پاڕانه‌وه‌ی سیاسیه‌کان له دیداری مێری بێ ئه‌نجام بوو
Tuesday, 10/11/2015, 18:45
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر له‌ڕێی دیداری مێری حزبه سیاسیه‌کانی هه‌رێم به لێک نزیک و دژه‌کان به‌هۆی ئه‌و دیداره له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه، هه‌موویان ڕوبه‌ڕوی یه‌کتر قسه‌ی خۆیان کرد.
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه بۆچی به‌شداریان کرد له‌و دیداره به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که شه‌رعیه‌ت و ڕه‌وایه‌تیاندا به سیاسه‌تی پارتی که واپیشانیدا هه‌ولێر ئارامه! به‌ڵکو قسه له‌سه‌ر پاڕانه‌وه‌کانی چوار حزبه‌که‌یه،! به‌تایبه‌تی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ( ٥) ی ئۆکتۆبه‌ر هه‌ریه‌ک له نوێنه‌ری باڵای چوار حزبه‌که پاڕانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو به‌قسه‌کانیاندا دیاربوو!
له‌لایه‌ک له‌به‌ر بارزانی ده‌پاڕانه‌وه که‌خۆی بێته سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخه‌که، که‌مێک ویژدانی بجوڵێ و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانی خۆی له‌به‌رچاو بگرێ! له‌لایه‌کی تر پاڕانه‌وه بوو له‌به‌ر گۆڕان و پارتی به‌تایبه‌تیش پارتی که ڕاگه‌یاندنه‌کان هێوربکه‌نه‌وه زمانی زبر ڕابگرن دژی یه‌کتر، وه‌به‌هه‌موو ساده‌یی و دڵسافی خۆیان داوای به‌رده‌وامی کۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌کانیان ده‌کرد.!
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌کێک له نزاکانیان گیرانه‌بوو ئه‌وه سه‌یرنیه که دوعایان قبوڵ نابێ سه‌یر ئه‌وه‌یه تائێستا ئه‌و سیاسیانه‌ی ئێمه نه‌ده‌زانن بپاڕێنه‌وه، نه ده‌زانن له‌به‌رکێ ده‌پاڕێنه‌وه!
چونکه ئه‌وه‌ی ئێوه له‌به‌ری ده‌پاڕێنه‌وه نه‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانی له‌به‌رچاوه نه ئازاری ویژدان ده‌یجوڵێنێ، وه به‌و شێوازه پاڕانه‌وه‌یه‌ی ئێوه گوێتان لێناگرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان به‌لاواز و بێده‌سته‌ڵات پیشانده‌ده‌ن، ئه‌وانیش گوێ به‌که‌سانی لاواز و بێده‌سته‌ڵات ناده‌ن، هه‌میشه ئه‌و جۆره ده‌رفه‌تانه‌یان قۆستوته‌وه به‌سه‌ر ملی بێده‌سته‌ڵات و لاوازه‌کاندا بازیان داوه! به‌داخه‌وه ئه‌وه سه‌یره که ئێوه بێ ئاگان له‌وه‌ی که پارتی یان ڕوونتر بڵێین خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی په‌یڕه‌وی بنه‌ماکانی دیکتاتۆریه‌تی پاشایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌و جۆره حکومڕانیه‌ش، پێویستی به توندوتیژی و زه‌برو زه‌نگ و خۆسه‌پاندن هه‌یه، پێویستی نه‌به زمانی گفتووگۆ و کۆبوونه‌وه و دانیشتنه له‌گه‌ڵ ئێوه! نه‌پێویستی به پێشکه‌وتن و سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پڕۆفشناڵ و ڕاستگۆ و بوێر و میدیای ئازاده.
به‌پێچه‌وانه‌وه پێویستی به لاوازی ئێوه‌یه تازیاتر خۆتان به‌سه‌ردا زاڵبکات وه‌پێویستی به‌تاریکی و دواکه‌وتن و به‌گه‌مژه‌کردنی کۆمه‌ڵگایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌هه‌موو هێزو توانای خۆی هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیه‌وه چه‌واشه‌کاری و بوختان و ناوزڕاندن و هه‌رچی له‌ده‌ستیان بێت ده‌یکه‌ن بۆ زیاتر به‌گه‌مژه‌کردنی کۆمه‌ڵگا، ئه‌وه له‌لایه‌ک له‌لاکه‌ی ترهه‌رچی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بێلایه‌ن و میدیای ئازاده دایان ده‌خا یان ده‌یان خاته ژێر چاودێری و هه‌یمه‌نه‌ی خۆیه‌وه.
چونکه سیاسه‌تی ده‌سته‌ڵاته دکتاتۆره‌کان به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی گه‌مژه‌یه، پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌مێکه کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش کارگه‌یه‌کی به‌هێزی به‌رهه‌مهێنانی گه‌مژه‌کانی دروست کردووه ئه‌ویش ده‌زگا زۆر و زه‌به‌لاحه ڕاگه‌یاندنه‌کانیه‌تی که بودجه‌یه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کردووه، چۆن به‌قسه‌یه‌کی ساده‌و ساکاری ئێوه‌ی لاواز ڕایان ده‌گرێ.؟
له‌سه‌ر داواکردن و پاڕانه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی کۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌کانیان، یه‌ک پرسیاریان به‌سه سیاسیه‌کانی ووڵات، ئایا له‌ماوه‌ی زیاتر له دوومانگ نۆ کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیتان ئه‌نجامدا ئه‌وه جگه له کۆبوونه‌وه‌کانی تر بۆجارێک تاکه ووشه‌یه‌کی سازشتان له حزبه‌که‌ی بارزانی بیست؟
ئه‌ی به‌چ چاو ڕوویه‌ک داوای کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌و حزبه؟ یان ده‌تانه‌وه زیاتر بێ هێزی خۆتان پیشان بده‌ن و کاتی زیاتر بکوژن بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان قوڵتر و زۆرتربن.؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست