کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو هه‌ڵوێستی ده‌بلموڕالانه‌ی سۆسیال دیموكراتی سوێدی

Friday, 06/11/2015, 12:29


رۆژی29-10-2009  سۆسیال دیموكراتی سوێد له‌كۆنگره‌ی خۆیدا له‌شاری ستوكهۆلم له‌برگه‌ی     J28 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاریان دا كه‌كارده‌كه‌ن بۆناساندنی ئه‌نفال و سه‌یفۆی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی سوێد و ئه‌ورپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ، كه‌جی كه‌له 2010-03-11له‌په‌رله‌مانی سوێدمه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال  درایه‌ ده‌نگدان ،  ته‌نیا پارتی و جه‌پ و ژینگه‌ به‌ ٣٤ ده‌نگ له‌كۆی ٣٤٩ ده‌نگیان پێدا ، له‌وانه‌سۆسیال دیموكرات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ٥ مانگ پێشتر ده‌نگی كۆنگره‌ی پێدابوو  كه‌ئه‌ودۆسیه‌ نه‌ك هه‌ر له‌په‌رله‌مانی سوێددا ،  به‌لكو له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش كاربۆناسینی بكات!؟ ، كه‌جی له‌كاتی كاراكردن و پێیوستدا دژ به‌و بریاره‌ی كۆنگره‌ی خۆی وه‌ستایه‌وه‌!؟ بۆزانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌و لینكانه‌ بكه‌
هاوكات سۆسیال دیموكراته‌كان زۆرترین گوته‌یان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و دیموكراسیه‌ت و دژایه‌تی توندتویژیه‌ ، كه‌جی له‌ سه‌ر كۆده‌تاكه‌ی١٢ی ئوكتوبه‌ری  پارتی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زیاتر له‌١٠٠ مه‌یلیان بۆ نێردراوه‌، به‌ته‌له‌فۆن و مه‌یل به‌رده‌وام   له‌جه‌ندین قوله‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێكراوه‌ ، كه‌جی  بێ هه‌لویسترین حزب و حكومه‌تی هاوبه‌شی سۆسیال دیموكرات  و ژینگه‌ بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆده‌تایه‌ !! نه‌ك هه‌ر ئیدانه‌ی نه‌كرد به‌لكو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌سازكردنی دیدارێكیان له‌گه‌ل بارزانی شه‌رعیه‌تی  كۆده‌تابونه‌كه‌یان  ئوكه‌ی كرد  . له‌كاتێكدا له‌هه‌موو دیبات و لێدوانێكیان ده‌لێن مامه‌له‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ل هه‌ر وولات و پارتێك به‌پێی رێزگرتن له‌مافی مروڤ و ئازادی راده‌ربرین و یاسایه‌ ؟   بۆ ئێمه‌ی كورد له‌ولاتی سوێد ئه‌و هه‌لویسته‌ ده‌بل شه‌رمه‌زرایه‌ ، یه‌كیكیان كه‌بارزانی كۆده‌تاكه‌ی كردوه‌ و ئه‌و مه‌خلوقه‌  بالاده‌سته‌ له‌كوردستان ، ئه‌وه‌ی تریشیان وه‌ك كوردی سوێدمروڤ شه‌رم  له‌ هه‌لویستی  قێزه‌وه‌نی حكومه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی سۆسیال دیموكرات و ژینگه‌ ده‌كاته‌وه‌ ؟
 ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ناساندنی پكك  به‌ پارتێكی تیرۆریست له‌سالی ٢٠٠٢  له‌په‌رله‌مانی ئه‌وڕپا به‌پێشنیازی  حكومه‌ته‌كه‌ی سۆسیال دیموكراتی سوێد  بوو ، تومه‌تباركردنی پكك به‌تیرۆری پالمه‌ وه‌بێهه‌لویستیان به‌رامبه‌ر سه‌دان تاوانی پارتی ویه‌كیتی ، وه‌یه‌كیتی نزیكترین ده‌سته‌ خوشكی سیاسیانه‌ !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە