ئەگەر پارتی شکستی بهێنایە، بۆ مانەوەی بارزانی سوپای تورکیا دەهاتە ناو هەولیرەوە
Friday, 06/11/2015, 2:18
سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو مەکتەبی سیاسی پارتیی، کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەوهەواڵەی کوردستانپۆستی پشتڕاستکردەوە، کە لە رۆژی2015 / 10 /10 بە ناونیشانی (
لەم ماوەیەدا نێچیرەڤان بارزانی دوو ملیار دۆلاری داوە بە تورکیا) بڵاومان کردەوە. لەو بارەیەوە ئەو سەرچاوەیە چەند زانیارییەکی دیکەی خستە سەر هەواڵەکەمان و وتی ئەو بڕە پارەیە لە سەرو دوو ملیار دۆلارەوە بوو، پارەی ئەو نەوتە بوو، کە لە (هالک بانک)ی تورکی دانرابوو، وا بڕیاربوو ئەو پارەیە بێتەوە هەرێم و مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پێبدرێت، کاتێکیش نێچیرەڤان بارزانی وەک پێرابواردن وەزیری دارایی سەر بەگۆران (ریباز محەمەد حەملان)ی ناردە تورکیا لەوێ پێیان راگەیاند کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی لە سەر حسابی بانک نییە،
بە دواییدا وەزیری دارایی (ریباز محەمەد حەملان) دوای ئەوە لەوێ چاوی بە فەرەیدوون سنرلی ئۆغڵوو، ڕاوێژکاری وەزارەتی وزەی تورکیا و بەڕێوەبەری بانکی (هاڵک بانک) کەوت، بە قسەکاندا ئەوە دەرکەوت کە لەسەر داوای وەزیری سامانە سروشتییەکان (ئاشتی هەورامی) هەموو پارەکە گواستراوەتەوە بۆ سەر حسابی بانکی (ئاکەپە)، ئاشتی هەورامیش لەسەر فەرمانی مەسحود بارزانی و نێچیرەڤان ئەو کارەی کردووە. لەو بارەیەوە کوردستانپۆست پرسیاری لەسەر هۆکاری بەخشینی ئەو پارە زۆرە کرد کە پارتی بە پارتەکەی ئۆردوغانی داوە؟ لە وەڵامدا وتی: ئەمە لەوە کاتەدا بوو، کە لە سلێمانی و گەرمیان و زۆر ناوچەی دیکەی هەرێم خەریک بوو ئاڵۆزیی و نارەزاییەتییەکان بەرەو گەورەبوون و زیادی دەچوو، مەسعود بارزانی ترسی لێنیشتبوو، ئەو ترسە زیاتر لەلای زیادی کرد، کە ئۆردوغانیش ئەوەی پێڕاگەاندبوو ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا ئەگەر حیزبەکەی بکەوێت ئەوا ئەو سەرنەکەوتنە کۆتایی دەسەڵاتی مەسعود بارزانیشە لە عێراق.
ئەو پارەیەی کە بارزانی پێشکەشی ئوردوگان و حیزبەکەی کرد، بۆ ئەو مەبەستە بوو، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنێت و لەهەمان کاتدا دەنگی هاولاتیانی کوردی لە باکوری کوردستان پێبکڕێت، لە هەمووی سەرنجراکێشتر ئەو رێکەوتنەی نیوان هەردوولایان بوو، کە بارزانی گەرەنتی ئەوەی لە ئەردوغان و حکومەتەکەی وەرگرت، لە حاڵەتێکدا دەنگی ناڕازیی و خۆپیشاندانەکان گەیشە هەولیر، دەبێت ئۆردوگان بێدەنگ نەبێت و بەناوی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەوە سوپای خۆی بهێنێتە هەولێر و نەهێڵیت پارتی لە دەسەلات دووربخرێتەوە. ئەوە بوو بە چەند رۆژێک دوای ئەو رێککەوتنەش، مەسعود بارزانی پەرلەمەنتار و وەزیرەکانی گۆڕانیشی لە هەولێر دەرکرد.
سەرچاوەکە وتی: ئەمە تەواوکەریی ئەو هەموو سیناریۆیانە بوو کە لەوە ماوەیەدا لە هەرێم گوزەرا و ئەمەش دەتوانن بکەن بە خاڵیکی دیکە لەسەرکەوتنی ئاکەپە لە سەرەنجامی دەنگدانەکانی هەفتەی رابردوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست