هه‌لویستی حكومه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌ی سوسیال دیموكرات و ژینگه‌ی سوێد ریسوا بکەن
Thursday, 05/11/2015, 16:44
روژی ٢ و ٣ی نۆڤێمبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری سوێد دیداریان له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی ساز كرد ، ئه‌م دیداره‌ش بۆ وولاتێك كه‌بانگه‌شه بۆ بواری دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و دیموكراسی بكات ، كارێكی نایاسایی و ده‌بل مورالیه ، جونكه بارزانی جگه له‌وه‌ی ماوه یاسایه‌كه‌ی نماوه ، هاوكات كۆده‌تای سه‌ربازی دژ به‌په‌رله‌مان ئه‌نجام داوه ، بۆیه خالێكی داوه‌ته ده‌ست كه‌له‌میدیای سوێدی لێیان گه‌وره بكرێ ، به‌تایبه‌تی گه‌ر تاكی كورد له‌سوێد پرۆتستویان بكات دلنیام كاریگه‌ری گه‌وره ده‌كاته‌سه‌ر پێگه‌ی سیاسی وجه‌ماوه‌ریان . هه‌رجه‌نده ئه‌و دیداره نوێ نه‌بوه و رێك نه‌خراوه یان له‌به‌رخاتری پارتی نه‌بوه ، به‌ڵكو جه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌رنامه رێژی بۆ كراوه ، به‌هۆی بونی ٣٥ شاره‌زای سه‌ربازیان له‌كوردستان كه راهێنان به‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن ، وه سوێد له‌كوێ سه‌ربازیان هه‌بێ ئه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن . كه‌هه‌مان سه‌ردانیان بۆ ئه‌فغانستانیش ئه‌نجام دا. به‌لام پێشیلكاریه‌كی مه‌ترسیدار و شه‌رمه‌زارانه‌یان بۆ حكومه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌ی سوسیال دیموكرات و پارتی ژینگه ئه‌نجام داوه كه‌ده‌یان توانی له‌م كاته‌دا سه‌ردانی كوردستان نه‌كه‌ن و هه‌لی بوه‌شینه‌وه .
به‌و ئه‌زمونه‌ی له‌كارو چالاكی و دیدار له گه‌ل حزبه سیاسیه‌كانی سوێد هه‌مانه ، سوسیال دیموكرات له‌هه‌موو پارته‌كانی تر زیاتر ناراستگۆن له‌گه‌ل دروشمه‌كانیان ؟. له دیداره‌كانیان له‌گه‌ل خه‌لك و ئێمه و میدیادا وه‌ك جه‌پێكی سه‌رسه‌ختی داكۆكیكه‌ر له‌مافی مروڤ و گه‌لان خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ، به‌لام له‌كرداردا به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری هێزه دیكتاتوره‌كان دانه !؟ باشترین نمونه سه‌یریان بكه‌ن كێ دۆستیانه‌و ئه‌ندامی سۆسیال دیموكراتی جیهانی بوه، یه‌كیتی به‌و هه‌موو تاوان و گه‌نده‌لیه‌ی ، فه‌تحی فه‌له‌ستینی ، حزبه‌كه‌ی ئه‌جه‌ویدی توركیا ، حوسنی موباره‌ك و بن عه‌لی تونس ، شیمون پێرێزی ئیسرائیل ..... ئه‌وانه ئه‌ندام و ده‌سته خوشكی سۆسیال دیموكراتن .... هاوكات قه‌ت زانیوتانه روژێك له روژان سۆسیال دیموكراته‌كان له‌سه‌ر روداوێكی گه‌وره و تاوانێك به‌رامبه‌ر گه‌لان هه‌لویستێكێ بوێرانه‌یان هه‌بێ؟
له‌روژانی داهاتوو كه‌مپینه‌ك دژ به‌و هه‌لویسته حكومه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌ی سوسیال دیموكرات و پارتی ژینگه ده‌كه‌ین و ئیدانه‌یان ده‌كه‌ین ...به‌لام سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كه‌مپین و پروتستویه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پشتگیری و ئیدانه‌ی ده‌نگه ئازادیخوازه‌كانی كورد جونكه له‌هه‌موو جیهان ده‌توانن مه‌یل به‌زمانی ئینگلیزیش بۆ ئه‌و شوێنانه بنێرن كه‌سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ده‌كه‌ن
مه‌یل و لاپه‌ره‌ی په‌یوه‌ندی كردن به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد:
سایتی فەرمی حکومەتی سوید:
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و مه‌یل بۆ وه‌زیری به‌رگری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست