرى هه‌مه‌رى گروپه‌ چه‌ته‌کان ، ژماره‌یه‌ک چه‌ک، که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و بڕێکى زۆرى جبه‌خانه‌ که‌وته‌ ده‌ستى هێزه‌کانمان.”
له‌لێدوانه‌که‌دا جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌:” گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش گوزى سه‌ختیان به‌رکه‌وتوه‌ و ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌ته‌ کوژراون . هه‌روه‌ها لاشه‌ى 4 چه‌ته‌ که‌وتۆته‌ ده‌ستى هێزه‌کانمان.” فه‌رماندارى مه‌یدانى هه‌په‌گه‌ له‌شه‌نگال و فه‌رماندارى گشتى یه‌به‌شه‌ رایانگه‌یاند که‌ سبه‌ینێ لێدوانێکى به‌رفراوان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە