به‌كۆمینتتێك پرۆتستوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد بكه
Sunday, 08/11/2015, 0:55
له‌سه‌ده‌ی رابردودا زۆر گرنگ بوو كه‌بتوانی نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد بگه‌یه‌نیه به‌رپرسێكی ئه‌ورپی ، به‌لام ئیستا به هۆی پێشكه‌وتنی زانسته‌وه راسته‌وخۆ ده‌توانی سه‌رنجی خۆت به مه‌یل و كۆمینتێك له‌فه‌یسبوك وتویته‌ر پێیان بگه‌یه‌نی .
له‌هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری سوێد سه‌ردانی ئه‌و ٣٥ راهێنه‌ره سه‌ربازه‌ی سویدیان كرد كه‌راهێنان به‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن دواتر سه‌ردانی بارزانیان كرد و له‌لێدوانه‌كانیان وه‌ك سه‌رۆك ناویان برد ، له‌كاتێكدا وولاتی سوێد به‌رده‌وام ده‌لێن ئێمه مامه‌له له‌گه‌ل هه‌موو وولاتێك به‌پێی ڕێزگرتن له‌مافی مروڤ و ئازادی بیرورا‌و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ین ، كه‌جی بارزانی كۆده‌تای سه‌ربازی كردوه و ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بووه به‌سه‌رۆك ناوی ده‌هێنن!؟ بۆیه ئه‌مه بۆ تاكێكی وه‌ك ئێمه كه كوردین و هاولاتی سویدیشین ، جیگای سه‌رنج و ره‌خنه‌یه كه‌چون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی و به‌رگری وولاته‌كه‌مان ، له‌بری پشتگیری ده‌نگه ئازادیخوازه‌كان و سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی ودیموكراتی ، دان به‌نایاسایی بونی بارزانی داده‌نێت ؟ بۆیه هه‌موو كه‌س ده‌توانی له فه‌یسبوك و تویته‌ر راسته‌وخۆ سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی خۆی به‌و دوو وه‌زیره‌ی سوێد بگه‌یه‌نی ، جونكه ئه‌و به‌رپرسانه‌ش وه‌ك هه‌مومان سه‌یری ئه‌و كۆمینتانه ده‌كه‌ن كه‌بۆیان ده‌نوسرێ . وه‌ئه‌مه خه‌باتێكی مه‌ده‌نیه كه‌به‌رپرسانی سوێد رێز له‌وشێوه خه‌باته مه‌ده‌نیه ده‌گرن ، گه‌ر دژی خۆشیان بێت به‌لام به‌زمانێكی سه‌رده‌میانه بینوسی . ته‌نانه‌ت ده‌توانن به‌زمانی ئینگلیزیش بۆیان بنوسن ...وه دوو كۆمینتمان بۆ ئه‌و هاورییانه‌ش نوسیه كه سویدیه‌كه‌یان باش نیه یان له‌كوردستانن حه‌زده‌كه‌ن ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببرن ده‌توانن به‌كۆپی یه‌كێك له‌تێكسته‌كان له و پۆسته‌ی خواره‌وه‌ی فه‌یسبوكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد دابنێیی ... دلنیابن كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت كه‌لێره‌دا دوونمونه‌تان بۆده‌هێنمه‌وه .
١ له‌سالی ٢٠١٠ سوسیال دیموكراته‌كان ده‌نگیان به‌ناسینی ئه‌نفال به‌جینۆساید له‌دانیشتنێكی په‌رله‌مانی نه‌دا ، فشارێكی به‌رفراوانی نوسین و یاداشتمان پێشكه‌ش كردن ، پاش هه‌فته‌یه‌ك بانگیان كردین و دیدارمان له‌گه‌ل به‌رپرسانی بالای ئه‌و حزبه‌وه كرد كه‌كه‌م و زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناسینی ئه‌نفال به‌جینۆساید له نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٢ هه‌بوو .
٢ روژی یه‌كه‌می هاتنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی سوێد ، په‌یوه‌ندیمان به‌مه‌كته‌به‌كانیانه‌وه كرد و ره‌خنه‌كانمان ئاراسته كردن ، به‌لام بۆروژی دواتر ٥٠٠ مه‌یلمان بۆ سه‌رجه‌م سیاسیه‌كانی سوێد نارد ،دوباره په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل كردنه‌وه ، وتیان له‌م هه‌فته‌یه وه‌لامتان ده‌ده‌ینه‌وه و كۆمه‌لێك سه‌رنج و وه‌لامی پێدام ، كه‌جێگای دلخۆشیه ، به‌لام تا نامه‌كه به‌فه‌رمی نه‌گاته ده‌ستمان ناتوانم باسی بكه‌م . بۆیه جه‌نده فشار و ره‌خنه ل به‌رامبه‌ریان زیاتر بێت كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ریان ده‌كات
كۆمیێنته‌كانی بۆوه‌زیری ده‌ره‌وه نوسراوه به‌زمانه‌كی مه‌ده‌نی ناوه‌رۆكی ئه‌و ووشانه داڕێژراوه .
یه‌كه‌م كۆمینت
وولاتی سوێد باس ده‌كات كه ئێمه رێز له‌و وولاتانه ده‌گرین كه‌رێز له‌مافی مروڤ ودیموكراسی ده‌گرن به‌لام دوو به‌رپرسی باڵای سوێد ده‌جن سه‌ردانی سه‌رۆكێكی ماوه‌به‌سه‌رجوو و كۆده‌تاجی ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی له‌٤ی مانگدا كه‌بۆ راگه‌یاندنه‌كانیان لێدوانیان دا ره‌خنه‌یه‌كیان له‌و هه‌لویسته گرتبێ .
Istället för att uttala Sveriges oro över kränkningarna av de mänskliga rättigheterna och åsidosättande av press- och yttrandefriheten i irakiska Kurdistan publicerade UD på sin hemsida den 4 november ett pressmeddelande som är inget annat än stöd till ett icke legitimt och odemokratiskt styre. Inte en enda kritisk mening uttrycks.
Tvärtom legitimerar Wallström och Hultqvist en illegal regions president. Både utrikesministern och försvarsministern borde veta att envåldshärskare och tyranner stärks och uppmuntras när omvärlden ser mellan fingrarna på deras brot .))
دووه‌م كۆمینت
بارزانی كۆده‌تای سه‌ربازی له‌پێناوی ده‌سه‌لاتی كردوه ،به‌لام وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری سوێد وه‌ك سه‌رۆكێك له‌پرێس راگه‌یاندنه‌كه‌یان پێناسه‌یان كرد.
Barzani gjorde en militärkupp för att sitta kvar vid makten.
Efter militärkuppen Sveriges utrikesminister Margot Wallström presenterar Barzani som president, genom ett pressmeddeland
په‌یجی فه‌یسبوكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد
تویته‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد
مه‌یلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد
مه‌یلی سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌و به‌رگری سوێد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست