ئیسلامەکان دەڵێن لە قورعاندا باسی فەیسبوک کراوە
Monday, 14/06/2021, 20:18
983 بینراوە
برادەرێک ئەڵێ ئایا ئەزانی هەرچی زانستە لە قورئاندا هەیە و خوا ئاماژەی پیداوە!
ئایا ئەزانی جگە لە باسی هەموو زانستەکان، قورعان باسی لە هاتنی facebook یش کردووە!
درێژەی دەداتێ و دەڵێت بەڵام بەداخەوە عەرەبەکان خۆیان ناتوانن ئەو زانستەی نێو قورئان کەڵکی لێ وەربگرن..
منیش بەو برادەرم ووت بەڵگەی قورئان چیە بۆ ئەوەی فەیسبووك لە قورئاندا باسی لێوە کراوە؟
لە وەڵامدا وتی لە ئایەتی آلاعراب هاتوە؛ ( و جعلناکم شعوبا و قبائل لکی تتعارفوا ). ئەوە قسە لەسەر فەیسبوک دەکات کەوا هەموو قەومەکان لە فەیسبوکدا یەکیان گرتۆتەوە.
ئەم برادەرە وەك زۆربەی میللەتی کورد، چونکە عەرەبی نازانن و لێی تێناگەن و دوای قەرەباڵغی کەوتوون، هاتووە و ئەڵێ ئەوەتا یەزدان ئەو کات باسی فەیسبووکی کردوە. واتە ئەڵێ ئێوەم وەك گەل و هۆز و تیرە دروست کردوە و تا بتوانن یەکتری بناسن.
پێشەکی قورئان ئەبوایە بازی گەورەی نەدایە و باشتر بوو ئاماژە بە تاك و پاشان بە خێزان و دواتر کۆمەڵگا و ئەوجا هۆز و تیرە بکردایە..ئینجا بهاتایا و باسی گەلی بکردایە..
وەك ئاشکرایە گەل بەپێی قۆناغی مێژوویی زۆری وویستوە تا دروست ببێ. واتە مرۆڤ لەسەرەتاوە جگە لە چەند خێزانێك و چەند سەد کەسێك لەچەند شوێنێکی نزیك لەیەکتر بەبێ بوونی هیچ سیستمێکی سیاسی چەندین ساڵانی وویستوە تا مرۆڤ بتوانێ ڕایەڵەکەی گەورە بکا و بەپێی سیستمێکی سیاسی خۆسەری ئینجا توانیویەتی بگاتە قۆناغی گەل.
وەك ئاشکرایە گەل لە پرۆسەیەکی سیاسیەوە دروست بوە، نەوەك وەك ئەوەی پشت بەستوو بێ بە هۆز و بە تیرە .
ئایینی ئیسلام و ئیسلامیەکان هەر دەم ئەکەنەوە یەکسەر ئەڵێن هەرچی زانستە وا لە نێو دەقەکانی قورئاندا هەیە، کە ئەمەش هیچ ڕاستیەکی زانستی لە خۆ ناگرێ، لەبەرئەوەی قورئان لە هیچ تاقیگەیەك نەهاتۆتە دی تا مۆرکی زانستی لێ بدەین. گەر وایە ئەبوو ماتماتیك بنەمای سەرەکی قورئان بوایە نەوەك چیرۆك و وەهم و خەیاڵ.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە