جیاکردنەوەی سیستەمی دیموکراسی لە پسۆدۆ دیموکراسی
Sunday, 08/11/2015, 15:14
ماکس وێبەر کۆمەڵناسی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار پسۆدۆ دیموکراسی (دیموکراسی ڕوکەشییانە) ی بەرامبەر بە سیستەمی دەسەڵاتی دوای شۆڕشی ١٩٠٥ ی ڕوسیا بەکارهێنا. مەبەست لەو دەربڕینە ئەوەیە کە وڵاتان و سیستەمێك ئەگەرچی خۆ وەکو دیموکرات نمایش دەکەن و چەندین دیاردەی دیموکراتیان تیادایە لە هەمان کاتدا بەدور نین لە دیاردە دیکتاتۆریەکان. ئەو دیاردانەش دەبنە ڕێگری کە بخرێنە ڕیزبەندی وڵاتان و سیستەمە دیموکراسیەکانەوە. ڕەخنەگران و سیاسەت ناسانی ئەڵمانیا لە سەردەمانی جیاوازدا دەربڕینی (دیموکراتۆر) یان بەکاردەهێنا وەك ووشەیەکی لێکدراوی دیموکرات و دیکتاتۆر. بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو دەسەڵاتانەی کە بەناو دیموکراتن و کردارەکانیان دکتاتۆریانە و دژ بە ویستی خەڵکە.
هانس کۆشنیك سەبارەت بە بۆسنیە ـ هێرتسیگۆڤینا ڕای وایە سەرباری ئەوەی لە دیموکراتیەتێکی فەرمیدا هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام کاتێك دیموکراتەکان بونێکی کاریگەریان نەبێت و خاوەندی توانا و نفوز نەبن کەواتە هەڵبژاردن هیچ مانایەکی نامێنێت و سیستەمێکی پسۆدۆ دیموکراسیە.
لە لایەن سیاسەتناسانی ڕۆژئاواییەوە هەرگیز وڵاتانی ئۆردوی سۆسیالیستی لەناوچو بە وڵاتانی پسۆدۆ دیموکرات ناونەهێنرون ئەگەرچی لە هەندێك لەو وڵاتانەدا لە هەندێك بواردا هەڵبژاردن دەکرا. خودی ئەو وڵاتانەش دیموکراسیان بە دەربڕینی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا گۆڕیبۆوە. بەڵام وڵاتانی ڕزگار بوولە ئیمپریالیزم بەتایبەتی وڵاتانی ئەفەریقا و ئاسیای دوور کە بە پشتیوانی وڵاتانی زلهێز گوایە پاش وەرگرتنی ئازادیان سیستەمی دیموکراسی تیا پیادە دەکەن نمونەیەکی زیندون کە زۆربەیان بە وڵاتانی پسۆدۆ دیموکرات ناودەبران.
دەکرێت هەر لە هەمان تێڕوانینەوە سەیری تەواوی ئێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.
تهواوی تایبهتمهندیهکانی سیستهمی ڕوکەش دیموکراسی له ههرێمهکهمان دا ڕۆژانه لهبهرچاون و دێنه بهر ڕێی ژیانی ئاسایی و سیاسی هاوڵاتیان و دهیخهنه بارێکی ململانێی چالاك یان سستەوە ( ئهکتیڤ یان پاسیف).
بنەماکانی دیموکراسی مۆدێرن کە لە سەدەی ١٧ و ١٨ دا لە لایەن ژان لۆك و ڕۆسۆ دانراوە، لە دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر هاوڵاتیاندا دەڕوانێت وەکو گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە هەمیشە دەکرێت ئەو گرێبەستە کۆتایی پێبهێنرێت، بەتایبەتی کاتێك کە حکومەت حکومڕانیەکی خراپو دژ بە بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی خەڵك و زۆرینە پەیڕەو بکات .
هاوکۆیی وڵاتانی دیموکراتی لهگهڵ وڵاتانی ڕوکەش دیموکراتی لهوهدایه که تهواوی پایه گرنگهکانی سیستهمی دیموکراسی له ههردوو وڵات دا بونیان ههیه که بریتین له; بونی ههڵبژاردنی ئازاد و نهێنی بۆ پەرلەمان و حکومەت. بوونی ههر سێ دهسهڵاتی یاسادانان و جێبهجێکردن و داد و جیاکردنهوهی ئهو دهسهڵاتانه له یهکتری کە مۆنتسکوێ بنیاتنەری ئەو سیستەمە بووە بەو مەبەستەی تەواوی دەسەڵاتەکان لە دەستێکدا کۆنەبێتەوە. ئازادی ڕادهربڕین لە چوارچێوەی ئەویشدا ئازادی خۆپێشاندان و مانگرتنەکان و ئازادی لە پێکهێنانی پارتی سیاسی و ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنیەکان و ئازادی میدیا. بونی ئۆپۆزسیۆن ... هتد
جیاوازی وڵاتانی دیموکراسی لەگەڵ پسۆدۆ دیموکراتەکاندا بونی ئەو دەزگایانە و ناوهێنانیان لە دەستوری وڵات و مەرەکەب خستنە سەر کاغەز نیە، بەڵکو جیاوازی لە شێوازی کار و هەڵسوڕانی ئەو دەزگایانەیە بە چ ئاراستە و بە چ شیوازێك و لە ژێر چ کاریگەریەکی ناتەندروست و نامەشروع یان پێجەوانەکەی.
جیاوازی لهوهدایه که له وڵاتانی پسۆدۆ دیموکراتدا تهواوی بنهما و پرنسیپە دیموکراتیەکان شێوێنراون و ڕوکهشین. دهسهڵاتهکان تێکههڵکێشن و له شوێنێکی وهکو ههرێمهکهمان سهرباری تێکههڵکێشی دهسهڵاتهکان دهسهڵاتی حیزبی یان کهسه به نفوزهکان هاوتهریبی دهسهڵاتهکان له کار و فهرمانداریدان و بێئاگاترین تاکی کۆمەڵگاکەمان هەستی پی دەکات. بڕیاری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە درێژکردنەوەی دوو ساڵ بۆ مەسعود بارزانی و ڕێگری لە گەڕانەوەی پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمان و دورخستنەوەی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆران بە بێ وەرگرتنەوەی باوەڕ لێیان لە لایەن پەرلەمانەوە و مانەوەی بەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەرێم پاش بەسەرچونی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی زیندوترین و نوێترین نمونەیە بۆ ئەو تێکەڵ کردنەی دەسەڵاتەکان و کاریگەری نامەشروع و نا یاساییان لەسەر یەکتری . بە پێچەوانەی مەبەستی مۆنتسکوێ بنیاتنەری سیستەمی دەسەڵاتەکان لە هەرێمەکەماندا دەسەڵاتی یاسادانان ڕاستەوخۆ لەژێر دەست و نفوزی کەسایەتیەکان و لۆردەکانی شەڕ و تاکەکانی ناو پارتەکانی دەسەڵات وناو حکومەت و دوائەنجام دەسەڵاتی جێبەجێکردندایە. دەبینین چۆن لە بەرچاوی هەموان تاوانبارانی ڕەشەکوژی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادەکان و بکوژانی شەهیدانی خۆپێشاندانەکان لە بەردەممان دا ئازاد و سەربەستن. ئەم دەستێوەردان و کاریگەریە لە کاروباری دادگاکان لە ئاستێکدایە کە نەك تەنها بە لاڕێدا براوە بەڵکو لە بنچینەوە کلۆر و بەتاڵ کراوە.
ههڵبژاردنهکان لە لایەن کەسانی بەهێز و خاوەن نفوز و بەتایبەتی کاتێك لە حوکمڕانی دا بن بە بە ئاراستەی نایاسایی و ناشهرعیدا دەبرێن بۆ مانهوهیان لهسهر دهسهڵات، ئیتر ههر له تهزویرکاریهوه تاکو کڕینی ویژدانی خهڵك و تاکو ترساندنی جهسهدی یان ترساندنی نانبڕین و وهرگرتنهوه یان پێنهدانی ئیمتیازات، یان بە بێ هیچ بنەمایەكی دڵسۆزی یان ئیعتیبارێکی مەشروع و لەبەرچاو دانانی کەسانێكی دیاریکراو لە سەرەتای لیستەکانی هەڵبژاردنەکان دا .
خستنەگەڕی سامانی نەتەوەیی بە مەبەستی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەکان دیاردەیەکی تری سەرەکیە کە سیستەمە دیموکراتەکان لە پسۆدۆ دیموکراتەکان جیا دەکاتەوە.
ڕێخۆشکەری و بەکارهێنانی هێزەکانی ئاسایش و میلیشیاکان بە مەبەستی پشتیوانی لە پاڵێوراوەکانی سەربە پارت و کەسە خاوەن نفوز و دەسەڵاتەکان لە سەردەمانی هەڵبژاردنەکان.
ئازادی ڕادهربڕین فهراههم کراوه بهڵام به سنورداری و دیاری کردنی هێڵه سورهکانهوه. نا ڕهزایی دهربڕینی جهماوهری که یهکێك له شێوازه گرنگهکانی بریتیە لە خۆ پیشاندا تا ئهو کات و شوێنه ڕێگا پێدراوه که پیرۆزی و نفوزی کهس و بنهماڵه دهسهڵاتدارهکان نهخاته ژێر پرسیار و مهترسیهوه.
مافی دامهزراندنی ڕێکخراوه کانی کۆمهڵگای شارستانی و ڕێکخراوە پیشەییەکان به یاسا چهسپێنراوه. بەڵام پارتەکانی دەسەڵات چالاکانە لە کاردان بۆ دروست کردنی ئەو ڕێکخراوانە بەمەبەستی چەواشەکاری و ڕێگری لە کاریگەری ڕێکخراوە ڕاستەقینەکان. ئەگەر ئەوەشیان بۆ مەیسەر نەبێت ئەوا تا ئەوەندە ڕوبەڕوی ئەو ڕێکخراوانە ناوەستێتەوە کە کاریگەری گەورەیان نەبێت لەسەر سیاسەت و سەرنجی خەڵکی بەرامبەریان. کاتێك دهبنه مهترسی بۆ دهسهڵات ئیتر سیستهم و کولتوری پۆلیسی و تۆتاڵیتێری جێگا به بنهماکانی دیموکراسیهت چۆڵ دهکات و هەمو ڕێگایەکی ناشەرعی دەگیردرێتە بەر بە مەبەستی لاوزکردن یان لەناوبردنیان .
لە سیستەمە پسۆدۆ دیموکراتەکان دا پارتە سیاسیەکان دەبنە موڵکی بەهێزەکان ، تاکەکان ،یان ئەوانەی کە دەتوانن بە شێوازێك لە شیوازەکان خەڵکی بخەنە ژێر کاریگەری خۆیانەوە، لە تاقیکردنەوەی هەرێمی کوردستان دا بە ئاشکرا دەبینین چۆن سیستەمی سیاسی بنەماڵەیی کراوە و وەکو موڵکی بنەماڵە و توێژێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
دیاری کردنی سەرانی پارتەکان و مەکتەب سیاسیەکانیان لە ڕێگای کەسانی خاوەن هێز و دەسەڵات و خاوەن ئیمتیازەوە ئەنجام دەدرێت وەك ئەوەی لە دواکۆنگرەی پارتیدا بینیمان. پێشڕەوی کردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ئەو پارتانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن لە لایەن کەسانی بە دەسەڵات لە بری پەنابردنە بەر خەڵکی ئاساییەوە دەکرێت.
هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سازان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی بەرامبەر لە سەرجەم مەسەلە و قەیرانەکاندا،لە بری ڕێخۆشکردن و پەسەند کردنی پێشبڕکێی ئازادی سیاسی و پەسەند کردنی پێشبڕکێ و ڕەخنەکانی ئۆپۆزسیۆنی کارا دیاردەیەکی تری سیستەمە پسۆدۆ دیموکراتەکانە.
قۆرخی ئابوری لە لایەن پارتە سیاسیەکان و کەسایەتیەکانیان و وەکیلەکانیانەوە و ساماندار بونیان یەکێکە لە تایبەتمەندیە لەبەرچاوەکانی تری سیستەمی پسۆدۆ دیموکراتی . بازاڕی ئازاد و پێشبڕکێی سەرمایەداران لە چوارچیوەی یاسادا یەکێکە لە دیاردە ئاساییەکانی وڵاتانی دیموکراسی. کاتێك دەسەڵات و دەسڕۆیشتوانی ناو پارتە سیاسیەکان لە ڕیگای ناشەرعی و لە ڕێگای بونی زانیاری زیاتر و بەکارهینانی نفوزی سیاسی و چەکداریان دەبنە بەشێك لە بازاڕ و خستنەکارەوە و بازرگانیەکانی دەرەوەی وڵات ئەوا ئیتر سەرمایەی گەندەڵ دەبێتە پێشبڕکێیەکی ناشەریفانەی سەرمایەدارانی نیشتیمانی. بانکە نێودەوڵەتیەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان و فرۆشتنی نەوتی قاچاغ و سەدان کۆمپانیای تری بازرگانی گومانلێکراو ئاشکرا ترین نمونەن بۆ قۆرخ کردنی بازاڕ و ئابوری نەتەوەیی.
ههرێمی کوردستان تەواوی دیاردەکانی وڵاتی پسۆدۆ دیموکراتی بە زیادەوە تیا بەدیدەکرێت ، هەر لە پاش ڕاپەڕینی جەماوەر و لە ئەنجام داپڕکردنەوەی بۆشایی سیاسی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٥٠ بە ٥٠ و شەڕی ناوخۆ و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ و سزادانی دەنگدەران و لایەنگرانی وهرچهرخانی 17ی شوباتی 2011 و قەیرانی سەرۆکایەتی و لە دوائەنجام دا کودەتاکەی پارتی ناکرێت جگه له ههرێمێکی پسۆدۆ دیموکرات و له ناوهرۆکدا سیستهمێکی سهرکوتکهر هیچ ناوێکی تر لەم سیستهمه و فهرمانڕهواییهکهی بنرێت. هەربۆیە ئەرکی سەرجەم کەس و ڕێکخراوە دیموکرات خوازەکانە ڕووی ڕاستەقینەی سەرانی ئەم دەسەڵاتە لە ناوەندە جیهانیە دیموکراتەکاندا ئاشکرا بکات و تەنها کاتێك پشتیوانیان بێت کە هەنگاوی لەبەرچاو بە ئاراستەی دیموکراسی و خۆدورخستنەوە لە پسۆدۆ دیموکراسیەت دەنێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست