کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابى سەرۆک باسی سەرۆکى کام گەل و سەرۆکایەتى کام نیشتمان دەکەیت؟!

Tuesday, 03/11/2015, 9:55


جەنابى سەرۆک ... کاتێک خۆشە مرۆڤ  سەرۆک بێت  پێش هەمووشت ماوەى حکومڕانى لەلایەن گەلەوە پێ ببخشرێت  .. جێگرەکەى ڕاوێژپێکراو  و جێگە دیاربێت لە کایە هەرێمایەتیەکان دا..سیستەمى حکومڕانى  سیستەمێکى  علمانى دیموکراتى بە سیستیماتیک کراوو بێت ..ئەنجومەنى وەزیرانەکەى بە وەزیرانێکى بە کەفائە و موختەێ بەبوارەکەیان و شەفاش و نەزیه  پێک هێنرابێت .. کاربەڕێکەرانى دەسەڵاتى حکومڕانى دوور لە میزاجیەت و بەرژەوەند پەرستى خودیەت و حزبى بەڕَیوە ببرێت ..گەل ئاسودە و دور لە بێهیوایی بەدەسەڵاتەکەیان  ژیان بگوزەرێنن.. تەسکیەى هاوڵاتى بوون ڕەفزى تەواوى تەسکیە حزبیەکان بکات .. گەنجان دڵخۆش و پەیوەست بن بە نیشتمان و ئنتیمایان بۆ گەل و نیشتمانەکەیان جۆش بدات و سەفەرى پێچەوانە بکەن نەک نەفرەت لە نیشتمانەکەیان بکەن..گەل دور لە قەیرانى درووستکراو  و داسەپێنراوى .بێ موچەیی و سوتەمەنى و بازاڕقۆرخکارى و بێکارى و هەتا دوایی بژین!.. وولاتێک کە ژێر خانى ئابوورى کشتوکاڵى و باخدارى وسامانە سرووشتیەکانى ڕیکخرابێت و خرابێتە پایی خۆشگوزەرانى گەلەکەى ..سیستمى ژیانى گەلەکەى وا ڕێکخرابێت هەموان وەک یەک بژین و دابەش نەبووبێت بۆ دووبەش  چینى زۆر ڕەفایەت و چینى  زۆر هەژار لە ناعەدالەتیدا چینى مامناوەند بوونى نەمابێت .. بەسیاسەتى حەکیمانەى حکومڕانان نیشتمان پارێزراو  و  یەک ئەدائى ئیدارى و دوور لە چەند زۆنى و دابەشکارى ناوچەیی پارێزراو بێت... نیشتمانێک خاوەنى یەک هێزى پارێزگارى کار و ڕێکخراوو لە چوار چێوەى وەزارەتى پێشمەرگە دابێت و موچەو ئیمتیازیان هاوتاى ئەرکیان بێت و بەدوورگیرابن مل ملانێ سیاسیەکان دا..یاسا باڵاترین دەسەڵاتى جێ بە جێکردن بێت .. زۆر بەداخەوە  سەرۆکى ڕێزدار  ئەم نیشتمان و حوکمڕانیەتیەى ئێمە خاڵى خاڵیە لە هەموو  ئەم جوانیانەى سەرەوە کەباسمان کرد.پێشمەرگە لە نەدارى و هەژاریدا دەگرى ..مامۆستا لە تاوو قەرزارى خۆى دەگوژێ ..دادوەر لە ژێر فشارى حزبدا بەخۆهەڵواسین خۆى لەناوو دەبات ..گەنجان هەموو کۆچیان کرد..تێکۆشەرانى ڕۆژەسەختەکان نەفرەت لە ڕابردوویان دەکەن ...گەندەڵى و ناعەدالەتى سەراپایی نیشتمانى گرتوە ..نەدارى و هەژارى دەستى لە بینەقاقایى میلەت توند کردوە..کێڵگە کشتوکاڵیەکان بە ڤێلا ئاساکانى عودەى و قوسەى و بە سیاج ئاساکانى نوگرەسەلمان بەش بەش بوە ..بەهۆى ناشەفافى و نادیارى داهاتى سامانەسرووشتیەکان و شکستخواردویی حکومڕانى موچەى وەرزانەى فەرمانبەران دەبێتە مانشێتى بەپەلەى ڕاگەیاندنەکان ..نەوتى نیشتمانەکەمان بە دوونیا دەگات و کۆرپەلەى نیشتمانەکەى خۆمان لە سەرما ڕەق دەبێتەوە. نیشتمان بۆ چەند زۆنێک دابەش بوە .. ئیتر جەنابت.. سەرۆکى کام گەل  و سەرۆکایەتى کام نیشتمان دەکەیت جەنابى سەرۆک .؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە