کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


٧ حوزیران تا ١ی مژدار!

Tuesday, 03/11/2015, 10:04


لەو ماوە کورتەدابۆ روانگەی دەنگدەری کورد لە باکورولە تورکیە گۆڕدرا و/ هە،دە،پە،/ رێژەی دەنگەکانی دابەزی، حەوجێی بە شڕۆڤەوەولێکۆڵینەوەیەکی زانستیانەهەیە، ئەوئەرکە دەکەوێتە سەرشانی تاکی هوشێارودڵسۆزی کورد. لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی لێهاتووی ئەو حیزبەش دەبێ وەک پێویستیەکی دیرۆکی لەورووداوە بکۆڵنەوە وبۆ ڕای گشتی رابگەیەنن. کەمووکورتیەکان لەکوێڕاسەریانهەڵدا، بارودۆخ بۆ چی وایلێهات، رێژەی دەنگدەران بۆ کەمبوونەوە، بۆ داهاتوودەبێ چۆن ئەوگرفتانەی چارەسەربکرێن وزۆر بابەتی گرینگی دیکەش هەتا ئێرە بێ جوابن! گەلێک جار پرسی گرینگی مێژوویی کە لە پڕ سەر هەڵدەدەن، زەمان ومێژووی ئاڵوگۆڕەکان جوابی دەدەنەوە. لایەنی بەرچاوی جواب بۆ ئەو پرسانەش بۆ داهاتوو، کاروتێکۆشانی بێوچانە. سەرکەوتنە ١ی مژداری ئەردۆغان، سەرکەتنێکی درێژخایەن نابێ. زۆری پێ ناچی کێشەی ناوخۆی حیزبەکەی راستی ئەو رووداوانە نیشان دەدەن.
بەڵام ئەوبابەتەی کە قەت نابێ فەرامۆش بکرێ ئەوەیە کە: ئەگەر هەر٥٠٠(پێنج سەت) کورسیەکەی پاڕڵمانی تورکیە بدرێتە،ئا،کە،پە،و دەسەڵاتی سەتالەسەتی بۆ مسۆگەر بکرێ، قەت ئەو توانایەی نیە پرسەکانی مێژوویی کوردوکۆمەڵگای تورکیە چارەسەربکا قەت ئەو تاوانایەی نییە کە بەرەو دێمۆکڕاسی هەنگاو باوێ.لە ئاست سیاسەتی دەرەوەش پڕۆژەی سوڵتانیزم وئەو ئایینەی کە ئەردۆغان باوەڕی پێیەتی ناتوانێ خۆی دەگەڵ سیاسەتی دونیای پێشکەوتووهاوتەریب بکا. یانی سەردەمی فەرمانڕەوایی تاکە کەسی وتاکە حیزبی( لەرەنگی ئایینی) باوی نەماوە. ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ١ی مژداردا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بەڵام بەوشێوەیە قەت وەک ئەندام لە یەکێتی ئورووپا وەرناگیرێ.زۆرینەی دەنگ بۆ دەسەڵاتێکی ئاوالە تورکیە بەومانایە نییە کە رێخۆشکەرە بۆ پێوانەکانی بەئەندامبون لەویەکێتیەدا. لەیاسای بنەڕەتی ئێران وتورکیە وعێڕاقی دوای سەددامیش بۆ کورد خاڵی گرینگ وئەرێنی تێدا نوسراوە، بەڵام ئایا هەموویان جێ بە جێ کراون.؟ یان بۆ داهاتووچۆن جێ بە جێ دەکرێن؟ ئایا ئەردۆغان وحیزبەکەی بە تەنیا دەتوانن دەستوورێکی بنەڕەتی بۆ هەموو گەلانی تورکیە بنووسنەوە؟
لەوەش بترازێ هیچکام لەو دەسەڵاتانەی کە خاکی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە ناتوانن خۆویستانە ( بە بێ کورد) کێشەی کورد چارەسەر بکەن.یانی لە نوسینەوەی یاسای بنەڕيتیدا دەبێ، مێژوو،ماف، زمان، سیاسەت، کولتور،پەروەردە،ئابوری،دابونەرریت و...... زۆر بابەتی دیکەی نەتەوەیی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی وڵات ڕەچاوکەن.دەسەڵاتداران کورد داییم ویستوویانە بە بێ نوێنەرانی راستەقینەی کورد ویەک لایەنە لەسەرباوەڕەکانی خۆیان رێگاچارە بۆ کێشەکانی نەتەوەی کورد بدۆزنەوە.لەو رێگوزەرەشدا تا ئەوسەردەمە قەت سەورکەوتوونەبوون. لەلایەکی دیکەوە خەبات وتێکۆشانی گران ودوورناسانەش دەکەوێتە سەر شانی نوێنەرانی کورد لە باکوری وڵات وتەنانەت بۆ بەشەکانی دیکەش.
ئاڵوگۆڕەکان رۆژانە بە خێرایی پێک دێن،زمانی سیاسەتی بەرپرس ورێبەرانی سیاسیش بە پێی ئەو ئاڵوگۆڕانە بە خێرایی دەگەڕێن. دوای هەڵبژاردنی ١ی مژدار لە باکورولە تورکیە وراگەیاندنی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، بۆ یەکەمجار رێبەری ئایینی کۆماری ئیسلامی،، خامنەیی،، گووتی: دابەشکردنی عێڕاق بە سێ ناوچەی ،کوردوسوننە وشیعە، قەت قبوڵ ناکەین! ئەوە یەکەمین پەیامە بۆ عەشیرەی بارزانی وسەرۆکەکەی کە پێی دەڵێ، دڵت بە دەوڵەتی کوردی وهەرێمی فدڕاڵ خۆش مەکە، پەیامێکی دیکەشە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.پەیامێکیشە بۆ ئەردۆغانی کوردکوژ لە ئاست کێشەی کورد لە باکوری وڵات بۆ گوێ نەدان بە کێشەی کوردوڕەچاوکردنی سیاسەتی شەرئەنگیزی.
لە حاڵی حازردانوێنەرانی کورد لە باکورپڕۆژەیان هەیە بۆ کێشەیەکی سەدان ساڵەی کورد .بەرخۆدانی رێزدار ئۆجەلان وپێشکەشکردنی پێڤاژۆی چارەسەری ئاشتیانە. هەروەها پڕۆژەیان هەیە بۆ شەڕی پاراستن. من لەسەرئەوباوەڕەم نابێ چیدی حەڕەکەتی رزگاریخوای کوردلە باکورسیاسەتی شەرمنانە ڕەچاو بکا لە ئاست کێشەکان .هاوپەیمانی لەگەڵ ئامریکاوئورووپیەکان دژی داعش، سیاسەتێکی ئەرێنی وبوێرانەیە، بەڵام بێدەنگی ئامریکاوئورووپیەکان لە ئاست بە ترۆریست ناسینی ،پ،ک،ک، کارێکی قڕێژو ناسیاسیانەیە. لەماوەی چەند ساڵ شەڕ٩ جار راگەیاندنی ئاگربەسی یەکلایەنە لە لایەنەی ،پ،ک،ک، وبێدەنگی ئامریکاو ئورووپا بۆتە ئەو بارودۆخەی کە ئێستێ تووشی بووین.
بە دابەزینی دەنگی، هە،دە،پە، لەهەڵبژاردنەکانی ١ی مژدار دونیا بە ئاخر نەگەیشووە، زەمانی سیاسەتیش بەرتەسک نییە. رەنگە سەرۆک عەشیرەیەکی وەکی مەسعود بارزانی دڵی بە دۆستایەتی ئەردۆغان ودڵی بەو سەرکەوتنە خۆش بێ، بەڵام مێژووی نەتەوەکەمان هەزاران جار رۆژگاری لەوش دژوارتری بڕێوە، چون بە باشی دەزانێ بە بێ چارەسەری کێشەی کورد رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام نابێتەوە. دونیای دەسەڵات لە ناوخۆی وڵات ودونیای بەرژەوەندخوازی دەرەوەی خاکی کوردستان دەبێ بیر لەورۆژە بکەنەوە کە لە باکوری وڵات ،پ،ک،ک، وەک حەڕەکەتێکی سیاسی و،هە،دە، پە،ش وەک حیزبێکی سیاسی جودا،جودا، بەشداری هەڵبژاردنەکان بن بۆ پارڵمانی تورکیە. من ئەورۆژە بە درنگ نابینم.ئەو کاتە بۆ دیتنەوەی رێچاریش هەم داگیرکار،هەم دونیای دەرەوە دەبێ درنگ یان زوو لە گەڵ کورد کێشەکان بەرەوچارەسەری بەرێ.
جەعفەرکەریمی
٢/١١/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە