کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو هۆکارانەی دەنگی هەدەپەیان کەم کرد

Wednesday, 04/11/2015, 22:24


١.ئاکەپە لە ڕێگای دینی و سەرمایەو سیاسەت وترس و تۆقاندن و گیران و کوشتنەوە.واتە زۆری مەلای کوردی کڕی و لە مونبەربانگەشەیان بۆلیستەکەی دەکرد و هەدەپەیان وەک کافرپێناسە دەکرد.
٢.زۆرحیزبی کوردی باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاواش لە کەسایەتی پارتیدا دەستەمۆ کرابوونو هەر هەموویان هەوڵی ناشیرینکردنی هەدەپەیان دەداو هیچ موڕاڵێکی بەرپرسیارێتی نیشتیمانیان نەبوولە هەمبەرزیاد کردنی دەنگ بۆ هەدەپە.
٣.زیاترلە هەزارکەس کە خاوەن پراکتیک بوون لە خەباتی هەدەپە دەست بە سەرکران و رەوانەی زیندان کران و بێبەش بوون لە دەنگدان و دەنگ کۆ کردنەوە.
٤.دو رۆژنامە نوسی ئەکتیڤی دۆستی هەدەپە بۆ ئەوەی ڕوماڵی دزی و ساختەکاریەکانی ئاکەپە ئاشکرا نەکەن پێش هەڵبژاردن سەریان لە جەستەیان کردنەوە بۆ ترس و تۆقانی ڕۆژنامەوانەکانی دیکەو دۆستانی هەدەپە.
٥.تەقینەوەی چەن میتینگ و بانگەوازی کە قازانج بوون بۆ لیستی هەدەپە کرانە ئامانج و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون و بۆ هۆی بەردەوام نەکردنی میتینگ لە شارەکان وبەو هۆیەشەوە زۆر کەس هەیەجانی مردو لە هەڵبژاردن بەشداری نەکرد،
٦.شەڕی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیش بەشێکە لەوکەم کردنەی ڕێژەی دەنگی هەدەپەیە بۆ؟ چون زۆربوون ئەو تورکە رۆشنبیرو چەپانەی لە تورکیە دەنگیان بە هەدەپە دابوو چون لەو باوەڕەدابوون توفەنگەکان بێدەنگ کراون و دیالۆگ پێشکەوتوەو سیاسەتی هەدەپەیشیان لە ئاکەپە پێ باشتر بوو لە هەمانکاتدا سیستمیکی دیموکراتیان لە سیستمێکی ئیسلامی قەوارە پارێز لا پەسەندتربوو بەڵام بە داخەوە شەڕ ئەردۆغان هەڵی گیرساند چون دەیزانی بە قازانجیە بەڵام پەکەکەش دەستی نەپاراست وکەوتە نێە پاراستنێکی ڕەوای خاوەن زەرەر کە ئەمەش بوە هۆکارێک ئەوانەی دژی شەڕبوون دەنگیان نەداو بێهیوا بوون لە ئەنجام هەر بۆیە دەنگی هەدەپە کەمی کرد.
هەڵبژاردنی پێشو دەیان گێڕایەوە کە گەڕەکە سەرمایەدارەکانی ئەستەنبوڵ دەنگیان بە هەدەپە داوە زۆرینەیان بۆ؟  لە بەر ئەوەی چەندە ئاشتی پێش بکەوێت ئەوەندەش سەرمایەو قازانجی ئەوان پارێزراوە و چەندەش شەڕبەردەوام بێت بە هەمان ئەندازەش مەترسی سەرمایەو ژیانیان دەکەوێتە خەتەریەوە هەر بۆیە زۆریان دەنگیان نەداو زۆریشیان گوتیان مادام شەڕبەردەوام بکات ئەوەی زیاتر لێمان نزیکەو گورزمان لێبدات ئەردۆغانە هەر بۆیە با پشتی بەر نەدەین.
هەدەپە من پێم وابێت سەرکەوتوتر لە جاری پێشو بوو چون ئەمجارەیان ئەردۆغان تەنیا نەبوو لە دژایەتی کردنی زۆربەی هەرە زۆری هێزی کوردیش بە ئاشکراو نهێنی دژایەتیان دەکردو هەندێکیشیان نەزانانە بێت یان مەجبوری یان ئەوەی هەڵە بکەن کەوتنە نێوپرۆژە گەلێک کە قازانجی بۆ ئەردۆغان بوو.هەر بۆیە بەو هەمووە دژایەتی و سیاسەتی توندو تیژی و کوشتن و خەڵک کرین و هاریکاری کوردی خۆفرۆش دیسان هەدەپە ڕێژەی پێویستی دەرباز کردو سەریش کەوت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە