(ئایا‌ مەسعود مستەفا(بارزانی)، یان نه‌وشیروان مستەفا ئاو‌ی كوژانه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره‌ن!؟

Tuesday, 10/11/2015, 20:17


 له‌گرینگترین تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌س( شه‌خس )جاچ ڕاسته‌وخۆ خاوه‌ن پۆست و ده‌سڵات بێت یان مه‌رجع وقوتب بێت   كاریگه‌رترین ئۆرگانی كۆمه‌ڵگان   له‌بری ده‌زگاو یه‌كه‌ی ئیداری چه‌سپاو به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیموكراسی كه‌ كه‌س نابێته‌ قوتب وبڕیاری ڕه‌ها . به‌ڵكو ده‌زگا و موئه‌سه‌سه‌ی جێگیر هه‌یه‌ كه‌ به‌درێژای ته‌مه‌نی  سیسته‌می جێگری وڵات خاوه‌ن ده‌سڵاته‌ و به‌گۆڕینی كه‌سه‌كان كۆتای به‌پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی ده‌وڵه‌ت ناێت 
بێگومان كۆمه‌ڵگای كوردیش وه‌ك یه‌كێك له‌كۆمه‌ڵگا كانی ڕؤژهه‌ڵاتی ناوین  به‌ده‌ر نییه‌ له‌م جۆره‌ حوكمڕانییه‌ كه‌سییه‌‌ . هیچ ده‌زگاو هیكه‌لییه‌كی حوكمڕانی دیاری كراوی نییه‌ به‌ڵكو ده‌زگا وده‌سڵاته‌كان كه‌سه‌كانن كه‌سه‌كان له‌هه‌ركوێبن ده‌سڵاته‌كان له‌گه‌ڵیان واتا  بڕیار له‌ ئه‌نجومه‌نی ده‌زگاكه‌نییه‌ كه‌سه‌روه‌ری بۆ ده‌زگاكه‌یه ‌ به‌ڵكو بڕیاری ڕه‌ها له‌ی شه‌خس یه‌كه‌می‌ ده‌سڵاتداره‌ له‌ ده‌زگاكه‌ بۆیه‌  بڕیاری ئه‌م كه‌سانه‌ له‌سه‌رووی بڕیاری ئه‌م ئه‌نجومه‌ن وده‌زگایانه یه‌  بۆچون و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاش له‌ده‌ستی ئه‌م كه‌سانه‌یه‌ هه‌ربڕیارێكی ئه‌وان زۆر به‌ئاسانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ساده‌و بیركردنه‌وه‌ی شه‌قام جێبه‌جێ ئه‌بێت گه‌ر ئه‌مانه‌ بڕیاربده‌ن كێشه‌ بخنه‌ ناو شه‌قام وژیانی خه‌ڵكی ئه‌توانن چونكه‌ ڕۆشنبیری سیاسی تاكی كورد نه‌گیشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی  سه‌روه‌ری سیاسی خۆی موماره‌سه‌بكاو كۆنترۆلی بیرو بۆچونی سیاسی خۆی بكات!!!بێگومان بڕیاری چكسازی و هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێن ئه‌توانن چونكه‌ هیچ ڕێگریه‌ك نییه‌ له‌به‌رده‌میان ..
به‌رێزان نه‌وشیروان مستفی مسعود به‌رزانی دوو كه‌سی پڕكاریگه‌رترینن له‌ كۆمه‌ڵگای كوردی ئێستا  به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌كه‌و له‌دووناوچه‌ی جیاو به‌گشتی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی تاك له‌ ته‌واوی هه‌رێم 
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌ وگیری خواردووه‌  به‌رله‌وه‌ی په‌نا ‌ببرێته‌ به‌ر هه‌ر نێوندگیریه‌ك ده‌رگاكردنه‌وه‌ بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی و په‌لكێش كردنیان بۆ ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كان
    دۆخه‌كه‌ پێویستی ته‌نها به‌ كه‌مترین تێچونه‌ بۆ ئاسی كردنه‌وه‌ وچاره‌سه‌ر كردنی به‌شێكی زۆری كێشه‌كان و تێكه‌ڵ كردن وباوه‌شكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌لكی ناوچه‌كانی هه‌رێم بۆیه‌كتر  ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ نه‌وشیروان مستفی له‌بری بێده‌نگی و ئیعاج دان به‌ ووتارو به‌یاننامه‌و زمانی زبری ڕاگه‌یاندن به‌فه‌رمی و به‌ ده‌ركه‌وتنی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بڵێت (ئێمه‌  له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نابه‌بینه‌ به‌ر دژایه‌تی و ده‌ست شكانه‌وه‌ی پارتی ئێمه‌ په‌ناده‌بینه‌ به‌رگفتوگۆو پارتیش حیزبێكه‌ خاوه‌ن مێژوو قوربانی دانه ئامانجی ئه‌ویش پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردیه‌ حیزبێكی تیكۆشه‌ر وكورد په‌روه‌ره‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش پیاویكی گرینگی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌و پێویستمان به‌ بوونی هه‌یه‌ نه‌ك راكێشانی عاتیفه‌ی خه‌ڵك بۆ نه‌فی كردن و ئه‌نتی پارتی وبا‌رزانی.....  )له‌به‌رامبه‌ریشدا مسعود به‌رزانی (له‌ ووتارێكی ڵێتڕاسته‌وخۆ   بدوێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی هێزیكی جه‌ماوه‌ری فراوانه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش سه‌رۆكی هه‌موومانه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له‌سه‌رووری به‌رژه‌وه‌ندی پارتییه‌وه‌یه‌ خه‌لكی سلێمانی وهه‌ولێرو دهۆك و هه‌لبجه‌ش یه‌كسانن وكه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ جیاوازی و دژایه‌تی بخاته‌ نێوان ئه‌م شارانه‌وه‌  ئه‌و گرژیو ئاڵۆزیه‌ی كه‌هه‌یه‌ نابیت هه‌وڵ بدرێت شه‌قامی هه‌ولێرو شه‌قامی سلێمانی به‌رامبه‌ری یه‌كتر پێگه‌رم بكرێت به‌ڵكو ئه‌و ناكۆكییه‌ حیزبه‌كانن نه‌ك خه‌ڵك به‌رامبه‌ر یه‌كتر  خه‌ڵك له‌سه‌رووی ئێمه‌وه‌یه ئێمه‌ش هه‌وڵده‌دین له‌گه‌ل برایانی گۆڕان ولایه‌نه‌كانی تر به‌رێگای ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین ‌ ....... 
 ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌ به‌ته‌واوی هه‌ستی دژایه‌تی و ناوناتۆرێی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ولێر به‌رامبه‌ریه‌ك ناێڵێت 
 ئینتیمای نیشتیمانی تاك ڕاسته‌وخۆ به‌رزئه‌بیته‌وه‌   نه‌مانی زمانی زبری ڕاگه‌یاندن و هیلك كردنی ده‌روونی خه‌ڵك  .كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێگای شه‌رعی و ڕه‌وا چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت  كێشه‌ی مووچه‌و نه‌بوونی به‌ هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ ئه‌درێت به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوون بچێت چونكه‌ به‌م شێوه‌ لایه‌ك هه‌وڵده‌دات چاكی كا لایه‌ك هه‌وڵده‌دات  وه‌ك كارتی فشار به‌كاری بێنێت  

به‌كالریۆس له‌زانسته‌ سیاسیه‌كان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە