داستانی..... پەپولەی ئاژاوەگێڕ
Saturday, 07/11/2015, 21:13
لە باخچەیەکی...ڕەنگدا
بەهەزاران
پەپولەی
باڵ ڕەنگینی
بەڕەنگ ژیان
تێدا ئەژیا
هەر هەموویان
چاویان
لە بۆنی
گولێ باخچەی ڕەنگ بوو
کوولە .... زەردە
شاباڵەکان
هێڕشیان برد
هێواش
هێواش
چی گوڵ هە بوو
لە باخچەی ڕەنگ
ئەبر ا و
لە ناو ئەچوو
کەس ئەیئەزانی
بۆ کوێ ئەبراو
بۆ کوێ ئەچوو
پەپولە ڕەنگ جوانەکان
بێ هێزو
رە نگیان
کاڵ ئەبوو
ئەگەر جاری
ڕەحمێک بکات
فەرمان دەر کات
گوڵێک
لە باخچەی
زەوت کراو
بۆ باخچە
بگێڕێتەوە
هەتا ئەهات
پەپولەکان
لاوازو
بێ ڕەنگ ئەبوون
لە برسانە
شاڵاویان برد
بۆ ماڵی
زەوت کەری گوڵ
بە گازی
هێزی کوولەکان
چەندین کوژران
چەندین
بریندار بوو
کەوت
چەندین
دەستگیر کرا
دوایش
سەر خۆیان هەڵئەگرت
دوور ئەکەوتن
لە خاکی گول
لە رێگادا
ئەکەوتنە
ناو دەریاو
جۆگەلەی ئاو
بە دەیان
باڵەکانی خۆیان
سوتاندو.... مردن
یاسای دارستان
وەستا
پەپولە چالاکەکان
دەستگیر کرا
داستای ژیان گۆڕا
بە داستانی
سەردەمی کوولە سەرچڵ
پەپولەی بێ دەستەڵات
بە ئازارەوە
ئەمرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست