کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نەفرەت لەو کوردەی هەولی ئازادکردنی سوڵتان هاشم دەدات

Tuesday, 10/11/2015, 18:41


وەک ئاشکرایە ماوەیەکە دووبارە هەولدەدرێت کوردکوژ و ئەنفالچی سوڵتان هاشم ئازاد بکرێت بە ناوی ئاشتەوایی نیشتیمانیەوە ئەم هەولەش لەلایەن ئەیاد عەلاویەوە دەدرێت هەر جەند خۆی شیعەیە بەلام بەشێوەیەک لە شێوەکان نوێنەرایەتی سوونە دەکات ، سوڵتان هاشمی کوردکوژ و ئەنفالچی جەندین مه‌دالیایهی ئازایه‌تی  لە دیکتاتۆر سەدام حوسێن وەرگرتووە لە پای کوردکوژیەکەیدا بۆیە پالەوانێکی عەرەبی سوونەیە،ئاساییە سوونە هەولی ئازادکردنی ئەم تاوانبارە بدات لە شوێنێکدا کە یاسا نرخی تاکە پێلاوێکی نیە،بەلام شەرمەزاریە بۆ هەر کوردێک لە ژێر هەر ناو و ناونیشان و تەنانەت فشاریشدا رازی بێت بە ئازادکردنی ئەم تاوانبارە ،جا ئەگەر هەول بۆ ئازادکردنی ئەم تاوانبارە بدات ئەو وای دەزانم هیچ زاراوە و دەستەواژەیەک نیە کە شیاو بێت بەو کەسانە.
پارتی بەناو دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی وەک چۆن دەیان و سەدان ئەنفالچی و جاش و مستەشار و کوردکوژی داڵدەداوە و دەیانپارێزێت لەم بوارە دا پلەی یەکەمی گرتووە لە ناو حیزبە کوردیەکان دا،لەم هەولە نوییەدا کە بۆ ئازادکردنی سوڵتان هاشمی کوردکوژ و ئەنفالچی دەدرێت  پارتی بەناو دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانیش بێ بەش نیە تێیدا هەروەک چۆن پاساو بۆ جاش و مستەشارەکان دەهێننەوە  بە کوردپەروەر ناویان دەبن و پلە و پۆستی گەورەیان لە پای کوردکوژیدا پێ بەخشیوون و بەبێ تاوان ناویان دێنن لە  شالاوی ئەنفالدا بەمان شێوە  ئەندام پەرلەمانێکی پارتی  بەناوی "ئاواز حەمید"  پاساو بۆ سوڵتان هاشمی کوردکوژ و ئەنفالچی  دەهێنێتەوە و دەڵێت " سوڵتان هاشم بەشداری شالاوی ئەنفالی نەکردووە بێ تاوانە "  ئەم ئەندام پەرلەمانەی  پارتی هێندە نەزان و بێ ئاگایە ئاگاداری بریارەکانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق نیە لە کەیسی ئەنفال دا،  لە دوا سەردانی ئەیاد عەلاوی دا بۆ لای بارزانی لە کۆتا رۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبەر دا باسی ئەم هەولە کراوە نەک هەر ئەمە بەلکو باسی ئەوەشکراوە کە دوای ئازادکردنی سوڵتان هاشمی کوردکوژ و ئەنفالچی بهێنرێتە شاری هەولێر و نیشتەجێ بکرێت بەلام لە راگەیاندنەکانەوە وا باسی ئەم سەردانەکرا کە گوایە عەلاوی بۆ مەبەستی نێوەندگیری پارتی و گۆران هاتووە .
دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق لە  ڕێکه‌وتی‌ (24.6.2007)دا بڕیاری لە سزای له‌ سێداره‌ دانی به‌سه‌ر سوڵتان هاشمی کوردکوژ و ئەنفالچی  سه‌پاند لە پای بەشداری کارایی ئەم تاوانبارە لە شالاوی ئەنفال دا هەر ئەو کاتەش پارتی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە جێبەجێ نەکردنی بریاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق، ئەمە جگە لەوەی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم  وه‌کو تۆمه‌تبارانی کیمیاباران کردنی شارۆچکەی هه‌ڵه‌بجه ناوی هاتووه‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق لەم کەیسەدا 15 سال زیندانی بە سەردا سەپاند.
(پارتی و یەکێتی وەک دوو حیزبی قەومی ) ئەم حالی حیزبە بەناو قەومیەکانی کوردە جگە لەوەی بە دەیان و سەدان ئەنفالچی و جاش و مستەشار و کوردکوژی داڵدە دەدەن و دەیانپارێزن  ئەو تاوانبارانەش دەپارێزن کە دەستیان لە کوشت و بڕی گەلەکەمان هەبووە ،وەک ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان کە دەستێکی بالای هەبووە لە کیمیاباران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بەلام یەکێتی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (25.10.2008)دا له‌ ڕێگای‌ دروستکردنی سیناریۆیەکەوە ئازادیانکرد ، ناردنی یەپام بۆ پشتیوانیکردن لە جه‌لادی كورد نزار خه‌زره‌جی بۆ دادگای دانیمارک لەلایەن  پارتی و یەکێتی.
لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لتائی.
لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم بۆ جاری دووه‌م له‌ ماوه‌ی‌ (2.4.1988-29.5.1989)دا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بووه‌. لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم، له‌ پاداشتی ئه‌نفاله‌کاندا وسام ڕافیده‌ین و هه‌روه‌ها له‌ پاداشتی ئه‌نفالی یه‌که‌مدا چوار مه‌دالیای کورد کوشتنی له‌ ڕێکه‌وتی (18.7.1988)دا له‌ دیکتاتۆری ئێراق سه‌دام وه‌رگرتووه؛ سه‌رچاوه‌: (2-64، العراق، ژماره‌ 3803).‌ هه‌ر له‌ پاداشتی شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌کدا مه‌دالیایه‌کی ئازایه‌تی له‌ سەرۆکی ئێراق سه‌دام حوسێن وه‌رگرتووه‌؛ سه‌رچاوه‌: (2-65، العراق، ژماره‌ 3905). لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی، دوای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی له‌ ڕێکه‌وتی (19.9.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ خرایە زیندان و ده‌ستگیرکرا.
لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم  وه‌کو تۆمه‌تبارانی کیمیاباران کردنی شارۆچکەی هه‌ڵه‌بجه، ناوی هاتووه‌؛ سه‌رچاوه‌: (2-2، ب11، ل2747). 
ئه‌نفالی یه‌که‌م به ‌سه‌رکردایه‌تی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم‌ ئه‌حمه‌د محەمەد ئه‌لتائی فه‌رمانده‌ی جێگره‌وه‌ (قائد ردیف)ی فه‌یله‌قی یه‌ک، کە له‌ دانیشتنی ژماره‌ (33)ی دادگاییکردنی تاوانبارانی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان له‌ ڕێکه‌وتی (21.12.2006)دا گوتی: (فه‌رمانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایییان پێنه‌دام له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌یان پێبدابام ئه‌وکاته‌ به‌دڵنیایی چه‌کی کیمیاییم به‌کارده‌هێنا)
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌نفالی یه‌که‌م لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک، له‌کاتی وته‌ وه‌رگرتنیدا که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (23.6.2005)دا وته‌ی وه‌رگیراوه ‌و باسی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی دانیشتوانی دێهاته‌کان بوون و ده‌گیران، سه‌ره‌تا هێزه‌کانی سوپا ده‌یدانه‌ ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات (منظومة الأستخبارات المنطقة الشرقیة)، که‌ عه‌قید ڕوکن فه‌حان موتڵه‌گ ساڵح جبوری به‌ڕێوه‌به‌ری بووه‌ و دواتر ئه‌وانیش ده‌یانگواستنەوە بۆ نووسینگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی باکوور (مکتب تنظیم الشمال)ی حزبی به‌عس که‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به‌رپرسی ئه‌و نووسینگه‌یه‌ بوو، به‌ڵام دواتر (نووسینگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی باکوور) داوایکرد ته‌نیا خه‌ڵکی سیڤیل ڕاده‌ستی (ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات)، بکه‌ن؛ سه‌رچاوه‌: (2-1، ب27، ل8177-8178).
فه‌رمانده‌ی جێگره‌وه‌ی (قائد ره‌‌دیف)ی فه‌یله‌قی یه‌ک لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د که‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌نفالی یه‌که‌می کردووه‌، چوار مه‌دالیای ئازایه‌تی، وه‌کو خه‌ڵات له ‌پاداشتی سه‌رکردایه‌تی کردن و سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌نفالی یه‌کدا له‌ سه‌دامی دیکتاتۆر وه‌رگرتووه ؛ سه‌رچاوه‌: (2-71، الجمهوریة، ژماره‌ (6881)، ل1)؛ (2-64، العراق، ژماره‌ (3803)، ل14)‌. هه‌روه‌ها لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم به‌هۆی به‌شداری کارای له‌ شاڵاوه‌ به‌دناوه‌کانی ئه‌نفالی یه‌که‌م، یه‌ک (وسام الرافدینی) پله‌ دووی جۆری سه‌ربازی و مه‌دالیایه‌کی ئازایه‌تی وه‌رگرتووه‌؛ سه‌رچاوه‌‌: (2-65، العراق، ژماره‌ (3905)، ل3). 
  شاڵاوی ئه‌نفالی سێیه‌م‌ له‌ نێوان (7.4.1988-20.4.1988)دا درێژه‌ی کێشا و به‌ سه‌رکردایه‌تی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د فه‌مانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک و لیوا ڕوکن کامل ساجت عه‌زیز ئه‌لجه‌نابی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی دوو، هه‌روه‌ها به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن عه‌دنان خه‌یرولڵا توڵفاح وه‌زیری به‌رگری، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید تکریتی به‌رپرسی بیرۆی باکووری حیزبی به‌عس، فه‌ریق ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ل ئه‌لخه‌زره‌جی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا، فه‌ریق حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د عه‌ره‌ب تکریتی یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی سوپا بۆ کاروباری ئۆپراسیۆنه‌کان، لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن عه‌لی ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتیی سه‌ربازی، عه‌قید ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح خه‌ڵه‌ف جبوری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات بووه‌.
ئه‌نفالی چواره‌م، ئه‌نفالی هه‌شته‌م هەر به‌ سه‌رکردایه‌تی  ئەو کەسانەی سەرەوە بووە لێرە ئێمە زیاتر مەبەستمان لیوا ڕوکن سوڵتان هاشمە 
لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئهحمهد محهمهد حهمهد ئهلحهمهد ئهلتائی (مانگی ئاب و ئهیلولی 1987)، فهرماندهی فهیلهقی یهکهم بووه، دواتر بۆ جاری دووهم لهماوهی (2.4.1988-29.5.1989)دا فهرماندهی ئهو فهیلهقی بووه، واته له کاتی جێبهجێکردنی شاڵاوه دڕندهکانی ئهنفال.
  دوای (60) دانیشتنی دادگا و له ‌دانیشتنی ژماره‌ (61)دا که‌ له ‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی‌ (24.6.2007)دا به‌ڕێوه‌چوو، دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق بڕیاری کۆتایی به‌سه‌ر شه‌ش تاوانباره‌که‌ سه‌پاند به‌مشێوه‌یه‌: (1- عه‌لی کیمیایی، پێنج سزای له ‌سێداره ‌دان، یه‌کی هه‌تا هه‌تایه‌، یه‌ک سزای پازده‌ ساڵی، دوو سزای ده‌ ساڵی و دووانی حه‌وت ساڵی. 2- سوڵتان هاشم، چوار سزای له‌ سێداره‌ دان، دوو سزای هه‌تا هه‌تایه‌، یه‌ک سزای پازده‌ ساڵی، یه‌ک سزای ده‌ ساڵی‌ و دووانی حه‌وت ساڵی. 3- حوسێن ڕه‌شید تکریتی، چوار سزای له ‌سێداره‌ دان و سزایه‌کی حه‌وت ساڵی. 4- سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری، سێ سزای هه‌تا هه‌تایی و سزایه‌کی ده‌ ساڵی. 5- فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح، دوو سزای هه‌تا هه‌تایی و سزایه‌کی ده‌ ساڵی). هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی، بڕیاری ئازادکردن و بێتاوانی له‌ به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال بۆ ده‌رچوو. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە