هۆکاری کەم بوونەوەی دەنگەکانی هەدەپە
Tuesday, 10/11/2015, 19:15
سیاسەتکردن گەر کرۆك و لۆژیکەکەی هێز نەبێ،ئەوا بەرەو دۆڕان مل ئەنێ
زۆر لێکدانەوەو شرۆڤەکرا بۆ ئەم باسەو چەندین ئەگەر و بەڵگە خرانە ڕوو کەهۆکاری ئەم کەم بوونەوەیە لەدەنگەکاندا چی بوون و سەرچاوەکەی لەچیەوە بوە. دیارە کەم تا زۆر هەمویان ڕاست بوون و ئەوەی جێگای سەرسوڕمان نیە کەوا پارتێکی وەك ئەکەپە ،هەموو هەنگاوێکی نا بۆ ئەوەی قەرەبووی داکشانی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بکاتەوەو ببێتەوە بەهێزی ژمارە یەك. ئەڵبەت کاری ساختەکاری و یاریکردن بە دەنگەکان وبەکارهێنانی پارەو پۆست لەهەندێ شوێن و تووندوو تیژی وتەقاندنەوەو گرتن و قایمکردنی خەڵکی تر شێوازی جیا جیابوون بۆ ئەوەی دەنگی هەدەپە کەم بکات و لەبەرانبەردا دەنگی ئاکەپە زیاد بکا. لەوەش واواتر،هۆکاری گەلێ لەوانەش گرنگتر هەن کە پێوستە ئاماژەی پێبدەین کە بەبڕوای بەندە تا هەنووکە کەس خۆی لەقەرەی نەداوەو وەك پیوستیش باسی لێوە نەکراوە.
کاتێ ژمارەی کورسی لە ٨٠ دائەبەزێ بۆ ٦٠ ئەوا ئەبێ ببپرسین بۆ؟ کەس نیە ئەم دابەزینە بە سەرکەوتن بزانێ. دان پێدانان بەم نوشستیە ئەرکی سەرەکی و بنەڕەتی هەدەپەیە و پێوست بوو هەر لەیەکەم ڕۆژەوە هۆکارەکانیان بۆ گەلەکەمان باس بکردایەو بەڵێنی ئەوەیان بدایە کەچیتر خۆیان لە ئاست ئەو نوشستە نادزنەوەو بوێرانە دەست ئەخەنە سەری و کار ئەکەن بۆ چاکردنەوەی.
لەدوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ٦ و بەدواوە هەدەپە هەردەم خۆی وەك پارتێکی کەمینە خواز لەتورکیا نیشاندا. ئەوان پێیان وابوو ئەتوانن سۆزی کەمینەکان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و ژمارەی کورسیەکانیان زیاتر بکەن،لێ لەڕاستیدا ئەوەی ڕووی دا بەتەواوی سەرمەقوولاتی بەهاوکێشەکان داو کوردی تووشی هەژاندن کرد،بۆچی؟؟ گەر تەماشای ئەردۆگان بکەین لەدوای هەڵبژادنەکانی مانگی شەشەوە ،جگە لەبەکارهێنانی هێز و زەبروو زەنگ هیچ جۆرە ئاخافتنێکی پۆزەتیڤانەمان لێ نەبینی،لەبەرانبەر ئەوەدا هێزە سیاسیەکانی کورد لەباکوور یەكلایەنە داوی ئاشتی و وەڵام نەدانەوەیان لە پەکەکە ئەکرد. کەئەمەش دەنگدەری کوردی تووشی سەرسوڕمان کرد. کەخۆی لەڕاستیدا ئەبوو وەڵامەکانی ئەردۆگان و هێزە تووندڕەوەکەی تەنها بە هێز وەڵام بدرایەتەوە.
لەدوای ئەوەی هەدەپە لەو هەڵبژاردنە دۆڕاو کورسیەکانیان لەدەست دا،پاشان پەکەکە هات و بەتەواوی ئاگر بەستی یەکلانەی هەڵوەشاندەوە، کەبەداخەوە ئەبوو هەر ئەو ڕۆژەی ئەردۆگان هێزی ناردە شارە کوردیەکان و ئەو هەموو هاوڵاتیەی ڕەشبگیرکرد،وەڵام و گوورزی کوشندەیان بۆی هەبوایە و سنوورێکیان بۆ ئەو هەموو کوشتن و تەقینەوەو گرتن و ڕاوەدوونانە هەبوایە.
وەك ئاشکرایە بەکارهێنانی هێزی چەکداری لە سیستمە دیکتاتۆریەکان تەنها ئەبێ بە هەمان مییۆدی هێز وەڵام بدرێتەوە. کەبەداخەوە هەدەپە لەمەدا کەم تەرخەمی کرد و باجی کەمکردنەوەی دەنگەکانی دا. ئائەمەیە هۆکاری سەرەکی دابەزینی دەنگەکان،وە گەر کورد لەباکوور بیەوێ دەنگی ببیسترێ،ئەوا جگە لەبەکارهێنای هێز دژ بە دەوڵەوتی تورك،هیچ ئامرازێکی گاریگەر نیە جگە لە چەك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست