کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتییەکان هەموو سنورێکیان بەزاندووە، بۆیە رەحم بە ئاژەلەکانی کوردستانیش ناکەن!

Monday, 09/11/2015, 2:49


 مێژووی پارتیی و حیزبەکانی باشوور کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک کەسی چەقۆکێش و پیاوکوژ و شەلاتیی و رابردووپیس، لە پەروەردەی کۆمەڵایەتیی و سیاسییشیاندا هەروا مامەلەیان کردووە و نەک تەنیا هەستی مرۆڤدۆستانەیان تیدا مردووە، بەلکو لە سۆز و خۆشەویستی بۆ دەوروبەر و سەوزایی و دارودروخت و گیاندەرەکانیش هەستیێکی دڕندانە و بێبەرپرسیاریتیان هەبووە.
ئا ئەمانەن ئەمڕۆش ولات بەڕێوە دەبەن و کۆمەڵگایەکی نەخۆش بەرهەم دەهێنن، کە هیچ دلسۆزیییان بۆ خاک و نیستیمان و هەستی خۆشەویستییان بۆ هیچ زیندەوەرێکیش نییە، لەگەڵ دەوروبەری خۆیاندا بەو ناشرینییە رەفتار دەکەن، چونکە لە پەروەردەکردن و مەشقی رۆح و گیاندا دوور لە سۆز و بیری قوڵیی عیرفانیی بە دڕندەیی  خۆیان پەروەردەکردووە چاویان لە ناو خوێن و کوشتن و ناپاکی و خیانەتدا هەڵهێناوە، ئەمە واشیکردووە جیاوازیی لە نیوان ئاژەڵ و زیندەور و سەوزایی و جوڵەیەکدا نەکەن، هەڵبەت بەشێکیان لە کەلتوری ئیسلامەوە وەرگرتووە، کە مێژوویەکی دیرینی هەیە لە مرۆڤکوژیی و تاڵانی و کاولکردندا، ئەو کەلتورە زاڵ بووە بەسەر مێژووەکەیدا، کە لە هەر کوێیەک دەنگ و ورتە و جولەیەک هەبووبێت هەوڵی بیدەنگکردنیان داوە، ئەمەش بۆتە بەشێک  لە کەلتوری حیزبایەتی ناوچەکە، بەوانەیشەوە کە خۆیان بە مارکسیی و چەپ دەزانن، لێ لە ژێر کەلتوری کوشتن و بڕینی  ئیسلام لایان نەداوە، ئەوەتا لە ژێر سەوابیتی شەریعەتی ئیسلامدا یاساکان دادەڕێژن، بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکانیان عەشایرانە و دوور لە هەموو یاسا و رێسایەکی مرۆڤدۆستانە خۆیان بڕیار دەدەن.
پەروەردەی  دەسەلاتی  کوردی هەروەک داعش بریتییە لە کوشتن و سەرلێکردنەوە، بەلام لە شوێن و کاتیکی دیکەدا، لەو کەلتورشەوە هاتوون، کە بێبەزییانە سەری باڵندە هەڵدەکێشن، پشیلە و سەگ و گوێدرێژ ئازاردەدەن و دەیاکوژن. ئەم حیزب و ئەندامانەی پارتەکانی باشوور پەروەردەی کوشتن و تالانیین، نەک ئاوەدانی و گەشەکردنی  بیر لەناو رۆحی زیندوودا. پێشمەرگە بەوە پەروەردە نەکراوە، پاریزگاری لە ئاسک و ورچ و گیاندارەکانی نیشتیمان بکات، پێیان بڵێن ئەوانیش بەشێکن لە خۆمان و لەو سروشت و سامانەی نیشتیمان، بەنەمانی  ئەوان نیشتیمانەکەمان رووتدەبێتەوە و سروشتمان ناشرین دەبێت!
بنەماڵەی بارزانی کە پێکهاتەیەکی دواکەوتووە لە هەموو پێشکەوتن و هەستێکی مرۆڤدۆستانە، بریتییە لە  کۆمەڵێک کەسایەتی عەقڵ وەحشی و دڕندە، هەمیشە بەو شیوەیە مامەلەیان لەگەڵ دەوروبەری خۆیاندا کردووە، بۆیە بە شسانازییەوە راوکردنی هەر ئاژەڵێک لە کوردستاندا بە سەرکەوتن و پیاوەتیی و دەستەکەوتی مەزن دادەنێن، بینینی ئەو ڤیدیۆیە پێچەوانەی قسە و بۆچوونەکانم ناڵێت، ئەوان پیاوەتی خۆیان لە کوشتنی ئاسک و بزنە کیویی و ورچدا دەبیننەوە، نەک روو بە روو بوونەوە  بەرامبەر دوژمنی خاک و گەلەکەیان،
ئەوان تەنیا نیین کەلتوری کوشتن ئازاردنی ئاژەل و باڵندە باڵی بەسەرهەموو تاکێکی ئەو هەرێمەدا کێشاوە، لە جاران زیاتر و خراپتر ئاژەڵ و باڵندە دەکوژن، سەوزایی بە سەر خاکەوە ناهێڵن، دار و درەخت لێدەکەنەوە و ئاو وهەوا پیس دەکەن،  لە هەموو وڵاتێک یاسایەک هەیە کەسێک ئاژەڵێک بکوژێ و بەو شێوە دڕندانەیە راو بکات، سزای توند دەدرێت، تەنانەت لە سەردەمی سەددامیشدا ئەوانەی ئەم کارەیان بکردایە گەورەترین سزا دەدران.، بەڵام لە ژیر سایەی مەسعود بارزانی و دەسەڵاتی یەکێتیی و پارتەکاانی باشووردا، ئەمە بۆتە بەرەلایی و دیاردەیەکی ترسناک، ئەو کەمە ئاژەڵ و گیاندارانەی ماون، لەگەڵ دارودرەخت و سەوزاییدا بەرەو لە ناوچوون دەچن،
بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەیبینین، تەماشای ئەو ڤیدیۆیەی خواریشەوە بکەن، بزانن چۆن پەکەکە و گەریلا کان رەفتار لەگەڵ ئاژەڵ و ئاسکەکاندا دەکەن، لەویوە ئێمە لە دلسۆزیی و ولاتپارێزی دەگەین، ئەم چەند دێڕە بە مەبەستی پرۆپاگەندە و ریکلامکردن نییە بۆ گەریلاکان و پەکەکە بەڵکو راستییەکە و  قسەی لەسەر دەکەم

دیسان نووسینی ئەم بابەتەم لەویوە سەرچاوە دەگرێت کە چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی دیکە منی ئازاردا و لە ناخمەوە هەژاندمی، کاتێک بەڕێزێک داوای لێکردم کە ئەو ڤیدیۆیە ببینم چۆن  بەرزانییەکی جامانە سور بە شانازیی و خۆشییەوە ورجێک ئازار دەداات و ورچەش لە دەست ئەم بێڕەحمە ناڵە ناڵ و هاوار دەکات، لێرەوە ئەوەم بۆ دەرکەوت کە ئەم رەفتارە پەروەردەی ئەو کۆمەڵگاو حیزبانەیە، کە رێگایان داوە چۆن رەفتار لەگەڵ دەوروبەر و ئاژەڵ و هەموو جوانییەکدا بکەن. 
لەناو فەیسبوکدا پیاوێکی دیکەی سمێڵ فشی پارتیی سەرنجی راکێشام ئەویش بەرپرسێکە بەناوی مستەفا راوچیی لە فەیسبوکدا بە کۆمەڵیک وێنەوە خۆی با دەدات. برادەرێکیش هەر لە فەیسبوکدا ئەمەی خوارەوەی بۆ نووسیم، کە سەرەتا بەوە دەستپیدەکات و دەڵێت:

مه‌رج نییه‌ تەنیا بەرامبەر بە مرۆڤ تاوان و ناپاكی بكرێت ، تێكدانی شوێنه‌وار ، له‌ناوبردنی ئاژه‌ل كه ئەمانە ‌سامانی سروشتی نه‌ته‌وه‌ و جوانی وولاتن ، ئەوانەی بە پێچەوانەوە هەڵسوکەوت دەکەن به‌شێكن‌ له‌ناپاكی و تاوان کە به‌رامبه‌ر نیشتمان دەیکەن، به‌رپرسانی پارتی ویه‌كیتی له‌ته‌ك سه‌دان تاوان و ناپاكی تریان ، هه‌ولی له‌ناوبردنی جوانترین ئاژه‌لی كوردستان دەدەن، ئەمیش تەنیا بۆ خۆشیی و کاتبەسەربردن، هەروەها بۆ پڕکردنی ورگە ناشرین و زلەکانیان. له‌كاتێكدا له ‌كوردستان ئاژه‌ل به‌ره‌و له‌ناوچون و كه‌مبوونەوە دەچێت‌ .  هیچ ناوه‌ند و ده‌زگایه‌كیش ناوێرێ پێیان بڵێت بۆتان نییه‌ ئه‌وكاره‌ بكه‌ن، ئەمان سوكایه‌تیشی پێده‌كه‌ن یه‌كێك له‌مانه‌ ئه‌و تاوانباره‌ی پارتیه‌ كه‌ ناوی بارزانە و شوفێری دلشاد یوسفی بەرپرسی بەشی  دژەتیرۆری پارتییە لە ئاسایشی هەولێر. لەگەڵ دلشاد یوسف و چەند پاسەوانێکی تر شەوانە دەچنە ڕاو لە دەشتی هەولێر و چواردەوری پردێ ، ئاژەڵی کێویان لەم ناوچەیە قڕ کردووە ، وادیارە حسابی تیرۆرست بۆ ئاژەڵە کیویەکانی ئەو ناوچەیە دەکەن ،هیچ کەسێکیش نییە بتوانێ ڕێیان لێ بگرێ دووجار مەفرەزەی پۆلیسی ژینگەپارێزی دارستانیان چەک کردوە و سوکایەتی زۆریشیان پێ کردونە.
لە خوارەوە سەیری کەمێک لەو وێنانە بکە و دوایی لە فەیسبوک بچۆرە ناو پڕۆفایلەکەیەوە، ئینجا دەزانن ئەم پیاوانەی پارتیی چ کارەساتێکیان خوڵقاندوە.






ئەم پارتییە پیس و پۆخل و تاوانبارە دوای ئەم هەموو تاوان و کارە ناشرینانەش دەست بۆ خوا بەرز دەکاتەوە و داوی لیدەکات لە تاوانەکانی خۆش بێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە