دنیا بینی سیاسه‌ت مه‌دار سه‌رۆ قادرمان بینی چۆن گوزارشتی له سیاسه‌ت ده‌كرد
Wednesday, 04/11/2015, 22:18
ده‌روازه‌ی باسه‌كه ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ ئاستی دونیا بینی مرۆڤگه‌لێكی چه‌پ كه چۆن و به چ دونیا بینیه‌ك بیر ده‌كاته‌وه
ئه‌م ده‌روازه‌یه له‌سه‌ر كایه‌و پێكهاته‌كانی ئه‌و ولاته‌یه كه به‌جیاوازی ئه‌و ستركتۆر حیزبیه كه ده‌یه‌وێت بیكاته بنچینه‌یه‌كی ژیان له ناو كومه‌ڵگادا ، ئه‌و ئاراسته سیاسیه دیاریكراوه كاتێك ده‌دوێت به‌زمانی ڕۆشنبیر ده‌دوێت بۆیه ناكرێت وێنا دورمه‌وداكانی تری ئه‌و دیو ئه‌و قسانه پێویستیان به لێتوێژینه‌وه هه‌یه ،به‌لانی ئه‌و كه‌سه سیاسیه قسه‌كردنی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ترادسیۆن و نه‌ریته به‌رجه‌سته بوه‌كانی خۆی ده‌كات ،به ته‌واوی كۆمه‌لگای كوردی ده‌ڵێ ئه‌وه ڕوانینی حیزبه‌كه‌ی منه ئه‌وه له دیدو ڕوانینه‌كانی ئێمه لابدا ئه‌وه له‌و نیشتمانه جێگای نابێته‌وه ،به‌تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ده‌لێ ئه‌وه حیزبه‌كه‌ی منه ناتوانێ هیچ جیاوازیێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی قبوڵبكات و ناتوانێ هیچ مه‌عریفه‌یه‌ك قبولبكات كه له ده‌ره‌وه مه‌عریفه‌ی ئێمه بێت ،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه تا ئه‌و ساته‌ش باسی له چه‌مكی مۆدێرنه و دیاریده‌ی فیكری فه‌لسه‌فییه نوێكانی ده‌كرد ، ئه‌مرۆ به زمانگه‌لێكی خێڵگه‌ریانه قسه‌ی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بۆساتێك دوو دێری نه‌خوێندبێته‌وه .بۆیه ده‌كرێ به‌ر لی هه‌ر سه‌ره‌تایه‌ك باسی ئه‌و جۆره ڕۆشنبیرانه بكه‌ین ، وه‌ك بونه‌وه‌رێكی نوێ و له دونیای نوێ گوڕانكاریه ئێستایه‌كاندا به‌و دونیا بینیه بیر بكاته‌وه ، ڕاسته ڕؤشنبیر وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تری سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه ، وه‌ده‌توانم بلێم ڕۆشنبیری حیزبی بونه‌وه‌رێكی حیزبیه و له ده‌ره‌وه كۆمه‌ڵگادا گوزه‌ر ده‌كات ، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌به‌ر چاو ناگرێت ، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی هاو جوت كردووه له‌گه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبییه ،ڕۆشنبیرێك هاتۆته ئاراوه كه به‌رده‌وام ستایشكاری ئه‌و ده‌سه‌لات و سیسته‌مه كوده‌تا چییه كه به‌رده‌وام له هه‌وڵێ ئه‌وه‌دایه كه كۆمه‌ڵگای كوردی چه‌واشه بكات ، به‌ڵام ئه‌و بێئاگایه له دونیا بینی كۆمه‌ڵگا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبولێ ئه‌وه‌ی نییه ، كه یاساكانی وڵات بكرێنه قوربانی ده‌سه‌لاتێكی سه‌ركوتكار ،ئه‌وه‌ش ئینكاری كردنه له رۆشنبیری خۆی كه به‌رده‌وام مێژوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌گێرێته‌وه و ڕووداوه‌كان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه ، به‌ڕستی ئه‌وه ته‌نها ڕژێمه تۆتالیتاره‌كان نین پانتای و كایه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كان و میلیتاره‌كان نین به‌ته‌نها خۆیان به هه‌موو ماڵێك و كوچه‌و كۆڵانێدا بكات و تر‌و دڵه‌ڕاوكێ و مه‌رگ به‌رهه‌م بێنێ ، ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌لاته سته‌مكاره‌كان نین كه ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و مافه مه‌ده‌نی دیموكراسیه‌كان پێشێلده‌كات ، به‌لكو له پشت هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك هێزێكی ئابووری و سه‌ربازی و مێگه‌لێك ڕۆشنبیری نه‌خوێنه‌وار هه‌یه كه به‌رده‌وام ستایشكاری ئه‌و ده‌سه‌لات ه نه‌ریته‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا به به‌رنامه‌ڕێژیێكی سته‌مكارانه ده‌كه‌وێته خه‌ساندنی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هامه‌تی مرۆڤ بوون له تاك وه‌ر بگرێته‌وه ، ڕۆشنبیرێك سه‌ركوتكارو سه‌ركوتكراو نه ناسێت ئه‌بێت ئه‌و ڕۆشنبیره گرگنه ته‌نیا موسته‌شارێكی بێئیشه و هیچی تر نییه ، ئه‌م جۆره دونیا بینیه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو په‌ره‌نسیپێكی سیاسی و ڕۆشنبیری خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه پێی وایه حكومه‌ت له‌سه‌روی په‌رله‌مانه‌وه‌یه .دیاره زمانی ڕۆشنبیر ئه‌و زمانه‌یه كه پڕ ده‌سته‌واژی سیاسی جوان ، ئه‌و زمانه‌ی ئه‌و به‌ڕیز چ جۆره زمانێكه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێ خه‌ڵكی بازار ، به‌ڕاستی ئه‌وه زمانی ڕۆشنبیره یان زمانی كه‌سێكه كه بۆساتێك دوو دێری نه‌خوێند بێته‌وه ،ڕۆشنبیرێك ئه‌وه ته‌فسیری بێت بۆ په‌رله‌مان ، ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی چێ لێبكرێت ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران و په‌رله‌مان تارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان بدابوایه ، ئایا (سه‌رۆقادر )به‌و زمانه باسی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و له‌سه‌رۆكی په‌رمان ده‌كرد ؟ یان ئه‌وه‌تا ئه‌وكات ده‌وته ستایشكردنیان ؟به‌لام سیسته‌می حكمرانی له ڕؤژهه‌لاتی ناوین مێژوه‌كه‌ی پره له دووباره بونه‌وه ئه‌و حاله‌تانه ، له‌دوایشدا مه‌رگی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌مان بینی ، زۆرن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه به‌رده‌وام خه‌ریكی چه‌واشه‌كردنی هاولاتیانن ، زۆرن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی به‌رده‌وام پشتیوانی له‌و حوكمانه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكی به‌كۆیله كردنی هاولاتیانی خۆیه‌تی و قه‌ڵه‌مه‌كانیان له دژی ئازادی و مافه‌كانی هاوڵاتیان هه‌ڵكێشاوه . به‌ڵام زۆر بوون ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه پشتیوانی ئه‌و جۆره سیسته‌مه دژه مرۆڤایه‌تیان كردوو ، به‌لام چاره‌نوسیان به‌كوێ گه‌یشتو چۆن چوونه نێو زبلدانی مێژوو . به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆسێكه ئاشكرا ده‌كرێت كێ ده‌ستی له‌و ئاژاوه گێریه‌دا بووه ، ئه‌وكاته ئه‌و جۆره رۆشنبیرانه وه‌لامیان بۆ ئه‌و قسانه‌یان چی ده‌بێت ؟ به‌لام شه‌رمه‌زاریه بۆ یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان . ئه‌و دۆسێیه ده‌شارێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و نایه‌وێت ڕاستیه‌كان كۆمه‌لگا بیزانێت ، به‌ڵكو زۆرن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه كێ و چ حیزبێك ده‌ستی له سوتاندنی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌بووه . هه‌موو به‌لگه‌كانیش له‌لای یه‌كیتی تۆماركراون . چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان سوتاند زۆربه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش گیراون لێكۆلێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه . به‌ڵام به‌داخه‌وه كه یه‌كیتی كه‌وتۆته پاراستنی ئه‌و نه‌هێنیانه‌ی كه هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دانییه‌و بڵاهویان ناكاته‌وه . بۆیه‌ش رؤشنبیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كوتونه‌ته دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی . حه‌قیش نییه یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و خزمه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست