پەیامی ٢٠٠ شەهید
Thursday, 12/11/2015, 21:14
کۆمکوژی ئەو جارەی ئیزەدیەکان لەسەردەستی بارزانی+ ئەردۆغان+ داعش پێکهات!گرێبەستی پەنجاساڵەی نەفت، سەرۆک عەشیرەو نیشتەجێی سەری نەوی لە باشووری وڵات ئەو تڕاژیدیایەی چێ کرد .بەهەزاران ژن وپیاومنداڵ بوونە کوێلەویەخسیری دڕندەی دەسپێکی هەزارەی سێ. چەکدارە ترسنۆکەکانی مەسعود لەسەر ناوی پیرۆزی پێشمەرگە ئەو یەکەمین جاریان نییە وڵات رادەستی بیانی بکەن. بینیمان چۆن وەک ڕێوی سواری سەیارە دەبوون وشەنگاڵیان بە جێ دەهێشت. کەچی لەکاتی خۆیدا ببوونە شێر لەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵات ودیتمان چۆن پێشمەرگەکانیان رادەستی کۆیە وزڕەگوێزکرد! ئەوە خوووخدەی عەشیرەیەکە کە لە درێژایی ٧٠ساڵە رابوردوودا بەمەلامستەفاو مەسعودی کوڕی بە بارتەقای دەسەڵاتدارانی بەغداوتاران ودمشق وئانکارا کوردیان بە کوشت داوە!
هەرکوردێک کە رەگەزی کوردبێ، بەکوردی بئاخفێ،لەسەر خاکی پاکی کوردستان لەدایک بووبێ وباوەڕی بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی هەبێ، مافی خۆیەتی لەهەڕ شوێنێکی ئەو خاکە پیرۆزەداکە پێی خۆش بێ بژی. هەروەها هەر حیزبێک یان رێکخراوەیەک، سیاسی بێ یان مەدەنی، یان ئایینی، بۆ چارەسەری کێشەی کورد حەول بدا ئەو مافەی هەیە لەهەر بستێکی ئەو خاکە سازی ورێکخراوەی خۆی پێک بێنێ وتێکۆشینی تێدابکا. رزگاری نەتەوەیی ورزگاری نیشتمانی لەسەرووی هەر حیزبێک وبنەماڵەیەکە،پرسی سەرەکی ئەوەیە کە کام حیزب وکام تێکۆشان دەتوانێ کورد رزگار بکا؟ ساکارترین جواب دەسەڵاتی ٢٤ساڵی ئەو سیستمەیە کە بەخۆی دەڵێ: کورد.
لەهێرشی چەکدارانی داعش بۆ شەنگال دیتمان گریلا بەوپەڕی لێپرسیاری بەهانیان هات وهەزاران مرۆڤی لە قەتڵ وعام رزگار کورد. ئەوە قسەی من نییە بڕۆن لە مێدیاکانی زەبەلاحی بیانی پرسیار بکەن.ئەگەر لەوانیش ناپرسن بڕۆن لەو ئیزەدیانەی کە گریلا رزگاری کردن بپرسن.
پاڕتی کرێکارانی کوردستان ( پ،ک،ک ) نابێ لە بیری بچێ لێرەدا رۆڵی/ ناتۆ/ بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی باکور دراوەتە دەست ئەردۆغان+ بارزانی نابێ وابیر بکەنەوە لەوبارودۆخە دژوارەدا ناتۆرۆڵی خۆی لە تورکیەی ئەندام ناتۆ دزیوەتەوە. بێ دەنگی ناتۆ لەسەر ئەو نەهامەتیەی کە بارزانی وداعش وئەرۆغان بەسەریان هێناین کەمتر لە دوژمنایەتی نییە.
لەرۆژئاوای وڵات زۆرحەول درا بارزانی لە وێ قوت کەنەوە وبیکەنە دووئێدارەیی ودووهێزی چەکدار.ئەو سیاستە نگریسە ئێستێش هەربەردەوامە ودەخوازن لە مەڕ پەروەردە بەزمانی دایکی گرفت دروست بکەن.نیگەرانی ناتۆ وئامریکا لەودەسەڵاتە نیە کە٢٤ساڵە هەیە کەچی پێشی لافاوێکی بۆ ناگیرێ.نیگەرانی سەرەکی لە مانەوەی گریلاو رێبازی پ،ک،ک، یە. لەو نێوەدا بابەتێک زۆر سرنجڕاکێشە، ئەویش لایەنگری/ ی،ن،ک /! کەکاتێک لەئاست ئەو کێشەیە دەئاخفن مرۆڤ وادەزانێ کادری دەرەجە یەکی پ،ک،ک،ن ( بەتایبەت مەلا بەختیار).! لەئاست لایەنگری حیزبەکەی تاڵەبانی کوردکوژ هەرکەسێکی دوورناس باوەرێان پێبکا بە هەڵەداچووە. ئەو سیاسەتی ،ی،ن،ک، لە حەیفی عەشیرەی بارزانی وگرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەفتە لەگەڵ تورکیە بۆ خۆشەویستی کورد نییە.
فەرماندەی هێزەکانی گریلا لە چیای شەنگال دەڵێ: ئێمە وەک گریلاوپ،ک،ک، هەتا ئێڕە ٢٠٠ شەهیدمان داوە. ناچینەدەرێ. کەس حاشآلەو قسەیە ناکا.بەڵام ئێمە دەزانین گوێچکەی مەسعود بارزانی لە دەستی کێدایە.بۆ خۆشی پێی خۆش بێ تورکەکان ناهێڵن.بۆیە ئەورۆژانە هەمیسان گرتنەوەی شەنگال وەردەرنانی داعش لە رۆژەوڤدایە. عەشیرەی بارزانی لە دووشت دا ئازان. هەڵاتن و خۆبەزلزانی. من نازانم چۆن لە روویان دێ باسی گرتنەوەی شەنگال بکەن! ئەو کارەساتانەی کە بەسەر کوردی دێنن خۆش خۆش لە بیری خۆیانی دەبەنەوە!
رۆژی ٩/١١/٢٠١٥ وتووێژێکی فەرماندە/عەقید/ م دیت کە دەڵێ: ئێمە بۆ گرتنەوەی شەنگال٢٠٠ گریلامان شەهید بووە، کەچی پێمان دەڵێن بڕۆنەدەرێ! بە ڕواڵەت ئەو قسەیان قەبوڵ کردوە، بەڵام دەڵێن دوای گرتنەوەی شەنگال دەکشێینەوە شەنگال وباشووری وڵات جێدێڵێن! هەر تاکێکی کورد دەبێ لە پ،ک،ک،وگریلا بپرسی لەسەر حسێبی کام سیاسەت ومتمانە بە بێ پرسکردن لە بنەماڵەی ئەو٢٠٠ شەهیدە و بنەماڵەکانیان شەنگال رادەستی ئەردۆغان+ مەسعود دەکەنەوە؟؟ بۆ هاتن بۆ دەڕٶن؟ مەگەر ئێوە پاراستنی خاک ونەتەوەی کوردتان وەئەستۆ نەگرتووە؟ ئەو خاڵە گرینگترین خالی پڕۆگڕامی ئەو چەند کۆنگرەیەی کە تا کوئێستێ گرتووتانە. یان دەبێ ئەوخاڵە گرینگە لابەرن، یان دەبێ بەهێچ شێوەیەک پاشەکشە لە شەنگال ولە باشووری وڵات نەکەن. نەتەوەکەمان لە ئاستێکی هەرە مەترسیداری مێژووییدا تێپەڕ دەبێ،لەو رۆژگارە دژوارەدا بە جێمان هێڵن بۆ دوارۆژ چتان پێیە کە جوابمان بدەنەوە؟ پەیامی ئەو ٢٠٠ شەهیدەمان بۆ شڕۆڤە کەنەوە، پاشآن شەنگال رادەستی کەسانی دیکە بکەن؟ ئەوڕۆکە ١٢/١١/٢٠١٥ شەڕ بۆگرتنەوەی شەنگال دەستیپێکرد. لەوشەڕەدا هێزی هەمە رەنگی کورد تێدا بەشدارە ، گریلاو پێشمەرەگە پێکەوە هاوکارن. ئەوەی کە بۆ من سرنجڕاکێشە گۆیا سەرپەرستی ئەو شەرە بارزانی وەئەستۆی خۆی گرتووە،! لەسەر / رووداوتیڤیدا/ پەیتا پەیتا باس لە حوزوری،، سەرۆکی هەرێم،،،/ دەکرێ! یانی سەرۆکی بە کەڵەگایی. کەس هەیە لە سەرۆک بپرسێ ئەدی ساڵێک لەمەو بەر بۆ چەکدارەکانی هەڵاتن؟ لە حاڵیکدا ئەوڕۆ بوویە شێری مەیدان.! کەڵکوەرگرتن لە هەلەکان بۆ پاکانەکردن لەو بارودۆخەی کە خوڵقاندوویەتی دەگەڕێتەوە سەرکۆمەڵگای نا هوشێاری کورد. لە کۆمەڵگایەکداکە لێپرسینەوەی تێدا نەبووسەرۆک بە تەنیا خۆی دەکاتەوە سەرۆک!
جەعفەرکەریمی
١٢/١١/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست