به‌یانی "سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت" ده‌رباره‌ی پرسی مامۆستایان
Sunday, 01/11/2015, 17:28
(ده‌سته‌ڵاتێک نه‌توانێت کۆمه‌ڵگا ببات به‌ڕێووه، ئه‌رکی کۆمه‌ڵه که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته لابه‌رێت نه‌ک ده‌ستی لێ پان بکاته‌وه‌و زیاتر ملکه‌چ بێت.)
به وه‌رگرتنی موچه کێشه‌که چاره‌سه‌ر نابێت
گرفتی مامۆستایان به‌شێکه له قه‌یرانێکی گشتیی
هه‌موو لایه‌ک پێویسته پشتی مامۆستایان بگرن
---------------------------------------
لایه‌نێکی قه‌یرانی ئابوریی کوردستان ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ڵات گرنگیی نه‌داوه به مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه له کاتێکدا ده‌سته‌ڵات بۆیه ره‌وایی فه‌رمانداریی هه‌یه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌که‌ی هه‌بێت.
مامۆستایان که رۆژانه له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و نه‌وه‌ی داهاتوودا ماندو ده‌بن، ئێستا سه‌رقاڵی مانگرتنن له پێناوی موچه‌که‌یاندا بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیانی پێ مسۆگه‌ر بکه‌ن. ئێستا وای لێ هاتووه کاتێک موچه‌یه‌ک ئه‌درێت ئیتر ئه‌مه ده‌بێت به پاڵه‌وانیی بۆ ده‌سته‌ڵات و قه‌رزارباریی بۆ موچه‌خۆران وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات نێچیرێکی له دارستان بۆ راوکردبن.
موچه خێر‌و پیاوه‌تی نییه. هه‌قی ره‌وای موچه‌خۆرانه. بێ منه‌ت پێویسته هه‌موو مانگێک له کاتی خۆیدا موچه بدرێت. ده‌سته‌ڵاتێک که نه‌توانێت کۆمه‌ڵگا ببات به‌ڕێووه، ئه‌رکی کۆمه‌ڵه که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بگۆڕێت نه‌ک ده‌ستی لێ پان بکاته‌وه‌و زیاتر خۆی سوک بکات. کڕوزانه‌وه‌و سواڵی موچه چاره‌سه‌ره نین. نه‌بوونی موچه‌و چه‌نده‌ها قه‌یرانی قوڵی تر نیشانه‌ن بۆ نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌ر، پارێزه‌رو شایسته. ئه‌مه‌ش له ئاکامی مه‌ڕمیلله‌تییه‌وه دێت که ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌های دروست کردووه بۆ کۆیله‌یه‌تیی خۆی. وه‌کو "کۆنتراکت" پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسی: "خه‌تای ده‌سته‌ڵاتی تیادا نه‌ماوه." ئه‌وه‌ی خراپی کردووه ناتوانێت چاکی بکات. چاره‌سه‌ر لای میلله‌ته، ئایا ئه‌ندامانی چۆن بیرده‌که‌نه‌وه، چی ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا کۆیله‌یه‌تیی خۆیان دروستی کردووه؟
ده‌سته‌ڵات له ره‌وشی ئاسایی‌دا نان و که‌رامه‌ت بۆ هاوڵاتی مسۆگه‌ر ده‌کات. ده‌سته‌ڵاتێک که نانی میلله‌ت بدزێت و که‌رامه‌تی که‌سه‌کانی بشکێنێت له‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه که ده‌سته‌ڵاتێک بێت هی میلله‌ت بێت و بۆ میلله‌ت بێت.
"کۆنتراکت" پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان راده‌گه‌ینێت. ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر بێڕێزییکردن به مامۆستایان و موچه‌خۆران ده‌رده‌بڕێت. له هه‌مان کاتدا ئه‌وه ده‌خاته به‌رچاوی مامۆستایان که ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ده‌بێت رێزی خۆیان و پێگه‌که‌یان بگرن، کێشه‌که له سواڵی موچه‌دا بچوک نه‌که‌نه‌وه. خۆیان له‌و راستییه گێل نه‌که‌ن که بێ موچه‌یی ئه‌وان بریتییه له به‌شێک له قه‌یرانێکی سیاسیی گشتگیر. بێ موچه‌یی ئه‌وان ته‌نها یه‌کێکه له گرفته‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندن و به وه‌رگرتنی موچه‌ی هه‌موو مانگه‌کان کۆتایی نایه‌ت. خه‌بات پێویسته به‌رده‌وام بێت.
ئاشکرایه بۆ هه‌موو لایه‌ک که ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی پارته‌کان ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته ناو هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانه‌وه له‌وانه قوتابخانه‌و زانکۆکان. ده‌سته‌ڵاتدارانی پارته جیاوازه‌کان به گوێره‌ی هێزی خۆیان پۆسته‌کان وه‌کو ده‌ستکه‌وتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه ناڕه‌واکان دابه‌ش ده‌که‌ن. هیچ پارتێک له پارته‌کانی ناو په‌ڕله‌مان ئه‌وه پره‌نیسپ نییه لای که ده‌زگاکان بێ ده‌ستێوه‌ردان سه‌ربه‌ست خۆیان به پێی زانیاریی و پێویستیی خۆیان به‌ڕێوه بچن. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، سه‌رۆکی به‌ش له زانکۆ، راگری کۆلێچ و سه‌رۆکی زانکۆ ئه‌مانه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ناو پارته‌کانه‌وه داده‌نرێن. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م که‌سانه‌ش توانا و گونجاوییان دیاریان ناکات. به‌ڵکو پله‌ی ملکه‌چییان بۆ یه‌کێک له ده‌سته‌ڵاتداره‌کان دیاری ده‌کات.
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی له داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆی کوشتنی توانا و له رێگالادانی پێشکه‌وتنی ده‌زگاکان و پوچبوونی ئه‌نجامه‌کانیان وه‌کو ئێستا به ئاستی زانستیی زانکۆکان، قوتابیان و مامۆستاکانه‌وه ده‌یانبینین. بڕیاردان به‌سه‌ر ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگادا له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداریی حیزبییه‌وه هیچ بناغه‌یه‌کی سیاسیی نییه مافیایی نه‌بێت. گه‌لێک به خۆی بزانێت ئه‌مه ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ک. له ساڵی (2015)دا نابێت جێگای قبوڵ بێت جه‌هل و وه‌حشه‌تگه‌ریی حاکم بێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له رێگای هێزی ده‌ره‌کیی ده‌سته‌ڵاته‌وه پۆست و جێگا ده‌گرن، پاشقول له هاوپیشه‌کانیان ده‌گرن، ناڕاستیی له‌گه‌ڵ پیشه‌کانیان ده‌که‌ن و به‌شداریی ده‌که‌ن له‌م پیسخۆرییه کوشنده‌یه‌ی ئه‌مڕۆی باشوردا. ئه‌مانه ئیتر ده‌بنه ئامرازی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر. به‌م پێیه هه‌م زانست بێ که‌ڵک ده‌که‌ن هه‌م زانکۆ و دائیره‌کان به که‌سانی نه‌شیاو سوک ده‌بن.
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌ک که‌س بڕوانامه به پاره به‌ده‌ست بهێنێت، که‌سانێک پشت ئه‌ستور به ده‌سته‌ڵاتداران له ده‌رگای نادیاره‌وه شوێن له خوێندنی باڵادا بگرن، له رێگای نموونه‌ی وه‌کو توانا سازییه‌وه ده‌ستکه‌وت بۆ ده‌سته‌ودایره‌ی ده‌سته‌ڵاتداران په‌یدا بکه‌ن، کۆمه‌ڵێک مامۆستا بکه‌ن به بۆقی پڕوپاگه‌نده‌ی ویستی پارته‌کان له میدیاکاندا، ژماره‌یه‌ک دابنرێن به مامۆستای زانکۆ که گومان له بڕوانامه‌کانیان و هوشیارییان ده‌کرێت. ئه‌مانه بێڕێزییه‌کی گه‌وره‌ن به مامۆستا‌و قوتابی له پله‌ی یه‌که‌مدا.
کۆمه‌ڵگا جگه له نان و که‌رامه‌ت بۆ مرۆڤ پێویسته هه‌لی خوێندن و په‌روه‌رده بۆ قوتابیان مسۆگه‌ر بکات. به‌ڵام له کاتێکدا کۆمه‌ڵگا بێ مه‌رج خۆی بخاته ده‌ستی ده‌سته‌ڵاته‌وه سه‌یر نابێت که بۆ قوتابی قوتابخانه نه‌بێت تیایدا بخوێنێت. ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده بێته خواره‌وه، بازاڕ دروست بکرێت بۆ قوتابخانه‌و زانکۆی تایبه‌ت. هاوڵاتیانیش له جیاتی خه‌باتیان بۆ پاراستنی ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگا به‌گشتیی، خۆیان بخه‌نه ژێر باری قه‌رزو فشاری ئابورییه‌وه بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان بخه‌نه خوێندنگای تایبه‌ته‌وه.
"سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت" رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه له خه‌و هه‌ستێت و به‌ره‌و رووی ئه‌م قه‌یرانانه ببێته‌وه. ده‌زگاکان، قوتابخانه، زانکۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی موڵکی میلله‌تن، چاکیی و خراپییان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ و ئه‌ندامه‌کانی هه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌تی "کۆنتراکت" ئه‌وه نییه ئامۆژگاریی ده‌سته‌ڵات بکات چی بکات. ده‌سته‌ڵات هه‌ر له‌و جۆره ده‌کات که تا ئێستا کردویه‌تی. پره‌نسیپی "کۆنتراکت" ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک سه‌ربه‌ست له ده‌سته‌ڵات پێویسته چی بکات. جه‌ماوه‌ر چۆن هه‌وڵ بدات که گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراو به هێزی هه‌موو لایه‌ک چاره‌سه‌ر بکات.
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت وای ده‌بینێت که چه‌ند خاڵێک گرنگه بۆ ئه‌مڕۆ که بخرێنه به‌رچاو له‌م باره‌یه‌وه:
1. هه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مامۆستایان و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌وامبوونیان.
2. وه‌رگرتنی موچه‌ی نه‌دراو و موچه‌وه‌رگرتن له کاتی خۆێدا.
3. مامۆستایانی قوتابخانه‌و زانکۆکان له‌ناو خۆیاندا هه‌ڵبژاردن بکه‌ن بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، سه‌رۆک به‌ش، راگری کۆلێج و سه‌رۆکی زانکۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رۆک ده‌بێت جێگای متمانه‌و رێزبن، نموونه بن بۆ قوتابی و ده‌وروبه‌ریان، هه‌ڵگری زانیاریی و توانا بن نه‌ک ماستاوچێتیی. که‌سانی سه‌پێنراو، که‌مفره‌سه‌ت و بێزار‌و نه‌بن.
4. دروستکردنی قوتابخانه به گوێره‌ی پێویست.
5. داواکاریی و سه‌رفکردنی به‌شه بوجه‌ی قوتابخانه‌و زانکۆکان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قوتابخانه‌و زانکۆکان خۆیانه‌وه.
6. پێکهێنانی ساندیکای مامۆستایانی زانکۆ.
28/10/2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست